سه باره ت به نوسینی تاریخی کوردستان سایتی رجب حاجی ئاکره یی
- كورته و ئاكام
له وڵاته دیموكراته‌كان پارله‌مان ڕێبازی گشتیی قوتابخانه و كتێبه‌كان واتا ڕێزدانان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ باس ده‌كا و ده‌وڵه‌ت كاری نووسین ده‌سپێرێ به پسپۆره‌كان. ئێمه‌یش ده‌بێ وا بكه‌ین. تاریخی كوردستان ئه‌و چه‌شنه‌ی كه هه‌بووه به هه‌موو كه‌موكووڕی و ده‌سكه‌وته‌كانی جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و به ڕێزدانان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌بێ بنووسرێ. پله‌ی یه‌كه‌م نووسینی گه‌ڵاڵه‌یه‌كه بۆ قسه‌وباس. له پله‌ی دووه‌مدا تاریخزانه‌كان ده‌ستده‌كه‌ن به نووسینی. له پله‌ی سێیه‌مدا تاریخه نووسراوه‌كه بۆ په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌یه‌كی تازه له قوتابخانه‌كانی كوردستان و تاراوگه كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گیرێ.
1-1- پێشه‌كی
- تا ئێستا له‌سه‌ر تاریخی كوردستان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل نه‌كراوه.
- زانا كورد و ناكورده‌كان تا ڕاده‌یه‌ك هێندێك لایه‌نی تاریخی كوردیان ڕوونكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه پس‌پس بوون.
- جاری وایه بۆچوونی حوكمی له‌و لێكۆڵینه‌وانه‌دا زاڵ بووه و ڕووداوه‌كان ئه‌و جۆره‌ی هه‌بوون نیشان نه‌دراون.
- حیزبه‌كوردییه‌كان هه‌ر كامیان له ڕوانگه‌ی حیزبه‌كه‌ی خۆیانه‌وه چاو له تاریخی كورد ده‌كه‌ن و زۆرتر شێوه‌ی حوكمی به‌كاردێنن.
1-2- نووسینی كتێب بۆ قوتابییان له سوید
- له قانونی قوتابخانه‌كانی سویددا نووسراوه كه فێركردن ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی
یاسا و ڕێسا بنه‌ڕه‌تییه دیموكراتانه‌كان دانرێ. هه‌ركه‌س كه له قوتابخانه‌یه ده‌بێ ڕێزدانێ بۆ به‌بایه‌خبوونی یه‌ك یه‌كی حیسانان.
- قوتابخانه ده‌بێ بایه‌خ بدا به به‌رامبه‌ری ژن و پیاو و به‌دژی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و ئازاردان هه‌ڵسوڕاوانه تێكۆشێ.
- قانونی قوتابخانه‌كان له پارله‌مان په‌سندكراوه.
- له پارله‌مان 16 كۆمیته هه‌ن كه یه‌كیان بۆ بارهێنان و فێركردنه.
- ده‌وڵه‌تی سوید كۆڕێكی هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی كاروباری كتێب له فێرگه‌كان.
- بۆوێنه ده‌وڵه‌تی سوید پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ زانا و زانكۆكان گرتووه و داوای لێكردوون كتێبی "تاریخی ته‌واوی سه‌رده‌مه‌كان" بنووسن.
له یاسا و ڕێسای وانه‌ی تاریخ بۆ قوتابخانه‌كانی سوید نووسراوه:
- تاریخ زانستێكی گرینگه. بۆ لێحاڵیبوون له ژیانی ئه‌وڕۆ پێویستمان به زانیاری له باره‌ی ڕابردوو هه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی قوتابییه‌كان له كۆمه‌ڵگه و كه‌لتوره‌كه‌ی حاڵی بن، ده‌بێ به بیروڕای ڕه‌خنه‌گرانه په‌روه‌رده‌كرێن و شێوه‌ی لێكدانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان فێربن. فێركردنی تاریخ به‌و مه‌به‌سته‌یه كه قوتابی له كه‌لتوره‌كان حاڵی بێ و پێناسه‌یه‌كی كه‌لتوری په‌یدابكا كه له نه‌وه‌یه‌ك بۆ نه‌وه‌یه‌ك ماوه‌ته‌وه.
1-2- نووسینی كتێب له‌نێو كورداندا
- ئێمه ئێستا پارله‌مان و ده‌وڵه‌تی خۆمان نییه.
- ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كانی كوردستان قانونی قوتابخانه و كتێبی خۆیان به‌سه‌ر ئێمه‌دا سه‌پاندووه.
- چه‌ند حیزبێكی كوردی كۆمیسیۆنی نووسینی كتێبیان هه‌بووه. به‌ڵام هاوكاری له‌نێو ئه‌واندا یا نه‌بووه یان زۆر كه‌م بووه.
- ئێمه وه‌ك كورد ده‌بێ پێشنووسی قانونی قوتابخانه بۆ قوتابخانه‌كان له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و به‌شه‌كانی دیكه بنووسین و بڵاوی كه‌ینه‌وه و قسه‌وباسی له‌سه‌ر وه‌ڕێخه‌ین.
1-3- تاریخی سه‌رده‌می سمایلاغای شكاك (سمكۆ)
- له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رده‌مه زۆر لێكۆڵینه‌وه پێویسته. له وتارێك له دیمانه‌ی 2006.04.28دا ئاماژه‌یه‌كم كردووه به‌و سه‌رده‌مه.
- هه‌ژار نووسیویه: "شكاك كوردی سابڵاغی‌یان هه‌ر تاڵان كردووه و نه‌یانكوشتوون، به‌ڵام هه‌ر ترك‌زمانێكیان وه‌به‌ر په‌ل هاتووه كوشتوویانه (1997:14)".
- عاشیره‌ته‌كان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی نیشته‌جێ كێشه و شه‌ڕیان بووه.
- عاشیره‌ته‌كان له‌گه‌ڵ "دوژمنی ده‌ره‌وه" زۆر توند جووڵاونه‌وه.
- ده‌بێ به‌ڵگه كۆكه‌ینه‌وه و قسه‌وباس له‌سه‌ر ئه‌و تاڵان و كوشتاره وه‌ڕێخه‌ین.
- ده‌بێ باس بكه‌ین كه چین و توێژه‌كانی كوردستان و ژنه‌كان شێوه‌ی جیاوازیان هه‌یه بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی.
- ده‌بێ له خه‌باتی سه‌ربه‌خۆیی داكۆكی بكه‌ین به‌ڵام كه‌موكووڕییه‌كانیش باس بكه‌ین و ڕه‌خنه‌گرانه بڕوانیینه تاریخ.
- كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ كرده‌وه‌یه‌كی دژی مرۆڤایه‌تییه و ده‌بێ بێزاری خۆمان له كاری وا ده‌ربڕین.
- ده‌بێ لیستی ئه‌و "ترك‌زمانانه" سازكه‌ین و داوای لێبوردن له ئازه‌رییه‌كان بكه‌ین.
1-4- فه‌رهه‌نگۆگ
حوكمی: prescriptive،
وه‌سفی:descriptive،
1-5- سه‌رچاوه‌كان
ئه‌لف: كوردی
- هه‌ژار، 1997، چێشتی مجێو‌ر، پاریس: چاپخانه(؟).
ب: ئینگلیزی و سویدی
- Bergstrom,B och andra,1985, Alla tiders historia,Malmo:Liber.
- The 16 committees، لێره لێی بگه‌ڕێ:
riksdagen.se/templates/R_Page__794.aspx?Media=Print
- Forordning(1988:284) med instruktion for statens institut for laromedel، لێره لێی بگه‌ڕێ:
notisum.se/rnp/sls/lag/19880284.HTM
- Historia، لێره لێی بگه‌ڕێ:
3.skolverket.se/ki03/info.aspx?infotyp=24&skolform=11&spark=sv&id=3..
- Skollag (1985:1100)، لێره لێی بگه‌ڕێ:
riksdagen.se/dokument
له وڵاته دیموكراته‌كان پارله‌مان ڕێبازی گشتیی قوتابخانه و كتێبه‌كان واتا ڕێزدانان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ باس ده‌كا و ده‌وڵه‌ت كاری نووسین ده‌سپێرێ به پسپۆره‌كان. ئێمه‌یش ده‌بێ وا بكه‌ین. تاریخی كوردستان ئه‌و چه‌شنه‌ی كه هه‌بووه به هه‌موو كه‌موكووڕی و ده‌سكه‌وته‌كانی جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و به ڕێزدانان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌بێ بنووسرێ. پله‌ی یه‌كه‌م نووسینی گه‌ڵاڵه‌یه‌كه بۆ قسه‌وباس. له پله‌ی دووه‌مدا تاریخزانه‌كان ده‌ستده‌كه‌ن به نووسینی. له پله‌ی سێیه‌مدا تاریخه نووسراوه‌كه بۆ په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌یه‌كی تازه له قوتابخانه‌كانی كوردستان و تاراوگه كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گیرێ.1-1- پێشه‌كی