جیاوازییه‌كانی ئافره‌تان و پیاوان له به‌كارهێنانی كورته‌نامه و مۆبایل
جیاوازییه‌كانی ئافره‌تان و پیاوان له به‌كارهێنانی كورته‌نامه و مۆبایل 
دكتۆر پرۆفیسۆر "سیمیۆن یه‌یتس" سه‌رۆكی ئه‌نستیتۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆی "Sheffield Hallam"، له به‌ریتانیا، له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا جیاوازیه‌كانی ئافره‌تان و پیاوانی له‌به‌كارهێنانی كورته نامه و مۆبایل خستۆته‌روو
- پیاوه‌ان كورته‌نامه‌ی كورت به‌كاردێنن.
- پیاوان له‌كاتی په‌یوه‌ندی كردن به پیاوانه‌وه،كورته نامه‌ی كورت به‌كار دێنن ، به‌ڵام له په‌یوه‌ندی كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا كورته‌نامه‌ی درێژ به‌كاردێنن.
- كورته‌نامه‌ی ئافره‌تان له په‌یوه‌ندی كردن به ئافره‌ته‌وه، درێژتره له كورته نامه‌كانیان بۆ پیاوان.
- كورته نامه‌ی ئافره‌تان بۆ یه‌كتر، به‌زۆری سه‌ره‌تا و كۆتایی و كه‌مێك شه‌رحیاتی نێوان سه‌ره‌تا و كۆتایی له‌خۆ ده‌گرێت و به ناردنی ماچێك و باشترین هیوا كۆتایی دێت. به‌ڵام كورته نامه‌ی پیاوان بۆ پیاوان زۆر كورت و بێ هه‌سته و ته‌نیا له‌باره‌ی بابه‌تێكی تایبه‌ته‌وه‌یه.
- كورته نامه‌ی ئافره‌ت بۆ ئافره‌ت پڕ له هه‌ست، هاندان و پاڵپشتی كردنه، به‌ڵام كورته نامه‌ی پیاوان بۆ یه‌كتر پڕه له توڕه‌یی و گاڵته پێكردن و زۆرتر لایه‌نێكی تایبه‌تی هه‌یه، به‌ڵام پیاوه‌كان له‌كاتی ناردنی كورته نامه بۆ ئافره‌ت كه‌سایه‌تی خۆیان ده‌گۆڕن به‌ئه‌ده‌بتر قسه ده‌كه‌ن و كورته نامه‌كانیان دوور و درێژ ده‌كه‌نه‌وه.
- زۆربه‌ی ئه‌و كورته نامانه‌ی كه ته‌علیقی تیایه پیاوان بۆ ئافره‌تانی ده‌نێرن (كه هه‌ڵبه‌ت خانمه به‌ڕێزه‌كانیش ئه‌وه بۆ یه‌كتر ده‌نێرن كه بڵێن سه‌یركه ئه‌مجاره كابرا چی بۆ ناردووم!).له كاتێكدا جنێو و نوكته ناشرینه‌كان پیاوان بۆ پیاوانی ده‌نێرن.
- سه‌یر ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی خه‌ڵكی كاتێك كه په‌یوه‌ندیان پێوه بكرێت یان كورته نامه‌یان بۆ بێت ، ئه‌گه‌ر ئافره‌تێكیان لا بێت وه‌ڵامی ئه‌ده‌نه‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیاوێكیان لا بێت وه‌ڵامه‌كه داده‌نێن بۆ دوای.
- زۆربه‌ی په‌یوه‌ندی پیاوان له‌گه‌ڵ پیاواندا به مۆبایل و كورته نامه‌یه به‌ڵام ئافره‌تان زۆرتر وایان پێ باشتره كه له نزیكه‌وه و رووبه‌روو له‌گه‌ڵ هاو ره‌گه‌زه‌كانیان گفتگۆ بكه‌ن.
- ئافه‌رتان (زیاتر له پیاوان) وایان پێ باشتره كه قسه و كورته نامه‌ی جوان به‌كار بێنن.
- زۆربه‌ی خه‌ڵكی حه‌ز به بیستنی جه‌ره‌سی ئارام ده‌كه‌ن.