دیدی سەركردە سیاسیەكانی چوار پارچەی كوردستان لەمەر نێچیرڤان بارزانی

  هەلۆ مەرگەیی

 


نبچَیرڤان بارزانی ئەوپیاوەی ،كەسایەتییەكەی بوە بەموڵكی نەتەوەیەك،بەردەوام جیگەی مشتومرە و بەوەناسراوە كە فراوان بیردەكاتەوە ،كاربەوە گەیشتووە كوردی هەموو پارچەكانی  كوردستان باس لە كاریگەری ئەو دەكەن ،سەرەرای دانانی بناغەی دەسەڵاتی دامەزراوەیی لە كوردستاندا ،بۆ حزبەكەیشی بوەتەوە بە مایەی رەزامەندی تارادەیەك ئەندامان و لایەنگران لە پارتی و دواین هەڵبژاردن گەواهی ئەوەدەدات ،بەپیچەوانەی قسەی هەندیك لایەنو كەنالی ڕاگەیاندن ئەو لەگەل مامیدا (بەریز مسعود بارزانی ) لەوپەری گونجان و پیكەوەیدان ،ئەمەش خەسلەتیكی بارزانییەكان و نهینی سەركەوتنەكانیان بوە.....

 نێچیرڤان ئیدریس بارزانی لە ساڵی 1966 لە بارزان لەدایكبووە و  سەرۆكی پێشووی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و جێگریی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانە. ئەو نەوەی مەلا مستەفا بارزانی یە. كاتێك لە ساڵی ١٩٧٥،عێراق و ئێران لە جەزائیر لە دژی شۆڕشی كوردستان (شۆڕشی ئەیلول)، ڕێككەوتن ،مەلا مستەفای بارزانی خەباتی چەكداری ڕاگرت، ئەو دەمە نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بنەماڵەكەی ئاوارەی ئێران بوون و لەوێ لە زانكۆی تاران، زانستە سیاسیەكانی خوێند. پاش كۆچی دوایی باوكی بوو بەپێشمەرگە. لە ساڵی ١٩٨٩ بوو بە ئەندامی  مەكتەبی سیاسی پارتی دێموكراتی كوردستان. لە ساڵی ١٩٩٦ بووە جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ساڵی ١٩٩٩ بووە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ( كابینەی چوار).لە ٧/٥/٢٠٠٦ بووە سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (كابینەی یەكگرتنەوە) جێگەی باسە ئەو لە ماوەی 18 ساڵی حوكمی خۆجێیدا توانیویەتی 10 ساڵان سەرۆكی حكومەت و ماوەی 3 ساڵیش جێگری سەرۆكی حكومەت بێت . نێچیرڤان بارزانی جگە لە زمانی كوردی، زمانەكانی فارسی و عەرەبی و ئینگلیزیش دەزانێت. حەزەكانی لەبواری ئەسپسواری، مەلەوانییەوەیە. لێرەدا كەسایەتیە سیاسی و رووناكبیرەكانی  4پارچەی كوردستان  بە شێوەیەكی واقیعیانە، روناهیی دەخەنە سەر كارو پرۆژە وكەسایەتی نێچیرڤان بارزانی لە رووەكانی ئابوری ،سیاسی،نەتەوەی،و رۆشنبیری .

عەبدولڵا حەسەن زادە: نێچیرڤان بارزانی گەنجێكی بەهێزو خاوەن ئیرادەیە لە بڕیارداندا 
عەبدوللڵا حەسەنزادەسكرتێری پێشووی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و كەسایەتی سیاسی و روناكبیری رۆژهەڵاتی كوردستان گوتی :" حەزدەكەم ڕاو بۆچوونم بە كورتی سەبارەت بە نێچیرڤان بارزانی دەربڕم، راستە من خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانم، بەڵام ئەوەندەی لە باشووری كوردستانم راستییەك هەیە دەبێت گشت لایەك بیزانن، كە نێچیرڤان بارزانی وەكو سەرۆكی حكومەت، گۆڕانێكی بنەرەتی بەسەر باشوری كوردستاندا هێنا لە گشت روویەكەوە بۆ هەقیقەتی قسەكانیشم قسەیكی سەرۆكی ئێستای حكومەت كاك دكتۆر بەرهەم دووبارە دەكەمەوە ( ئێمە هەوڵمان درێژەدانە بە كارەكانی كابینەی پێنجەم ) هیودارایشم كاك بەرهەم درێژە پێدەر و شتێك بخاتە سەر كابینەكەی نێچیرڤان بارزانی، خاڵكی تر كە جێگەی سەرنجە كاك نێچیرڤان بارزانی گەنجێكی بەهێز و خاوەن  ئیرادەیە  لە بڕیارداندا توانیویەتی بەم گەنجیە لە دروست بریاردان و  جێگەی رێز و تەقدیرە لەم لایەنەوە وەكو سەرۆكی حكومەت یان جێگری سەرۆكی پارتی، سەنگ و قورسایی لە سەر بریارە چارەنووسسازەكان هەیە، ئومێدیش دەكەم هەر بەردەوامی بدات لە كارە باشەكانی باسمكرد، بە كورتی كاك نێچیرڤان خاوەن جورئەت و حیكمەتە لە بریارداندا وە لە رووی كاری حزبیشەوە كەسێكی پێشكەوتووە باوەری بەسیستەمی پلورالیزمی هەیە .
( رۆژ وڵات ) بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كەجەكە( KGK ) ( كۆما چڤاكێن كوردستان )
نێچیرڤان بارزانی گۆڕانی دونیا تێدەگات و پەرۆشیشی بۆ ئاشتی لە باكوردا جێگەی رێزە
لەمەر نێچیرڤان بارزانی دەڵێت : بە كورتی دەبێژم بە رێز نێچیرڤان بارزانی بیركردنەوەیەكی تەندروستی هەیە، روانگەی بۆ دیموكراسی و پێكەوە ژیان و چارەسەر بۆكێشە و گرفتەكان بۆ دیالۆگ و گفتوگۆ هەیە، باوەری بەوە نییە بە شەڕ چارەسەری هیچ كێشەیەك بكات، لە گۆڕانی دونیا تێدەگات و پەرۆشیشی بۆ ئاشتی لە باكوردا جێگەی رێزە.. بەڵام دەوڵەتی تورك هەمیشە وەڵامی ئاگربەستی كەجەكەی بەدرێژەدان بە ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەكانی داوەتەوە.. گوتنە باشەكانی بەرێز بارزانی ئاگادارم لە باوەربەندی بە یەكێـی دیموكراتیك و پێكەوەژیان، كە ئەمەش پڕگرنگە لە لامان، دەخوازم هەوڵی جددی بدات، بۆ بەستی كۆنفرانسی كوردان و هەوڵدان لە پێناو ئاشتیدا كە داخوازی گشت لایەكە و لەبەرژەوەندی نەك كورد بەڵكو، تورك و گەلی فارس و گەلی ئەمریكاشە، لە كۆتاییدا دەبێژم : پێویستە ئەنجامی كارو بیركرنەوەكانی كاك نێچیرڤان ببینین .


رەمزی كارتاڵ  سەرۆكی كۆنگرەی گەل:سەركردایەتی باشور بە تایبەت كاك مەسعود بارزانی و كاك نێچیرڤان ئەركێكی مێژوویان لەسەرشانە

 ( رەمزی كارتاڵ ) كەسایەتی دیاری سیاسی باكوری كوردستان وسەرۆكی كۆنگرەی گەل و كەسایەتی سیاسی ناوداری كوردستان و ئەندامی پەرلەمانی كورد لە تاراوگە و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی توركیا و یەكێك لە سەركردەكانی كۆما جڤاكێن كوردستانە لەمەڕ نێچیرڤان بارزانی و بۆ یەكەم جار بۆ میدیای كوردی بۆ بابەتی لێكنزیكبوونەوەی ئێران و توركیا و كوردستان لەسەردەمی نێچیرڤان بارزیانیدا هاتە دوان: دەبێت ئەوە بزانین كە ئێران و توركیا بەرانبەر بە كورد چ سیاسەتێكیان هەیە بە تایبەتی توركیا ئەگەر بۆیان بكرێت شەڕی كورد بە كورد چێبكەن ئەوا دەكەن و ئامانجیان تەگەرە و كۆسپدانانە لە پێشكەوتنەكانی كورد لە هەركوێیەكی دونیا بن، من دژی ئەو پەیوەندییانە نیم، بەڵام نابێت لەسەر حسابی كوردی پارچەكانی تر بێت، زۆرگرنگە دەسەڵاتدارانی باشور بە وریایی و ژیرانە مامەڵە لەگەڵ توركیا و ئێراندا بكەن، ئەوەش باش بزانن كەئامانجی ئەوان چییە، بەڵاَم سەركردایەتی باشور، بە تایبەت كاك مەسعود بارزانی و كاك نێچیرڤان بارزانی ئەركێكی مێژوویان لەسەرشانە و دەبێت زۆر بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەن، چونكە ئەمساڵ بۆ كورد زۆر گرنگە و ساڵی زێرینە ئەگەر سیاسەتێكی ژیرانە پێڕەو بكرێت چ لە باشور مەسەلەی كەركوك و ویلایەتی موسڵ چ لە باكور، هیوادارم هەموو كوردێك لەوە گەیشتبێت كە سەركەوتنی هەولێر بەندە دیاربەكرەوە یاخود بە پێچەوانەوە .. ئێمە دەتوانین زۆر شت لە باشوردا بكەین بە تایبەت پارتی  و یەكێتی و پەكەكە. دەبێت ئیش بۆ سەرخستن بۆ پێشخستی باشور بكەین، ئەم سێ هێزە بە یەكخستنی هەڵوێست و مامەڵەی ژیرانە و پرس و ڕا وەرگرتنی خەڵكانی دڵسۆزی خۆمان دەتوانین كاری گەورە بكەین، ئەگەرنا زەرەرمەند دەبین، چونكە ئاراستە و سیاسیەتی ئەمریكا لە ئێستادا لەبەرژەوەندی ئێمەدا نییە واتا سیاسەتێك پێڕەو بكەین خزمەتی كورد بكات..

غەفور مەخموری:
نێچیرڤان بارزانی من بە ئەندازیاری ئاوەدانی دادەنێم لە پلان و بواری ئیداریشدا شۆرشكێی مەزنی لە باشور هێنایە كایەوە
نیچیرڤان بارزانی لەرووی خزمەت گوزاریەوە كات دەرفەتی نەدا ئەگینا بۆ گەرمیان و سلێمانی هەمان كاری دەكرد، لە بواری دیبلۆماسیدا ئەو بازێكی گەورەی دا بە باشتركردنی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە و دەوروبەر

غەفور مەخموری سكرتێری گشتی ( یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان ) و ( ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان )و ( ئەندامی كۆنگرەی نەتەوەیی  KNK  ). گوتی : كاك نێچیرڤان بارزانی توانی گۆڕانێكی ریشەیی بكات لە زۆربەی رووەكان خاڵی سەرنجراكێشی ئەو بریتیە لەوەی بڕیاردەرێكی لێهاتووە و وردبینە و سەركەوتوو بووە لە پلاندا لە بواری ئیداریدا شۆرشكێی مەزنی لە باشور هێنایە كایەوە هەوڵە سەركەوتووەكانی لە بورای ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان بۆ دروستكردنی یەكێـی رۆشنبیریی كاتێك بانگهێشتی سەرجەم نووسەر و رۆشنبیران بۆ هەولێر كرد كارێكی زۆر پیرۆز بوو، بۆ لێكحاڵیبون و بنیادنانی پردێك بۆ نزیكبوونەوەی زیاتر.. هەروەها بۆ نزیكبوونەوە لە زمانی یەكگرتوو لەبارەی چارەسەری كێشەی كارەبا، ئەو توانی گەورەترین گرفتی كارەبا چارەسەر بكات و لە بواری گەشەپێدانیش ،هەولێر لە 80 % ی گۆڕانی بەسەردا هات بە هەمان شێوە لە دهۆكیش گرفتە گەورەكەی خەڵكی هەژاری چارەسەر كرد بە برەودان بە كۆمەڵگەی نیشتەجێكردن، كات دەرفەتی نەدا ئەگینا بۆ گەرمیان و سلێمانی هەمان كاری دەكرد، لە بواری دیبلۆماسیدا ئەو بازێكی گەورەی دا چ بە باشتركردنی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە و وڵاتی دەوروبەر ، كە ئەمەش بووە هۆكاری كردنەوەی زۆرترین نوێنەرایەتی وڵاتان لە هەولێر، كە بەجۆرێك لە جۆرەكان دان پێداننێكی باش بوو بە كوردستان و داننانی وڵاتان بە واقیعی ئەمنی كوردستان، نەهێشتنی مەترسی وڵاتانی دەوروبەر لەسەر باشوری كوردستان بە بەستنی ئابوری بەهێز و دیبلۆماسی لەگەلیاندا كۆتایهێنان بە 2ئیدارەیی لە سەر دەستی ئەو.. هەروەها سنورێكی بۆ ئەو لایەنانە دانا كە لەدەرەوەی حكومەت پەیوەندیان بە وڵاتانی دەرەوە هەیە و دەرەئەنجامی كارە باشەكانی ئەو بوون. كە من ئەو بە ئەندازیاری ئاوەدانی دەزانم.

عەبدوڵڵا دەمیرباش :
ئەز رێزدار نێچیرڤان بارزانی بە كەسایەتییەكی سەركەوتوو و بەرز هەڵدەسەنگێنم

عەبدولڵا دەمیرباش ئەندامی سەركردایەتی بەدەپە ( BDP ) و سەرۆكی شارەوانی دیاربەكری سوور ( ئامەد ) و سیاسەتوانی باكور گوتی : ئەز رێزدار نێچیرڤان بارزانی بە كەسایەتییەكی سەركەوتوو و بەرز هەلدەسەنگێنم، وای دەبینم كە هەستی نەتەوەیی بەرێزیان نیشانی پەرۆشیەتی بۆ ئاشتی لە باكوری كوردستان و كۆتایی هێنان بە فرمێسكی دایكانی كورد، ئەو دەتوانێ رۆلی سەرەكی لەم رووە وە بگێڕێ و داوای لێدەكەم كار بۆ بەستنی هەرچی زووە بۆ كۆنگرەی نەتەوەیی بكات بۆ یەكێتی كوردان و رووبەرووبونەوەی مەترسییەكانی وڵاتانی داگیركەر، چاوەرێی زیاتریمان لەو هەیە.

شێرزاد كەمانگەر :نێچیرڤان بارزانی لە رووی سیاسی و رۆشنبیرییەوە كەسایەتی بە هێزی هەیە،كە وادەكات كاریگەرییەكی مەزنی ئیقلیمی هەبێ‌.
شێرزاد كەمانگەر ئەندامی كۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك ) و وتەبێژی ئەو پارتە گوتی : كێشەی  كورد لە هەر چوار پارچە گەیشتۆتە ئاستێك پێویستی بە هەنگاوی نەتەوەیی هەیە بۆ ئەمەش كەسایەتی نێچیرڤان بارزانی لە رووی سیاسی و رۆشنبیرییەوە دەتوانێت رۆڵی هەبێت دەتوانێت كاریگەوری زۆر هەبێت، لە سەر دەوڵەتانی دەوروبەر دەتوانێت كاریگەری هەبێت هەروەها لەسەر پارەچەكانی تری كوردستان.. دیارە ئەو بەرێزە هەنگاوی باشی ناوە بۆ چارەسەری كێشەی كورد كە بناغەیە بۆ یەكگرتنەوەی یەكێتی نەتەوەیی لە زۆر جێگەدا دەینرخێنین و بە باشی دەزانین.. كەسایەتی نێچیرڤان بارزانی كاریگەری زۆری هەیە ئەگەر ئەو بكەوێتە ناوبژیوانی لە نێوان وڵاتانی توركیا و ئێران و كێشەی كوردە،  هەنگاوێكی زۆر گەورە و پیرۆز دەبێت.. بۆیە نێچیرڤان بارزانی كاریگەرییەكی مەزنی ئیقلیمی هەیە.
شیاوی وەبیرهێنانەوەیە سەرۆكی كۆما جڤاكین كوردستان موراد قەرەیڵان ،لە چەندین بڵاڤۆكدا هێمای بۆ رۆڵی نێچیرڤان بارزانی كردووە،وێرای هەبوونی رەخنە لەلایەن نێچرڤان بارزانیەوە بۆ كارە ئیستفزازیەكانی پەكەكە بەرانبەر توركیا ،لێ‌ قەرەیڵان لە بەرانبەر ئەم رەخنانەی نێچیرڤان بارزانی دا دەڵێ‌: بەشێكی زۆری رەخنەكانی ئەو بە هەند وەردەگرین. هەروەها ئەو دەڵێ‌ : بۆ راگەیاندنی دوا ئاگربەستی  تاك لایەنە رۆڵ و داوای ئەومان لەبەرچاوگرت.