بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی و فیلمی سێكسی! رجب حاجی ئاکره یی
دادگای شه‌رعی شاری مه‌دینه‌ی خۆرئاوای عه‌ره‌بستانی سعودی رۆژی 25/8/2008 بڕیاریدا تاوانبار تۆنی نه‌سار- ى به‌ڕه‌گه‌ز لوبنانی به 4 ساڵ زیندانیكردن سزابدرێت.ده‌زگای (امر بالمعروف) نه‌ساری فێڵبازیان له ئۆتێلێكی گه‌وره‌ی ناوچه‌ی مه‌ركه‌زیه به‌بڕێك بڵاوكراوه‌و فلیمی رووت و كه‌ره‌سته‌ی سێكسییه‌وه ده‌ستگیركرد.له‌پاش چه‌ند دانیشتنێكی لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وت نه‌سار بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی بۆ خۆی كردووه، هه‌روه‌ها خۆی به‌كه‌سێكی غه‌یب داناوه و ده‌توانێت له‌گه‌ڵ فریشته‌كان قسه‌بكات، دواتر دادوه‌ر سلێمان ئه‌لعه‌لیقی حوكمی چوار ساڵ زیندانی به‌سه‌ر تاوانباردا سه‌پاند.له‌لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وت تۆنی نه‌سار به‌فڕو فێڵ توانیویه‌تی متمانه‌ی چه‌ند كه‌سێكی سه‌رمایه‌داری سعودیه له‌ناوچه‌ی مه‌ركه‌زیه بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات هه‌روه‌ها زیاتر له یه‌ك ملیۆن ریالیشی له سه‌رمایه‌دارێك وه‌رگرتووه