زۆر لێكدانه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ى (11)ی ئه‌یلول (سێپته‌مبه‌ر)ی ساڵی (2001)ی نیویۆرك له‌ئه‌مریكا له‌بواره‌كانى ستراتیژی، سیاسی، ئابووری، سه‌ربازی، ئایینی و ..هتد كرا، به‌لام ئه‌مه‌ش بۆ خۆی زۆر سه‌رنجڕاكێشه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌مه‌سیحییه‌كانی رۆژئاوا باوه‌ڕیان به‌و لێكدانه‌وانه‌ هه‌یه‌و هه‌ندێك له‌و پسپۆڕانه‌شی نهێنی (ژماره‌)كان ده‌زانن، ده‌رباره‌ی روودانی (11)ی سێپتێمبه‌ر بیروباوه‌ڕى خۆیان خسته‌ڕوو.
ئه‌وان به‌ناونیشانی (ئایا ژماره‌كان كاریگه‌ریی له‌ژیانتا هه‌یه‌؟)، باس له‌بێگومانی مانا نهێنییه‌كانی (ژماره‌) ده‌كه‌ن و كاره‌ساتی (11)ی ئه‌یلول ساڵی (2001) یان به‌نموونه‌ هێناوه‌ته‌، یه‌كێك له‌و لێكۆڵه‌رانه‌ی ماناكانی (ژماره‌) لێكده‌داته‌وه‌ ده‌ڵێ: هه‌ر كه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌م بیست یه‌كسه‌ر رۆژى (11/9/2001) سه‌رنجی راكێشام!.
هه‌موو پسپۆڕه‌كانی تری ئه‌مبواره‌ كه‌ باوه‌ڕیان وایه‌ ژماره‌ (11) یه‌كێكه‌ له‌(ژماره‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان- العدد الاساسی) هه‌ر هه‌موویان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ گشتییه‌ی كردوویانه‌ بۆ ئه‌م رووداوه‌ كه‌ خشته‌ (الائحه‌)یه‌ كه‌ به‌شێك له‌م زانیارییه‌ گرنگانه‌ له‌خۆ ده‌گرێ، ئه‌ویش به‌ئاماژه‌كردن بۆ (ژماره‌ بنه‌ڕه‌تی-11) به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:
*ئه‌م كاره‌ساته‌ له‌ (11/9)دا روویداوه‌ كه‌ ژماره‌(1+1+9=11).
*11ی ئه‌یلول رۆژی (254) هه‌مانساڵ بوو كه‌(4+5+2=11).
*ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی خۆی به‌بورجی باكوردا كێشا له‌گه‌شتی ژماره‌ (11)دا بوو.
*ژماره‌ی گه‌شتیاره‌كانی فڕۆكه‌ی بورجی باكور (92) كه‌س بوون كه‌ (2+9=11).
*ژماره‌ی گه‌شتیاره‌كانی فڕۆكه‌ی بورجی باشووریش (65) كه‌س بوون كه‌ (5+6=11).
*شێوه‌ی هه‌ردوو بورجه‌ به‌رزه‌كه‌ش لای یه‌كه‌وه‌ شێوه‌ی ژماره‌ (11) پێكدێنن.
*ناوی (شاری نیویۆرك)یش كه‌ كاره‌ساته‌كه‌ی لێ رووداوه‌و به‌م شێوه‌یه‌ ده‌نووسرێ (New York City) پێك هاتووه‌ له‌(11) پیت.