هاوكاری نەخۆشە درێژخایەنەكان بڕدرا! سایتی رجب حاجی
هاوكاری نەخۆشە درێژخایەنەكان بڕدرا!
لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمانی كوردستان بەدواداچون بۆ بڕی ئەوهاوكاریەی نەخۆشە درێژخایەنەكان دەكات ،كەماوەی چەند مانگێكە ناگاتە دەستیان ،ئەمەش لەكاتێكدایە لەبوودجەی خەمڵێندراوی ئەمساڵ بڕی (6) ملیار دینار بۆ وەزاەرتی تەندروستی دیاری كراوە، بۆ ئەوەی هاوكاری ئەمجۆرە نەخۆشانەی پێبكرێت.
دكتۆر ڕێباز فەتاح ئەندامی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان بە(روماڵ) ی ڕاگەیاند: لەماوەكانی پێشوودا چەند لێدوانێكی جیاجیا لەلایەن بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی درا ،سەبارەت بەو هاوكاریەی پێشكەش بەنەخۆشی درێژخایەنەكان دەكرا ،چونكە وەك ئاگاداربین ئەمجۆرە نەخۆشانە لەژێر بارێكی دارایی قورسن و پێوستیان بەهاوكاریە .
گوتیشی : لەیەكەم هەنگاوی بەدواداچونی لیژنەكە، پرسیارێكمان ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی كردووە ، كەهۆكاری پێنەدانی، یاخود ڕاگیرانی ئەوبڕە هاوكاریە چیە،چونكە وەك ئاگاداربین لەكاتی موناقەشەی خەمڵێندراوی ساڵی (2010) بڕی (6) ملیار دینار وەك (منافعی ئیجتیماعی) بۆ وەزارەتی تەندروستی داندراوە ،كەگرنگترین كاری هاوكاری كردنی ئەو كەسانەیە كە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.
دكتۆر ڕێباز ئەوەشی ڕاگەیاند: بۆیە ئێمە چاوەروانی وەڵامی وەزارەتی تەندروستین لەمبارەوە لەداهاتوودا كارلەسەر وەڵامی ئەوان دەكەین.
بڕی هاوكاری نەخۆشیە درێژخایەنەكان بۆ ئەو كەسانە بڕابۆوە كە نەخۆشی درێژ خایەنیان هەیە ، بڕەكەشی بەپێی جۆری نەخۆشەكان دیاری كرابوو ،بەڵام ماوەی چەند مانگێكە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە زۆربەی نەخۆشەكان بڕی هاوكاریەكەیان بەدەست ناگات.
