هاولاتیه‌كى ئه‌مریكى ماوه‌ى 60 ڕۆژ ته‌نها په‌تاته‌ى خواردووه سایتی رجب حاجی
هاولاتیه‌كى ئه‌مریكى ماوه‌ى 60 ڕۆژ ته‌نها په‌تاته‌ى خواردووه
هێمن محه‌مه‌د.. هاولاتیه‌كى ئه‌مریكى بۆماوه‌ى 60 ڕۆژ ته‌نها به خواردنى په‌تاته ژیانى بردووته‌سه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ، به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ خواردنێكى تر‌ى خواردبێت .

ڕۆژنامه‌ى "تری سیتى هیرالد" له شارى كینیۆیك له ویلایه‌تى واشنتن بلاوى كرده‌وه كه كریس فویت به‌بێ خواردنى هیچ خوراكێكى تر توانى بۆ ماوه‌ى 60 ڕۆژ ته‌نها په‌تاته بخوات ، بێئه‌وه‌ى هیچ كاریگه‌ریه‌كى ترسناك بۆ سه‌ر ته‌ندروستى دروست ببێت .
فویت وتیشی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌و ماوه‌یه‌دا په‌تاته‌م خواردووه ، چ له شێوه‌ى برژاندندا یان سوركراو به ساخى و هه‌تا به‌شێوه‌ى به‌ستوش خواردووه ، كه ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه بۆى دروستكردووه .