گۆڕینی گورچیله له دهوک سایتی رجب حاجی
سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی هێڤی لە شاری دهۆك كە نەشتەرگەری گۆڕینی گورچیلەی تێدا دەكرێ، رایگەیاند كە رۆژانە پێنج نەشتەرگەری گۆڕینی گورچیلە لەو نەخۆشانەیەدا دەكرێ، نەخۆشەكان گورچیلەی ساخ لە هاووڵاتیانی عەرەب دەكڕن. بەرپرسێكی وەزارەتی تەندروستیش دەڵێ ناتوانین رێگە لەو كارە بگرین.

سەرچاوەكەی نەخۆشخانەی هێڤی گوت “سەرجەم ئەوانەی گورچیلەی خۆیان دەفرۆشن عەرەبن و خاوەن نەخۆش لە پارێزگاكانی نێوەڕاست و خوارووی عێراق دەیانهێنن”. سادق، كە هاووڵاتییەكی دانیشتووی دهۆكە، دەڵێت كە گورچیلەی گەنجێكی بە ناوی سالم سوراج بە 9.5 ملیۆن دینار لە دەڵاڵێك كڕیوەتەوە بۆ كوڕەكەی، سادق گوتی “ئەو گەنجە گورچیلەكەی خۆی بە 6.5 ملیۆن دینار بەو دەڵاڵە فرۆشبوو، منیش بە 9.5 ملیۆن دینار لە دەڵاڵەكەم كڕییەوە”. سالم سوراجی تەمەن 22 ساڵ، لەسەر قەروێڵەی نەخۆشخانە دوای نەشتەرگەری هاواری دەكرد “ئەی دایە، ئەی بابە، ئێوە لە كوێن”، بەڵام نە دایكی و نە باوكی و هیچ كەسێكی لەگەڵ نەبوو.