فه‌یس بووک : سایتی رجب حاجی
فه‌یس بووک :
زۆر به‌کورتی باسێکی فه‌یس بووک ده‌که‌م بۆ خوێنه‌ری کورد هیوادارم که‌ڵکی هه‌بێت . فه‌یس بووک لاپه‌ڕه‌یه‌کی یان په‌یجێکی ئه‌له‌کترۆنی نیمچه ماڵپه‌ڕی زانستی یه واتاکه‌ی له‌دوو وشه‌ی لێکدرواو پێک دێت وشه‌ی فه‌یس واتای ڕوو یان ده‌موچاو بووکیش واتای کتێب یان په‌رتوک که‌واته فه‌یس بووک واتای ڕووی کتێب ده‌گرێته‌وه . فه‌یس بووک له ( 4/11/2004 ) له‌لایه‌ن قوتابی به‌ناوبانگی ئه‌مریکی ( مارک زوکربیرج 14/5/1984 ) و به‌یارمه‌تی دوو هاوڕێی ( داستین موسکوفتیز ) و (کریس هیوز ) که‌زانای زانستی ماتماتیک بوون له‌زانکۆی هارفارد قوتابی بوون دروست کراوه . له‌سه‌ره‌تادا به‌کارهێنانی ئه‌م په‌یجه به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی قوتابیانی ناو زانکۆی هارفه‌رد بوو بۆ یارمه‌تی و ئاسان کردنی وانه‌کانیان دوواتر بڵاو بۆووه بۆ زانکۆکانی ئه‌مریکاو دوواتر بۆ فه‌رمانگه‌و ئیش و کاره تایبه‌ته‌کان له‌ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا دوواتریش بۆ هه‌موو جیهان و ئێستا ( 350، 000، 000 ) سێ سه‌دو په‌نجا ملیۆن ئه‌ندام و به‌شداری که‌ریان هه‌یه له‌هه‌موو جیهاندا . به‌کورتی فه‌یس بووک لاپه‌ڕه‌یه‌کی ئه‌له‌کترۆنی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و زانستی یه که‌زۆر سود به‌خشه بۆ مرۆڤایه‌تی له‌و ڕوانه‌وه که‌باسمان کرد