له ئیران له‌شفرۆشه دووگیانه‌كان له نه‌خۆشخانه‌كانیش سوكایه‌تیان پێده‌كرێت
دیاره له‌كوێ له‌شفرۆش هه‌بێت، له‌وێش كڕیار هه‌یه.
ئه‌و چوار كڕیاره‌ی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ كراوه پێده‌چێت ئالووده‌ی ئه‌م كاره بووبن‌و نایانه‌وێت به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری بن. كڕیارێكی خێزاندار ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌شم زانی، یا توڕه ئه‌بێت، یان ئه‌ڕواته‌وه ماڵی باوكی‌و جیا ده‌بینه‌وه.. ناشترسم له گرتن، هه‌رچی مه‌سئوله ده‌یكات، هه‌رچی كارمه‌ندی عه‌شایه‌ره ده‌یكات، ئه‌ی من بۆ نه‌یكه‌م، ئه‌ی ئه‌وان بۆ ناگرن.
ئا ئه‌مه‌یه كوێره‌وه‌ریی له قه‌ڵه‌مڕه‌وی ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كڕیارانی سێكسدا، كاره‌ساتیش له‌ده‌ستدانی فیكر‌و تێڕوانینی گه‌نجه به‌رامبه‌ر به ئافره‌ت، كام تاوان له‌وه گه‌وره‌تره زه‌ماوه‌ندو هاوسه‌رگیری بكرێت له‌گه‌ڵ گه‌نجێكی كڕیار كه ئالووده‌ی له‌شفرۆشان بووه‌و هه‌ر به‌و دیده‌وه ده‌ڕوانێته جه‌ستنه‌ی خێزانه‌كه‌ی، ده‌رده‌كه‌ش له‌وه‌دایه ئه‌و گه‌نجه ناتوانێت له ناخه‌وه خێزانه‌كه‌ی بكاته شوێنی ره‌حم‌و به‌زه‌یی‌و سۆزی خۆی، هه‌ر كێشه‌یه‌كی خێزانی رووبدات چه‌نده بچو‌وكیش بێت ئه‌و گه‌نجه خۆی ده‌هاوێته‌وه بازاڕی له‌شفرۆشان‌و ده‌ستی به خۆشییه‌كانی جه‌سته‌دا ده‌گات‌و په‌یامه پیرۆزه‌كه‌ی خێزانی فه‌رامۆش ده‌كات. توێژه‌ر له ده‌ڵاڵێكی سێكسی ده‌پرسێت: چۆن ده‌ستتان به‌و ئافره‌تانه ده‌گات‌و رامیان ده‌كه‌ن بۆ له‌شفرۆشی؟
ده‌ڵاڵێكیان ده‌ڵێت: له رێگه‌ی مه‌كته‌ب، حه‌فله‌كان، حه‌مام، بازاڕ، ساڵۆن، جا ئه‌م شاره پڕه، ئه‌وه كه‌ی پرسیاره ئه‌یكه‌یت، چی زۆره له‌شفرۆش، مۆبایلیش باشترین هۆی رێكخستن‌و په‌یوه‌ندییه، ئه‌و ده‌ڵاڵه له‌سه‌ر قسه‌كانی ده‌ڕوات‌و ده‌ڵێت، كچ‌و ژنی مێردداری وا دێن ئه‌م كاره ده‌كه‌ن، من سه‌رم سپی ده‌كه‌م، جا كه مێرد به‌خێوم كات بۆ نانی (بێئه‌خلاقی)ی ده‌خۆم. پاشان ده‌ڵێت ئاخر كچان بۆ مۆدێل گوناح نییه واده‌كه‌ن، شتم به‌ده‌ست بووایه ده‌مكوشتن، چونكه له خۆشی‌دا هاربوون، كچی وا جوان‌و گه‌نج، بۆ عه‌ترو كه‌مالیان‌و حه‌زی خۆیان‌و مۆبایل... به‌س ئه‌م كچانه هاربوون.
قسه‌و باسی ده‌ڵاڵه‌كان زۆرن سه‌رجه‌م ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن هیچ كۆت‌و به‌ندێك كاری له‌شفرۆشی‌و ده‌ڵاڵه‌كان ئه‌مڕۆ سنووردار ناكات، چونكه بازاڕی جه‌سته‌فرۆشی‌و خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان بۆته پردێكی په‌ڕینه‌وه به‌ره‌و دنیای ئابوورییه‌كی تۆكمه‌و له‌بارتر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئینسانی كوردی كه‌سێتییه‌كی لاواز‌و تێكشكاوی هه‌یه، هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه كه گوێڕایه‌ڵی غه‌ریزه له‌زه‌تبه‌خشه‌كان‌و ده‌ستكه‌وته ماددیه‌كان بێت بێگوێدانه نه‌ریتی حورمه‌ت‌و كه‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی.
ماوه بڵێم كۆمه‌ڵ‌و كلتوور هه‌میشه به زه‌قی تێڕوانینی به ته‌رازووی نابه‌رامبه‌ر بووه له قوربانیانی ئه‌م دیارده‌یه، هه‌رده‌م كۆمه‌ڵ سیسته‌مێكی شه‌فاف‌و كراوه‌ی نه‌بووه كه ماف‌و هه‌قی قوربانیانی جه‌سته وه‌كو مرۆڤێك تیا پارێزراو بێت، ئه‌وه‌تا یه‌كێك له له‌شفرۆشان كه به ئازاری منداڵبوونه‌وه ئه‌تلێته‌وه كه‌پێ ئه‌زانن ته‌نیاو بێكه‌سه له خزمه‌تگوزاریترین دامه‌زراوه‌دا كه نه‌خۆشخانه‌یه هێنده سووكایه‌تی پێده‌كرێت كه له ناخه‌وه تاسه‌ر ئێسقان دائه‌ڕزێنرێت، یه‌كه یه‌كه له فه‌ڕاش‌و پۆلیسی به‌رده‌رگا ئه‌چن بۆ سه‌یری‌و ئه‌ڵێن (ئه‌وه ژنه...... كه‌یه) سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له فریشته‌كانی ره‌حمه‌ت پێی ده‌ڵێت: «ده‌رزی ئازارشكێن بده‌م له به‌راز، نایده‌م له‌تۆ.. با فه‌سڵم كه‌ن، تۆ بێئه‌خلاقی، من شت بۆ بێئه‌خلاق ناكه‌م». پێده‌چێت لای خۆمان سوێندی ئه‌بو قیرات كاڵ بووبێته‌وه‌و فریشته‌كانی ره‌حمه‌تیش بڕوانامه‌كانیان، بڕوانامه‌ی چاخه به‌ردینه‌كان بێت، لێره‌دا پێم باشه كه كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه له بۆچوونێكی (فرۆید) وریا بكه‌مه‌وه ده‌رباره‌ی ئازاره‌كانی مرۆڤ كه ده‌ڵێت ئامانجی مرۆڤایه‌تی (به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌قڵ‌و راستی‌و خۆشه‌ویستی‌و برایه‌تی‌و سوككردنی ئازاره‌كانی مرۆڤه) نه‌ك پێداگرتنه له‌سه‌ر نه‌هامه‌تی‌و ئازاره‌كانی مرۆڤ‌و كاركردن بێت به عه‌قڵییه‌تێكی كرم خواردووی دوژمن به زانست كه له به‌دترین حاڵه‌تی دواكه‌وتوویی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌ژی.
تا ئێره كاروان كۆتا نییه له‌و ته‌وژمه گوشاری ده‌روونی یاده‌وه‌ری له‌شفرۆشان، هه‌ر له‌ده‌م له‌شفرۆشان خۆیانه‌وه ده‌ڵێن ململانێی ئێمه‌و پیاوانی یاسا دوور‌و درێژه، هه‌میشه‌ش به كپكردنی ده‌نگی ئێمه‌ی ملكه‌چ كۆتایی هاتووه، جێبه‌جێكه‌رانی یاساش هه‌میشه وه‌ك توخمێكی نه‌فره‌ت لێكراو ئه‌ژماریان بۆ كردووین، چه‌نده‌ش بۆیان كرابێت‌و لوابێت ته‌عه‌دای سێكسیان لێكردووین هه‌تا كارێكیان بۆ مه‌یسه‌ر كردووین، بۆیه پێویسته حكومه‌ت زۆر به وردیی كارمه‌ندو كه‌سی شیاو له‌و شوێنانه‌دا دابمه‌زرێنێت تا متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر به‌رامبه‌ر هێزی ناوخۆ كه‌م نه‌بێته‌وه‌و ده‌رفه‌ته‌كانی پێشێلكاری یاساش كه‌متر بكرێته‌وه‌و هیچ گروپێكیش نامۆ نه‌كرێت‌و فڕێبدرێته‌وه ده‌ره‌وه‌ی زه‌مانه‌تی یاساوه.
وتمان كاروانی كۆتا نییه له كه‌ڵه‌كه‌كردنی ناڕه‌واییه‌كان به‌رامبه‌ر ئه‌و دنیایه‌ی كه مرۆڤێكی تیا ملكه‌چ‌و لاڵ ده‌بێت، شوێنی سه‌رسوڕمانه كاتێك كه ئافره‌تێكی له‌شفرۆش له شه‌وێكی تۆخی زستاندا له بێ لانه‌ییدا رووده‌كاته خانه‌ی عیشقی په‌رستن (مزگه‌وت) بۆ نوچێ خه‌وی بێ‌ترس، رووده‌كاته مزگه‌وت، چونكه سایكۆلۆژیه‌تی ره‌وشتی مرۆڤ به توندی گرێدراوه به ئایینه‌وه، كه‌چی ئه‌م مه‌خلوقه داماوه ده‌كرێته ده‌ره‌وه‌و ده‌كرێته نێچیری به‌رده‌می ئه‌و گورگانه‌ی له به‌رگی مرۆڤدا خۆیان په‌نهانداوه.
ئه‌و كاته‌ی لێقه‌وماوێك هه‌ست به نامۆبوون ده‌كات له تواناكانی خۆی، مزگه‌وتیش وایلێده‌كات هه‌ست به ده‌سته‌وسانی‌و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان به‌رامبه‌ر قه‌ده‌ر بكات، ئه‌وكاته ده‌بێته تاكێكی شه‌ڕانگێزو بێ‌بڕوا به‌خۆی‌و خه‌ڵكی‌و به‌ها پیرۆزه‌كان، به گاڵته‌جاڕییه‌وه ده‌ڕوانێته خۆشه‌ویستی مرۆڤ بۆ هاوشێوه‌كه‌ی خۆی، هه‌میشه هه‌ست به كه‌م‌و كوڕی خۆیان‌و گوناهباری‌و تاوان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌شه وایكردووه وه‌ك ئامار له هه‌ر (10) ئافره‌تی له‌شفرۆش (8) له‌شفرۆشیان هه‌وڵی خۆكوشتن ده‌ده‌ن‌و هه‌ر هه‌مووشیان بیر له خۆكوشتن ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌م له‌شفرۆشانه له ناخه‌وه به‌دوای رزگاركه‌رێكدا ده‌گه‌ڕێن تا ئه‌و بۆشایی‌و له‌یه‌كدوورییه رۆحییه‌یان چه‌سپ كه‌نه‌وه به كه‌سانێك یا به بڕوا‌و عه‌قیده‌یه‌كه‌وه كه ئارام‌و ته‌سه‌لابه‌خشبێت به ناخیان وه‌كو كه‌سانێكی ئاسایی.
خه‌می سه‌ر خه‌رمانی ئه‌م باسه له‌وه‌دایه له‌شفرۆشێك له رۆژێكدا چه‌ند سه‌نته‌رێك بگه‌ڕێت، په‌نا به‌رێته به‌ر مافی مرۆڤ، سه‌لیبی ئه‌حمه‌ری عێراقی، لای هیچ كامیان وه‌رنه‌گیرێت‌و لێی نه‌پرسرێته‌وه، به‌زۆر ناچار بكرێت په‌نا به‌رێته‌وه به‌ر ماڵه ده‌ڵاڵێك‌و جه‌سته‌ی بكاته‌وه كاڵا، تا رزگاری بێت له سه‌رماو تۆفی باران‌و نووستنی سه‌ر شۆسته‌و په‌لاماری سه‌رخۆش‌و لاده‌رانی نیوه‌شه‌و.
ئه‌مه‌یه ده‌سه‌ڵاتی زۆربه كه هێنده موتڵه‌ق‌و ره‌تنه‌كراوه‌یه، تاك ئه‌بێت به‌ناچاری ده‌ستبه‌رداری مافه ئینسانییه‌كانی خۆی بێت، ئه‌و موتڵه‌ق بوونه وایكردووه ته‌نها ناوهێنانی له‌شفرۆش به‌س بێت بۆ به‌ردبارانكردن‌و بلۆك پیاكێشانی هه‌تا مردن، هه‌روه‌ك ئه‌مانه به له‌شفرۆشی له‌دایكبوون‌و (احسن تقویم) شمولیان ناكات.
هه‌رگیزیش نابێت له‌وه دوودڵ بین كه ته‌نها به سۆز‌و خۆشه‌ویستییه ده‌توانرێت مرۆڤ له نێگه‌تیڤه‌كانی ژیانی رزگار بكرێت، كاتی ئه‌وه‌ش هاتووه كه ده‌بێت جڤات هه‌ستیان بگۆڕن به‌رامبه‌ر ئه‌م قوربانییانه‌و ده‌سته‌وسان نه‌وه‌ستن له ئاست ئه‌و موتڵه‌قییه‌ته بێبنه‌مایه‌ی تاكی پێوه گوناهبار ده‌كرێت، پێویسته هه‌ڵوێسته‌كان راستی له‌خۆ بگرن به‌ده‌ر له فه‌توای به‌په‌له‌و پڕ له توندوتیژی‌و هه‌ڵچوون، بۆیه له‌بری ره‌جم كردن هه‌ر میهرو سۆزی ئینسانییه له ئاڕاسته‌ی ژیان له لادان‌و سه‌رپیچیكردن ده‌گۆڕێت.
گه‌ر به‌دووی چاره‌سه‌رێكی ئینسانی‌و زانستیدا بگه‌ڕێین بۆ كۆنترۆڵی ئه‌م دیارده خه‌ته‌رناكه، پێویسته كۆمه‌ڵگاو رێكخراو‌و موئه‌سه‌ساتی مه‌ده‌نی‌و ده‌سه‌ڵات به ئه‌جێندا جیاوازه‌كانیانه‌وه، له چوارچێوه‌ی یاسادا مامه‌ڵه‌ی ئه‌م توێژه بكه‌ن‌و بپارێزرێن له ده‌ستدرێژی‌و سووكایه‌تی‌و بازرگانی پێكردنه‌وه.
ئه‌گه‌ر وامان نه‌كرد ئه‌گه‌ری دیوه‌كه‌ی تری دیارده‌كه خۆی به‌یانده‌كات له رۆچوونێكی شێرپه‌نجه‌یی‌و ته‌شه‌نه‌كردنی نهێنی به‌ناو خانه‌كانی كۆمه‌ڵگادا، ئۆباڵه‌كه‌شی ئه‌ستۆی هه‌مووان ده‌گرێته‌وه‌و هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كیش ناتوانێ شانی خۆی لێبته‌كێنێت