سەر لەنوێ وەک هەموو جارانی پیشوو،هێزە چەکدارەکانی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران دڕندانە  کەوتە پەلاماردان و و تۆپبارانی  سنوری هەرێمی کوردستان.
لە ئەنجامدا کیژۆڵەیەکی خێر لە خۆ نەدیوو شەهید بوو،و سەدان هاوڵاتی بێ ماڵ مانەوە لە شوێنی خۆیان دەرپەرێندران،ماڵی چەندان هاوڵاتیش کەوتە بەر پەلاماری هێزە تاریک پەرستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران،ئەم پەلاماردانەش دەست درێژیەکی ئاشکراو ڕوونە بۆ سەر کەرامەتی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتیەکان.
تا ئێرە وەک باس کردنی هەواڵە کە هەموو لایەک ئەمە دەزانین،زۆر لە مێژە ووتوویانە"کورد هیچ دۆستێکی نیە بێجگە لە چیاکان"ئەگەر شرۆڤەیەکی ئەم ڕستەیە بکەین بۆمان دەردەکەوێت ئێمەی میلەتی کورد  نەک هەر بێ خاوەنین بگرە خۆشمان خاوەنی خۆمان نین.
کاردانەوەی هێرشە ناڕەواکانی ئێران لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان جێگەی ئومێد بەخش نەبوون،هەر لە دوای دوو ڕۆژ لە هتنەناوەوەی هێزەکانی سوپای ملهوڕی پاسدارانی ئێران بۆ ناو خاکی  هەرێمی کوردستان،لە شاری هەولێر هۆڵی"پێشەوا قازی محمەد" مەڕاسیمی 21 ساڵەی مردنی خومەینی،بە ئامادە بوونی چەندین بەرپرسانی باڵای پەرلەمان و حکومەتی هەرێم ئەم یادە بە رێوە چوو،ئەگەر بە کورتی باسێکی ئەم پیاو بکەین بۆمان دەردەکەوێت کە ئایا شایانی ئەم یادەیە بۆی بگیرێت یان نا.؟
لە دوای ڕوخانی رژێمی شای ئێران لە ساڵانی 1979،(خومەینی) بە دروشمە بریقەدارەکانی هاتە سەر گۆڕەپانی شانۆی سیاسی لە ئیران،دروشمە کانی دوای کەوتنی دەوڵەتی"شاە"بریتی بوون لە ئیستقلال،نان،ئازادی.
خومەینی تا بڵێی پیاوێکی ئیسلامی توندڕەو  بوو،دەی ووت لە ئیسلام نەتەوەی جیاواز نیە،هەموومان وەک یەک واین لە ڕاستیدا مەبەستی لەو ووتانە داخستنی دەمی ئازادی بوو نەک بە کردەوە پیاوێکی ئاوا دڵسۆز  بوو بۆ گەلانی ئێران بە تایبەت بۆ کورد.
لە سەر دەستی ئەو بە هەزاران لە ڕۆڵەکانی کورد شەهید کراون یان لە وڵات وەدەر نراون،هەر ماوەیەک لە مەو بەر بوو کاسێتێکی ڤیدیۆیی خومەینی بڵاو بۆ وە  لە دانیشتنێک دا خومەینی خوێنی ڕۆڵەکانی کورد بە حەڵاڵ دەزانێت فتوای کوشتنی کورد دەدات دەڵێت بە پێی شەرعی ئیسلام ئەوانە کوشتنیان واجیبە!!
ئەمانە  دروست کراو نین هەمووی ووتەی خودی خومەینیە.
کەوابێت یادکردنەوەی مردنی (خومەینی) تاوانبار بە لە ناوبردنی سەدان رۆڵەی کورد بۆچی؟وە بۆ لەو شوێنە پیرۆزە؟لە ڕاستیدا نەک یاد کردنەوەی بۆ بکەنوە پێویستی دەکرد،رێگە نەدەن ئەم یادە لە هەرێمی کوردستان بکرێتەوە جا چجای هۆڵی پێشەوا قازی محەمەد.
دەبوو حکومەتی هەرێم سەرجەم پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانی پچڕاند باو گشت نوسینگەو کونسوڵخانەکانی داخستبایە،تا ئەو کاتەی پایمان نیان دەدا تا جارێکی تر دەست درێژی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان نەکەنەوە.
دەبوایە حکومەت سەرجەم کاڵاکانی ئێران بایی کۆت بکردایە.
ئاخر کەی ئەوە ڕەوایە تۆ تا ئەوپەڕی رێزی دەگری یادی سەرکردەی تاقمێکی هەڵ پەرست و ئیسلامی تۆندڕەو ئینکاری کەری نەتەوەکانی تر دەکەیەوە، لەو لاشەوە هاتووی هاوڵاتیانم شەهید دەکەی و خاکم لێ داگیر دەکەی؟سەدان هاووڵاتی سەر سنور بێ ماڵ و جێ دەکەی؟

بۆ ئەوەی بەرامبەرەکەت بە کەمت نەزانێت هەتا ئەو هەنگاوێک نێیەتە پێش تۆ دوو هەنگا مە هاویگە خۆت بە کەمتر مەزانە لە ئەوان،هیودارم بۆ ساڵی داهاتوو بایکۆتی ئەم یاد کردنەوە بکرێت و رێگەیان پێنەدرێت مەرامی گڵاوی خۆیان بەدەست بێنن.
لە سەر هەموومان پێویستە دژی رژێمی کۆنەپەرستی ئێران هەڵوێست وەر بگرین و ئیدانەی تۆپباران و یادی مردنی خومەینی لە کوردستان بکەین.
بە هیوای  ڕوخانی رژێمی ئێران دیموکراسی بۆ گەلان.