ژن له پیاو كه‌متر سه‌رماى ده‌بێت مالپه ری رجب حاجی
رجب حاجی ئاکره یی به ریوه به ری سایت
هه‌روه‌ك ئاشكرایه لاى هه‌مووان، له‌به‌رامبه‌ر به‌رگه‌گرتنى سه‌رمادا، ژنان له پیاوان به‌هێزترن، ئه‌وه‌ش به تاقیكردنه‌وه‌و توێژینه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه جه‌سته‌ى ژنان له‌به‌رامبه‌ر خۆڕ‌اگرى بۆ سه‌رما له جه‌سته‌ى پیاوان به‌هێزترن.
هه‌روه‌ك شاره‌زایانى ئه‌و بواره ئاماژی پێده‌ده‌ن، یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ى كه واده‌كات جه‌سته‌ى پیاوان زیاتر سه‌رماى بێت بوونى رێژه‌ى (موو)ه له جه‌سته‌ى پیاوان، ئه‌مه‌ش واده‌كات خانه‌كانى جه‌سته رێگه به هه‌واى سارد بدات له خانه‌ى مووه‌كانه‌وه بچێته ژووره‌وه.
هه‌روه‌ك ده‌بینین له رۆژانى سه‌رمادا له‌وكاته‌ى پیاوان به جلى ئه‌ستووره‌وه هێشتا سه‌رمایانه، كه‌چى خانمان بێباكانه به‌جلى كورت‌و ته‌نك دێنه‌ده‌ره‌وه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ى سه‌رما كاریگه‌رى بكاته سه‌ر جۆرى پۆشینیان.