فره‌ژنی ته‌مه‌نی پیاو درێژده‌كات مالپه ری رجب حاجی ئاکره یی
به‌پێی دوایین لێكۆڵینه‌وه كه توێژه‌رانی زانكۆی (شفیلدی) به‌ریتانی ئه‌نجامیانداوه، فره ژنی سوود و قازانجی زۆره به تایبه‌تی بۆ ئه‌و پیاوانه‌ی كه دوو ژنیان هێناوه، ئه‌ویش له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و ئامارانه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڵاویكردووه‌ته‌وه و له‌و وڵاتانه ئه‌نجامیان داوه كه فره ژنی رێگای پێدراوه.هه‌ر به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه كه له دوایین ژماره‌ی گۆڤاری (نیو ساینتیست) بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌و پیاوه‌ی زیاتر له دوو ژن ده‌خوازێت، ده‌توانێت خێزانێكی گه‌وره‌تر دروست بكات و له قۆناغی پیریدا زیاتر گرنگی پێ بدرێت و ته‌مه‌نێكی درێژتر بژی.هه‌روه‌ك پسپۆڕێكی بواری ده‌روونی له زانكۆی (باپ سبای به‌ریتانی) وتی: ئه‌و پیاوانه‌ی زیاتر له دوو ژنیان هێناوه زیاتر گرنگییان پێ ده‌درێت له لایه‌ن خانه‌واده‌كانیانه‌وه هه‌ر بۆیه ته‌مه‌نێكی درێژتر ده‌ژین له‌وانه‌ی یه‌ك ژنیان هێناوه، وتیشی: ئه‌و پیاوانه‌ی یه‌ك ژنیان هێناوه له‌و پیاوانه زیاتر ده‌ژین كه تا ئێستا به گه‌نجی ماونه‌ته‌وه یاخود ژنیان نه‌هێناوه.
