مه‌سرور بارزانی:
مه‌سرور بارزانی: سه‌ركه‌وتنی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌وه‌ستێته سه‌ر شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ی پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كانی عێراق و پابه‌ند بوونێكی ته‌واو به جێ به جێ كردنی ده‌ستور
مه‌سرور بازرانی ، ڕه‌نگه پێشتر له لایه‌ن زۆرێك له خه‌ڵكانی رۆژئاواوه ، ئه‌م پرسیاره‌تان لێكرابێت ، بۆچی هه‌رێمی كوردستان ئارامترین و سه‌قامگیرترین به‌شی عێراقه ؟ ده‌كرێ هۆكاره‌كه‌مان پێ بلێیت ؟
مه‌سرور بازرانی : هۆكار زۆرن ، له‌وانه‌یه كه‌لتوری لێبورده‌یی خه‌لكی ئێمه و ره‌تكردنه‌وه‌ی توندڕه‌وی و له خۆ بورده‌یی و دلسۆزی كارمه‌ند و ئه‌فسه‌ره‌كانی ده‌زگا ئه‌منی و هه‌والگرییه‌كانمان و ئه‌و ڕێ و شوێنانه‌ی ده‌یگرنه‌به‌ر بۆ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و سه‌قامگیرتركردنی ، ئه‌مه‌ش به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان و دوورخستنه‌وه‌یان له هه‌رێم . له لایه‌كی دیكه‌وه هۆكارێكی دیكه بۆ ئه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه باشه ده‌گه‌رێته‌وه كه دامه‌زراوه ئه‌منیه‌كانمان هه‌موویان پێكه‌وه كارده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و و باش له نێوان هاولاتیان و دامه‌زراوه ئه‌منیه‌كانمان هه‌یه .
* دوایین هه‌لبژاردنی نیشتمانی عێراق له كوردستان ، زۆر به باشی به‌ڕێوه‌چوو به بێ بوونی هیچ كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی و به‌شدارییه‌كی فراوانی خه‌لكی . پێت وایه كه ئه‌مه بۆ خۆی ئاماژه‌یه‌كی روونی بوونی ئاسایش و دیموكراسیه له كوردستان ؟
مه‌سرور بارزانی: سه‌ڕه‌رای بوونی چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له ناوچه جیا جیا كانی عێراق ، به هۆی كار و ئه‌ركی باشی دامه‌زراوه په‌یوه‌نداره‌كانمانه‌وه ، هه‌رێمی كوردستان هیچ كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی تێدا رووی نه‌دا . زۆرباشیش بوو ، كه هیچ كام له كرده‌وه تیرۆریستیه‌كان له عێراق ، پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنیان رانه‌وه‌ستاند. هه‌لبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه‌یه‌كی باشی پراكتیزه‌كردنی دیموكراسیه‌تن. له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ، ئه‌و یاسا هه‌لبژاردنه‌ی كه كاری پێكرا یاسایه‌كی عادیلانه نه‌بوو ، چونكه ژماره‌ی كورسی پارێزگاكانى هه‌رێم ، پێش وه‌خته بڕیاری له‌سه‌ر درابوو به بێ له‌به‌رچاوگرتنی رێژه‌ی به‌شداری هاولاتیان له پرۆسه‌كه‌دا . له كاتێكدا بینیمان له هه‌رێمی كوردستان رێژه‌یه‌كی به‌رزی هاولاتیان به‌شداریان كرد ، به‌لام ئه‌م به‌شداریه زۆره نه‌بووه هۆی زیادبوونی رێژه‌ی كورسیه‌كانمان له په‌رله‌مانی عێراقدا ، له پارێزگایه‌ك بۆ پارێزگایه‌كیش ، ده‌نگه براوه‌كان جیاوازبوون . ته‌نانه‌ت له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باشوور و ناوه‌راستی عێراق ، سه‌ره‌رای رێژه‌یه‌كی كه‌می به‌شداری ده‌نگده‌ران ، به‌لام كورسیه پێشوه‌خت بڕیار له‌سه‌ر دراوه‌كانیان ، برده‌وه ، ئه‌مه‌ش كه‌متر به‌بایه‌خ له‌به‌رچاوگرتنی رێژه‌ی به‌شداری هاولاتیانی ناوچه جیاجیاكانی لێ كه‌وته‌وه . سه‌ركه‌وتنی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌وه‌ستێته سه‌ر شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ی پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كانی عێراق و پابه‌ندبوونێكی ته‌واو به جێ به جێ كردنی ده‌ستور .
* كام له‌و بابه‌ت و لایه‌نانه‌ی ئه‌زموونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێ له عێراق و ناوچه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست سوودی لێوه‌ر بگرێ ؟
مه‌سرور بارزانی: عێراق ده‌یتوانی پشت به كه‌سانی به توانا و دلسۆز و پیشه‌گه‌ر ببه‌ستێ له دامه‌زراوه جیاجیائه‌منیه‌كانیدا . ده‌بێ میكانیزمێكی باشتر و كاراتر بدوزنه‌وه بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له نێوان پێكهاته جیاجیاكانی دامه‌رزاوه ئه‌منیه‌كان و له‌نزیكه‌وه هاوكاری یه‌كتری بكه‌ن . ده‌بێ كاری زۆر بكه‌ن تاو وه‌كو متمانه‌ی هاولاتیان به ده‌ست بێنن و باوه‌ریان پێ بهێنن كه مه‌به‌ست و ئامانجی سه‌ره‌كی دامه‌رزاوه ئه‌منیه‌كان خزمه‌تكردن و پاراستنی هاولاتیانه .
* له‌م رووه‌وه ده‌مه‌وێ ئه‌و پرسیاره‌ت لێ بكه‌م كه چ جۆره هاریكاریه‌ك له نێوان هه‌ر دوو ده‌زگا ئه‌منیه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه ؟ ئه‌و بوارانه كامانه‌ن له‌گه‌ل ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی عێراق و ولاتانی دراوسێ و لاتانی رۆژئاوا ، رۆژئاوا هاوكاری ده‌كه‌ن ؟
مه‌سرور بارزانی: لێره له كوردستان له بڕی ململانێ ، هاریكاریه‌كی باش و نێزیك له نیوان هه‌موو دامه‌زراوه ئه‌منیه‌كاندا هه‌یه . به هه‌مان شێوه په‌یوه‌ندیه‌كی باشمان له‌گه‌ل ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی عێراقی هه‌یه بۆ روبه‌رووبونه‌وه‌ی تیرۆریزم ، ده‌ستی هاوكاری و دۆستایه‌تی بۆ هه‌ر لایه‌ك دریژ ده‌كه‌ین كه بیانه‌وێت له‌م رووه‌وه هاوكار بن .
به گشتی په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ل سه‌رجه‌م دوسته‌كانمان باشه .
* حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چ رۆلێكی هه‌یه له سه‌قامیگری هه‌رێمایه‌تی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست ؟
مه‌سرور بارزانی: له ریگه‌ی پیشخستن و به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی دیالۆگی سیاسی و پێشخستنی ئابوری كوردستان ده‌توانرێ ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه به‌ره‌و پێشه‌وه ببات.
* ستراتیژی ئاسایشی درێژ خایه‌نی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئاستی ناوخۆ و عێراق و ناوچه‌كه چیه ؟
مه‌سرور بارزانی: هیوادارین بتوانین سه‌قامگیری و ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمه‌كه‌مان بپارێزین و پێش بخه‌ین و زیاتر خزمه‌ت به گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین و تیرۆریزم تێك بشكێنین و كه‌شێكی ته‌ندروست و ئازاد و ئارام بۆ هاولاتیانمان دابین بكه‌ین . ئه‌مه‌ش بۆ خۆی خزمه‌ت به ئاسایش عێراق و هه‌موو رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست ده‌كات .
* زۆرێك ئێستا قسه له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن به پێی ئه‌و خشته كاتیه‌ی كه دانراوه ؟ پێت وایه كه هێشتا بوونی ئه‌م هێزانه بۆ سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه پێویسته ؟
مه‌سرور بارزانی: نزیك یان دوور ، هێزه‌كانی ئه‌مریكا، عێراق به جێ ده‌هێلین له‌گه‌ل ئه‌مه‌شدا ، پێمان وایه مانه‌وه‌ی به‌شێكی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق پێویستن تا ئه‌و كاته‌ی عێراق هینده هێزی ده‌بێت كه بتوانێ رووبه‌روی ئاسته‌نگه ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كان ببێته‌وه .
* پێشتر هه‌رێمی كوردستان دابڕابوو له جیهان ، ته‌نانه‌ت قه‌ده‌غه بوو سه‌ردانی بكرێ ، هه‌زاران گوند ویران كرابوون و زۆریك له كورد كیمیاباران كراون و ده‌یان هه‌زاریان لێكوژرابون ، به‌لام ئێستا هه‌ست ده‌كرێ زۆرێك له ولاتانی جیهان له رۆژئاوا و رۆسیا و ته‌نانه‌ت توركیاش كه دواساتیش دژی رۆخانی رژێمی سه‌دام بوون ، به‌وه‌ی كه بێنه كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان پێش بخه‌ن . نزیكه‌ی ( 20 ) ولات نووسینگه‌یان له هه‌رێمی كوردستان كردوته‌وه و سوید و توركیاش دوایین دوو ولاتان كه له ( 2010 ) دا نووسینگه‌یان كردوته‌وه . سه‌دان كومپانیا ، كومپانیای نێوده‌وله‌تی له بواری نه‌وت ، چالاكی ده‌كه‌ن له كوردستان ، هۆكاره‌كانی ئه‌م بایه‌خ و گرنگی پێدانه نێوده‌وله‌تیه چیه ؟
مه‌سرور بارزانی : ره‌نگه ئه‌و ولاتانه وه‌لاتێكی باشتریان هه‌بێت ، به‌لام ئێمه باوه‌ڕمان وایه كه هۆكاره‌كانی سه‌رنج راكێشان و بایه‌خ پێدانی ئه‌و ولاتانه به هه‌رێمی كوردستان بریتین له ئارامی و سه‌قامگیری سیاسی هه‌رێمی كوردستان و پراكتیزه‌كردنی دیموكراسیه‌ت و رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ و بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری و كارگێریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق و به‌شداری كردن له حكومه‌تی عێراق و دۆخی جیوپۆله‌تێكی كوردستان .
* پێت وایه كه كه‌شی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به لای سه‌رمایه‌گوزارانی بیانیه‌وه باشتر بێت ؟
مه‌سرور بارزانی : به‌لێ ، ده‌كرێ كوردستان ناوچه‌یه‌كی باش بێت بۆ سه‌رمایه‌گوزارانی بیانی . یاسای سه‌رمایه‌گوزاری له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رنجی زۆری سه‌رمایه‌گوزاری و كۆمپانیای بیانی راكێشاوه . ئه‌و ئاسایشه رێژه‌ییه‌ی كه له كوردستان هه‌یه ، خالێكی دیكه‌ی گرنگ بووه له هه‌رێمی كوردستان .
* تا ئێستاش پرسی كه‌ركوك یه‌ك له بابه‌ته گرنگه‌كانی عێراقه ، چاره‌سه‌ری پرسی كه‌ركوك چۆن ده‌كرێت و چ كاردانه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر باری ئه‌منی ده‌بێت ؟
مه‌سرور بارزانی: مادده‌یه‌كی ده‌ستوری هه‌یه له عێراق كه مادده‌ی (140) و به وردی باس له چاره‌سه‌ری ناوچه دابڕاوه‌كان ده‌كات به تایبه‌ت كه‌ركوك . پێمان وایه ته‌نها جێ به جێ كردنی ته‌واوی ئه‌م مادده‌یه رێگایه‌كی دیموكراسیانه و عادیلانه ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كه‌ركوك . هه‌ر جۆره ئه‌لته‌رناتیڤێكی دیكه بۆ چاره‌سه‌ری ، پرسه‌كه زیاتر ئالۆزتر ده‌كات . به دڵنیاییه‌وه ، دوای جێ به جێ كردنی مادده‌ی (140) ، باری ئه‌منی كه‌ركوك زۆر باشتر ده‌بێت .
* ئایا وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك كه‌س باس ده‌كه‌ن ، گرژی له نێوان عه‌ره‌ب و كورد دا هه‌یه ؟
مه‌سرور بارزانی: نه‌خێر ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به درێژایی مێژووی هاوچه‌رخ ، زۆر كه‌س و لایه‌ن ، به حكومه‌تی پێشووی عێراقه‌وه ، هه‌ولیاندا گرژی و ته‌نگه‌ژه زیاتر بكه‌ن و ململانێی كورد و عه‌ره‌ب دروست بكه‌ن . سه‌ركردایه‌تی ئێمه هه‌ر له بارزانی نه‌مره‌وه تا جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، هه‌موو كارێكیان كردووه بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه داخوازیه‌كانی كورد بۆ مافه‌ڕه‌وا و عادیلانه‌كانیان ، به ململانێی كورد و عه‌ره‌ب لێك نه‌درێته‌وه . زۆر به‌لگه‌ش هه‌ن بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستیه . هیچ كات كورد ، شه‌ڕی هاولاتیانی ناوچه‌كانی دیكه‌ی نه‌كردووه ، ته‌نانه‌ت ئه‌و كاتانه‌ش كه به چه‌كی كیمیاوی په‌لامار درابوو . له‌كاتێكدا كورد ( 182 ) هه‌زار كه‌سی بێ گوناهی لێ زینده به چال كرابوون له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه ، كورد په‌نای بۆ هیچ كرده‌ویه‌كی تیرۆریستی نه‌برد . به پێچه‌وانه‌وه ، كاتێك چه‌ند هۆزێكی عه‌ره‌ب به هوی وشكه‌سالیه‌وه روبه‌رووی بارێكی سه‌خت بوونه‌وه و پێویستیان به له‌وه‌رگا هه‌بوو بۆ مه‌ڕ و مالاته‌كانیان له نێوان ( 1998- 2001 ) ، كورد هه‌موو كێلگه‌كانی خۆی بۆ كردنه‌وه و پێشوازی لێ‌كردن .
له كاتی راپه‌رینی ( 1991 ) دا و پاش شكستی رژێمی سه‌دام، كورد هیچ توله‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌كی به‌رامبه‌ر به عه‌ره‌ب ئه‌نجام نه‌داو ده‌ستی هاوكاری و دوستایه‌تی بۆ درێژ كردن . ئێمه باوه‌رمان به دۆستایه‌تی و پێكه‌و ژیان هه‌یه.
* چۆن عێراق بتوانێ هاوسه‌نگیه‌ك له نێوان پێكه‌وه ژیان و یه‌كێتی نیشتمانی له نێوان پێكهاته جیاجیاكانی دروست بكات ؟
مسرور بارزانی: به له‌به‌ر چاو گرتنی بوونی ئه‌م پێكهاته جیاجیانه و رێزگرتن له جیاوازیه‌كانیان و پاراستنی مافه ده‌ستوریه‌كانیان ، یه‌كێتی نیشتمانی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه ده‌پارێزرێ .
* په‌یوه‌ندی نێوان كورد و توركمان و ئاشوری و كلدانی و یه‌زیدی و ئه‌رمه‌نه‌كانی كوردستان چونه ؟
مه‌سرور بارزانی: هه‌میشه كوردستان شوینێكی ئارام و لێبورده بووه بۆ هه‌موو پێشكهاته ئه‌تنیكی و ئایینه‌كان . به درێژایی مێژوو ، خه‌لكی كوردستان ئازاد بوون له پراكتیزه كردنی باوه‌ره ئایینه‌كانیان وپێكهاته ئه‌تنیكیه جیاجیاكانیش ئازادانه پێكه‌وه ژیاون . ته‌نانه‌ت به‌م دواییانه‌ش كوردستان بووه‌ته شوینگه‌یه‌ك بۆ پاراستنی ئه‌و گروپه ئایینی و ئه‌تنیكیانه‌ی كه له‌به‌ر توند‌و تیژی و نائارامی له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه ، په‌نایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێنا بوو .
* زۆر هێرش كرابووه سه‌ر كریستیانه‌كان له‌لایه‌ن گروپه ئیسلامیه توندرۆكانه‌وه له به‌غدا و موصل و شوێنه‌كانی دیكه و زۆرێك له‌م كریستیانانه هاتونه‌ته كوردستان .
بۆچوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ریان چونه ؟ چۆن هاوكاری بكرێن بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان ؟
مه‌سرور بارزانی: كوردستان ئامێزی ئاوه‌لایه بۆ پێشوازی كردن له هه‌ر كه‌سێك كه بیه‌وێ له توند‌و تیژی پارێزراو بێت. جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم ، به‌م دوایانه رایگه‌یاند كه قوتابیه كریستیانه‌كان كه هه‌ره‌شه‌یان له‌سه‌ره ده‌توانن بێنه هه‌رێمی كوردستان و درێژه به خوێندن بده‌ن . حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه ئاماده‌یی خۆی ده‌بریوه بۆ هاوكاری كردنی كریستیانه‌كان و به كرده‌وه‌ش ئه‌م هاریكاریانه‌ی ئه‌نجام داوه .
* په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌شه كوردیه‌كانی دیكه‌ی ئیران و توركیا و سوریا چونه؟
مه‌سرور بارزانی: دلمان له‌گه‌ل مافه ره‌وا و دیموكراسیه‌كانی خه‌لكی كورده له هه‌ر جێیه‌ك بن ئێمه پشتگیری له تێكوشانی ئاشتیانه و مه‌ده‌نیانه‌یان ده‌كه‌ین بۆ هینانه‌دی مافه‌كانیان ، به‌لام ئێمه ده‌ست وه‌رناده‌ینه بارودوخی ناوخۆیی ولاتانی دیكه .