که‌مپه‌ینی مافی مرۆڤ: له‌سێداره‌دانی ئه‌م دواییانه، نیشانه‌ی فراوان بوونی تیرۆری حکومه‌تییه رجب حاج
دوای له‌سێداره دانی چوار کوڕ و کچێکی کوردی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له لایه‌ن حکومه‌تی ئێرانه‌وه، که‌مپه‌ینی نێوده‌وڵه‌تیی مافی مرۆڤ، سه‌ره‌ڕای ئیدانه کردنی ئه‌م کرده‌وه‌یه، ئه‌مه‌ی به نیشانه‌ی فراوان بوونی تیرۆری حکومه‌تی له‌قه‌ڵه‌م دا و رایگه‌یاند، 16کوردی دیکه‌ش چاوه‌ڕێی سێداره ده‌که‌ن.
به پێی هه‌واڵێکی رادیۆ "ده‌نگی ئه‌وروپای ئازاد"، که‌مپه‌ینی نێوده‌وڵه‌تیی مافی مرۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌ک‌دا رایگه‌یاندووه: "له‌سێداره‌دانی له‌ناکاوی پێنج زیندانیی سیاسی، نیشانه‌ی سیاسه‌تی حکومه‌تی ئێرانه بۆ به‌کارهێنانی تیرۆر و توند و تیژیی حکومه‌تی بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی کێشه‌کان و ترساندنی به‌رهه‌ڵستکاران."
دوێنێ به‌یانی، پێنج گه‌نجی کورد له زیندانی "ئێڤین" له شاری تاران به تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له پارته به‌رهه‌ڵستکاره‌کان، له‌سێداره دران.

"هادی قائیمی" گوته‌بێژی که‌مپه‌ینی نێوده‌وڵه‌تیی مافی مرۆڤ گوتوویه‌تی: "ئه‌م رووداوانه زۆر دڵته‌زێن بوون، له کاتێک‌دا، به‌رپرسانی حکومه‌ت، به‌ڵێنی ئازاد کردنی شیرین عه‌له‌م‌هولی و فه‌رزاد که‌مانگه‌ریان به بنه‌ماڵه‌کانیان دابوو."

ئه‌م گوته‌بێژه، نیگه‌رانیی خۆی سه‌باره‌ت به له‌سێداره‌دانی کورده‌کان ده‌ربڕی و گوتی: "له کاتی ئێستادا، 16زیندایی کورد که سزای سێداره‌یان بۆ ده‌رچووه، چاوه‌ڕوانی جێ‌به‌جێ کردنی سزاکانیان ده‌که‌ن و 11که‌سیش له ده‌ستگیر کراوانی رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئێرانیش سزای سێداره‌یان بۆ ده‌رچووه و له‌وانه‌یه له‌سێداره‌دانی زیندانییه‌کان، له ساڵڕۆژی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ئێران، به شێوه‌یه‌کی به‌رفروان ده‌ست پێ‌بکات."