منداڵیکی 2 سه‌ر له دایک بوو سایتی رجب حاجی
منداڵیکی 2 سه‌ر له دایک بوو

منداڵیکی 2 سه‌ر له دایک بوو
بنێره بۆ فه‌یس بوک

له شاری زاهدان له باشووری ئێران منداڵێك له‌دایك ده‌بێ كه دوو سه‌ری هه‌یه و بوه‌ته مایه‌ی سه‌رسوورمانی پزیشكان.
دكتۆر “له‌یلا كه‌لبعه‌لی” پزیشكی ئافره‌ت ده‌ڵێت: له رووداوێكی ده‌گمه‌ندا له نه‌خۆشخانه‌ی شاری زاهدان ئافره‌تێك منداڵێك ده‌هێنێته دونیا كه سروشتی نییه و دوو سه‌ری هه‌یه.
ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: كاتێك ئه‌و ئافره‌ته‌مان هێنایه ژووری نه‌شته‌رگه‌ری به‌هۆی ناله‌باربوونی باری ته‌ندروستی ناچار بووین منداڵه‌كه به نه‌شته‌رگه‌ری سیزاریه‌ن بهێنینه دونیا.
ده‌ستی ئه‌و منداله له پێی گه‌وره‌تره و پزیشكه‌كان پێیانوایه هۆكاری سروشتی و ژنیتیكی و یان خواردنی ده‌رمان وایكردووه ئه‌و منداڵه به‌وجۆره بێته دونیاوه


























