{پێكه‌وه ژیانی كوردهجوولهكه و كورده مسوڵمانه‌كانی گوندی (خه‌تێ) بووكه ڕازاوه‌كه‌ی كوردستان}
گوندی خه‌تێ یه‌كێكه له گونده پڕ ئاو و باخه‌كانی ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی و باشووری كوردستان , له ساڵانی (1950)ی زاینی‌دا له‌و گونده ته‌نیا یه‌ك ماڵی جووله‌كه و زیاتر له (100) ماڵی مسوڵمان ده‌ژیان, خاوه‌ن ماڵه جووله‌كه‌كه ناوی (شه‌موله) بوو, ژیانی ئه‌و تاكه ماڵه جووله‌كه‌یه له‌گه‌ڵ زیاتر له سه‌د ماڵه‌كانی تری مسوڵمان نیشانه‌ی رێزگلاتن له یه‌كتری و هێمنی و ئاسایش و پێكه‌وه ژیانێكی خۆش بوو .
(سابیر قادر حه‌مه عه‌لی) یه‌كێكه له كورده مسوڵمانه به‌ته‌مه‌نه‌كانی گوندی خه‌تێ گوتی: ئه‌و كاته‌ی ماڵی شه‌موله‌ی جووله‌كه له‌م گونده بوو, من له ته‌مه‌نی (15) ساڵیدا بووم , ماڵی شه‌موله‌ی جووله‌كه له گه‌ڕه‌كی (ناوكۆمێ) بوو , ئه‌و پیاوه جووله‌كه‌یه كوڕێكی گه‌نجی هه‌بوو ناوی (ئیسحاق) بوو , كچێكی هه‌بوو ناوی (مریه‌م) بوو , به‌ڵام ناوی ژنه‌كه‌ی له‌یادم نه‌ماوه , ئه‌و جووله‌كانه كاری جۆڵایییان ده‌كرد له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا ,واته (كر) یان ده‌چنین به‌كرێ بۆ مسوڵمانه‌كان, به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌بری كاره‌كه‌یان ڕاسته‌وخۆ پاره‌یان وه‌رده‌گرت , خاوه‌نی پاره‌یه‌كی زۆر بوون , زۆرجار پاره‌یان به‌قه‌رز ده‌دایه مسوڵمانه‌كان , هه‌روه‌ها ئه‌و كاته‌ی مسوڵمانه‌كان ئاهه‌نگێكیان ده‌گێڕا زۆرجار ده‌چوون له ماڵی ئه‌وان قاپ و قاچاخیان ده‌هێنا بۆئاهه‌نگه‌كه ,ئه‌و ماڵه جووله‌كه‌یه مریشك و كه‌ڵه‌بابی زۆریان هه‌بوو, ڕۆژێك به‌ردێكم له مریشكێكی ئه‌وان دا و مردارم كرد, باوكم له جیاتی مریشكه‌كه پاره‌ی بۆ بردن, به‌ڵام شه‌موله پاره‌ی وه‌رنه‌گرت و گوتی : چۆن پاره‌ت لێوه‌ر ده‌گرم سه‌د مریشك به قوربانی تۆ بێ .
له وه‌رزی به‌هار ئه‌وكاته‌ی ئاژه‌ڵدارانی مسوڵمان مه‌ڕ و ماڵاتیان بۆ له‌وه‌ڕاندن ده‌بردنه كوێستان , ئه‌و ماڵه جووله‌كه‌یه و جووله‌كه‌كانی شوێنه‌كانی تر كیسك و به‌رخیان ده‌كڕین یاخۆ خاوه‌ن ئاژه‌ڵه مسوڵمانه‌كان پێشكێشیان ده‌كردن, ئه‌وانیش خزمه‌تیان ده‌كردن تا قه‌ڵه‌و ده‌بوون ئینجا (مالم) پیاوی ئاینی جووله‌كه به‌جلوبه‌رگی كوردی له شوێنێكی تر ده‌هات و به‌كێرده تیژه‌كه‌ی په‌له‌ور یاخۆ كیسك و به‌رخی بۆ ئه‌كوشتنه‌وه و هه‌ندێك جار شه‌و و ڕۆژێك له‌و ماڵه جووله‌كه‌یه ئه‌مایه‌وه .
(مام سابیر و كاك خه‌لیل خه‌تی) گوتیان : یه‌كێك له كوڕه گه‌نجه مسوڵمانه‌كانی گوندی خه‌تێ پێیان ده‌گوت (فه‌قێ)، گه‌نجێكی پۆشته و به‌توانا بوو , شه‌مووله‌ی جووله‌كه (مریه‌م)ی كچی بۆ ئه‌و كوڕه گه‌نجه برده ماڵه‌وه و پێشكێشی كرد , تا بۆی ببێته هێز و پشت و په‌نا , به‌ڵام فه‌قێ به‌وپه‌ڕی ڕێز كچه‌كه‌ی بۆ شه‌موله نارده‌وه .
له لایه‌نی هونه‌رییه‌وه له‌م گونده‌دا پیاوێكی گه‌نجی مسوڵمان ناوی (خدرێ حه‌مه‌د خۆرانی) بوو , ئه‌م پیاوه مسوڵمانه گاوانی گوند بوو و شمشاڵ ژه‌نێكی زۆر به‌تواناش بوو. هه‌ركاتێ ویستبای چێڵه‌كانی كۆ بكاته‌وه شمشاڵێكی به‌سۆزی ده‌ژه‌نی و مانگاكان له ده‌وری كۆ ده‌بوونه‌وه , جگه له‌وه‌ی له كاتی هه‌ڵپه‌ڕكێكانیشدا له نێوه‌ندی هه‌ڵپه‌ڕكێكه شمشاڵی ده‌ژه‌نی و هه‌ڵپه‌ڕكێكه‌ی زۆر به جۆش و خۆش ده‌كرد .
ئه‌و گونده ته‌نیا یه‌ك گۆڕی جووله‌كه‌ی لێیه , به‌پێی گوته‌ی (مام سابیر) ئه‌م گۆڕه باپیر یاخۆ باوكی شه‌موله‌ی جووله‌كه‌یه و ده‌كه‌وێته نێوان گوندی (بێڕۆ و خه‌تێ) له داوێنی خوێندنگه‌ی خه‌تێ و نێزیك گۆڕستانی مسوڵمانان .
ئه‌م ماڵه جووله‌كه‌یه له ساڵانی (1950) له كاتی شه‌و له‌م گونده كۆچیان كرد و ته‌نیا خۆیان به سه‌ڵتی ڕۆیشتن و به‌یه‌كجاری گونده‌كه‌یان جێ هێشت ، به‌ڵام له مێژوودا هه‌ر ماونه‌وه.

سه‌رچاوه:گۆڤاری ئیسرائیل-كورد ژماره 11