هۆڵه‌ندا رێگه‌ده‌دات حه‌شیشه له‌برى جگه‌ره بكێشرێت
له بڕیاریكى سه‌یرو سه‌مه‌ره‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانى هۆڵه‌ندا یاسه‌یه‌كیان ده‌ركرد كه به‌پێى ئه‌و یاسایه جگه‌ره‌كێشان له‌شوێنه گشتییه‌كاندا قه‌ده‌غه‌ده‌كات‌و حه‌شیشه‌و چه‌ند مادده‌یه‌كى هاوشێوه له‌جیاتى بكێشرێت.ئه‌م بڕیاره‌ش زۆرێك له خاوه‌ن كۆشك‌و كافتریاكانى هه‌راسنكردووه‌و خاوه‌نى یه‌كێك له كافتریا به‌ناوبانگه‌كانى ئه‌و وڵاته ئاماژه‌به‌وه ده‌دات كه ئه‌م بڕیاره زیانى زۆرى ماددى به كافتریاكه‌ى بگه‌یه‌نێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى زۆربه‌ى ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى كه رووده‌كه‌نه ئه‌و شوێنه جگه‌ره‌كێشن، هه‌روه‌ها ترسی له‌وه هه‌یه كه له هه‌موو لایه‌كه‌وه گه‌شتیاران رووبكه‌نه كافتریاكه‌ى بۆ كێشانى حه‌شیشه.هاوكات به‌پێى یاساكه‌ش ئه‌وانه‌ى جگه‌ره‌كێشن ده‌بێت بچنه‌ده‌ره‌وه‌ى كافتریاكان‌و ئه‌وانه‌ش حه‌شیشه ده‌كێشن سه‌ربه‌ستن له‌شوێنه گشتییه‌كاندا.