كورد و ئیسرائیل؟ مالپه ری رجب حاجی ئاکره یی
ناسێونالێسته عه‌ره‌به‌كان بوونی هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی كوردی به "ئیسرائیلی" دووه‌هه‌م ناوده‌به‌ن، له كاتێكدا ئه‌وان بێ‌وچان هه‌وڵده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا په‌یوه‌ندییان هه‌بێ و له رێگای دانوستانی نهێنی یا خود ئاشكرا بگه‌نه رێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئه‌م قه‌واره عیبریه‌دا، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌ورق و قینه‌ی له ئاست ده‌وڵه‌تێكی كوردی، كه ئێستا بوونی نیه. هه‌یانه، زۆر له‌و رق و قێنه‌ی كه له ئاست ده‌وڵه‌تی عیبری، كه ئێستا بوونی هه‌یه و واقیعه، هه‌یانه گه‌وره‌تره، له راستیدا ئه‌و رفتاره پارادۆكسێكی زۆر بێشه‌رمانه و كه‌م وێنه‌یه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌مینه‌كاندا.
زۆرجار نوخبه‌ی سیاسی و رۆشنبیری عه‌ره‌ب په‌یوه‌ندی نێوان كورد و ئیسرائیل، رۆڵی ئیسرائیل له باشووری كوردستان، ئێستا و رابردوو، مه‌ترسی ئه‌و په‌یوه‌ندییه له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب، گه‌رمكردن و هاندانی شه‌قامی عه‌ره‌بی به ئاراسته‌ی دوژمنایه‌تی كردن و به خائین زانینی كورد ده‌وروژینن. له سات و كاتی ناوهێنانی په‌یوه‌ندی كورد و ئیسرائیل لایه‌نی كوردیش وه‌ك كاره‌با گرتبیتی ئاوا ده‌له‌رزێت.زۆر به توندی هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندیه‌ك به ده‌وڵه‌تی "عیبری" و هه‌ر رۆڵێكی ئه‌و ده‌وڵه‌تش له كوردستان ره‌تده‌كاته‌وه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌دن بیسه‌لمێنن كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بوونی نییه، واتێده‌گه‌ن به شاردنه‌وه‌و بێده‌نگیكردن یا ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه زیاتر له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كان و نوخبه‌كانیان دانیان پێدا ده‌نرێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر كوردێكیش هه‌وڵی دا تیشك بخاته سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه، ئه‌وه له لایه‌ن هه‌ندێك حیزب و نوخبه‌ی رۆشنبیری كوردی خراپترین تۆمه‌تێان بۆ هه‌ڵده‌به‌سترێت. كه‌مترینیان له قه‌له‌مدانییه‌تی به خائین و خزمه‌تكاری ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ر، به هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و دۆسێیه و قسه‌لێكردنی له لایه‌ن كورده‌وه كێشه‌یه‌كی پر له مه‌ترسییه، ئه‌وه‌ی لێرده‌ا ده‌خۆازین باسی بكه‌ین به پاساو و بێ‌مانا ره‌تكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان كورد و ئیسرائیله.
له كاتێكدا زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان ئاماده‌یی خۆیان بۆ ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا راده‌گه‌یه‌نن و ده‌ستپێشخه‌ری ئاشتیانه‌ی یه‌ك له دوای یه‌كی ئه‌و وڵاتانه بۆ نزیك بوونه‌وه له وڵاتی ئیسرائیل شتێكی زۆر ئاشكرایه، و هه‌ندێك له‌و ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییانه هاوكات له‌گه‌ڵ خاوه‌نی كێشه‌ی سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب كه(گه‌لێ فه‌له‌ستین)ه گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عیبری. هه‌ندێك له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش له چاوه‌روانی موعجیزه‌یه‌ك دانه بیانگه‌یه‌نێته "ته‌لئه‌بیب."به‌ڵام كورد هه‌میشه هه‌وڵده‌دا له‌به‌ربه‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر خۆی به دوور به‌گری له‌و په‌یوه‌ندییه، له لایه‌كی تر بوونی ئه‌و په‌ێوه‌ندییه بۆ كورد له‌و قۆناغه‌دا زۆر گرنگه، و كاتی ئه‌وه هاتووه كه كورده‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا په‌یوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عیبریدا دروستبكه‌ن، ئه‌گه‌ر كورد له‌و قۆناغه‌دا نه‌توانی به شێویه‌كی فه‌رمی ئه‌و په‌یوه‌ندییه دروستبكات ره‌نگه له داهاتوودا بۆ دروستبوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كێشه‌ی زیاتری بۆ دروست بێت، به‌ڵام ئینكاركردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش ناتوانی تا كۆتایی چاره‌سه‌ریه‌كی به‌دواوه بێ.