زۆر دانیشتن وه‌ك جگه‌ره‌كێشان وایه رجب حاجی به ریوه به ری مالپه ر
به‌پێی دواین لێكۆڵینه‌وه كه له‌زانكۆی میسۆری ئه‌مریكا ئه‌نجامداروه، زۆر دانیشتن له‌ئۆفیسی كاركردندا یا له‌ماڵه‌وه زیانێكی زۆری بۆ بواری ته‌ندروستی هه‌یه‌و هیچی له‌جگه‌ره‌كێشان كه‌متر نیه، چونكه ده‌بێته هۆی تووش بوون به‌نه‌خۆشَیه‌كانی دڵ و شه‌كره.رۆژنامه‌ی دایلی مایل-ی به‌ریتانی له‌سه‌ر زاری پرۆفیسۆر مارك هامیلیتۆن له زانكۆی میسۆری ئه‌مریكا بڵاوی كرده‌وه و وتی: رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كارمه‌ندانی دامه‌زراوه‌و ده‌زگاكانی حكومی و كۆمپانیاكان دوای به‌سه‌ر بردنی كاتێكی زۆر له به‌رامبه‌ر ئۆفیسه تایبه‌تیه‌كانیان و دوای ته‌واو بوونی كاره‌كانیشیان ده‌چنه‌وه ماڵ و كاتێكی زۆر به‌رامبه‌ر ته‌له‌فزیۆنه‌كان داده‌نیشن، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و كه‌سانه زووتر دووچاری نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و شه‌كره ببنه‌وه.هامیلتۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاتێكی زۆرتر رۆژانه به دانیشتنه‌وه كاره‌كانیان راده‌په‌ڕێنن زووتر دووچاری ئه‌و نه‌خۆشیانه ده‌بنه‌وه، چونكه هیچ چالاكییه‌كی جه‌سته‌یی ئه‌نجامناده‌ن، ئه‌ویش به به‌راود له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه له‌رێگای جگه‌ره‌كێشانه‌وه تووشی ده‌بێت هیچی كه‌متر نیه.به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تر كه له‌په‌یمانگای نێوده‌وڵه‌تی ئوسترالی بۆ نه‌خۆشی شه‌كره ئه‌نجام دراوه هاتووه: كه دوو سه‌عات وه‌رزش له رۆژێكدا قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانه ناكاته‌وه كه رۆژانه به‌هۆی زیاتر له 22 سه‌عات دانیشتنه‌وه دووچاری ده‌بێته‌وه.له كۆتایی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته روو: ئه‌گه‌ر زۆر دانیشتن به‌بێ جگه‌ره‌كێشان ئه‌و هه‌موو زیانه‌ی هه‌بێت، ئه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو زۆر دانیشی و له گه‌ڵیشیدا جگه‌ره بكێشیت ده‌بێت چه‌ند زیانی هه‌بێت؟