نێچیرڤان بارزانی‮ ‬پێشوازی‮ ‬لە سكرتێر و ئەندامانی‮ ‬سكرتاریەتی‮ ‬یەكێتی‮ ‬لاوانی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬كوردستان كرد
۸«۵«۲۰۱۰
پاش نیوەڕۆی‮ ‬ئه‌مڕۆ لە هەولێر،‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬پێشوازیی‮ ‬لە ئومێد خۆشناو سكرتێری‮ ‬یەكێتی‮ ‬لاوانی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و ئەندامانی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سكرتاریەت كرد‮. ‬لە دانیشتنێكدا،‮ ‬ڕەوشی‮ ‬لاوان لە كوردستان بەگشتی‮ ‬و هەڵسەنگاندنی‮ ‬سیستەمی‮ ‬ئێستای‮ ‬یەكێتی‮ ‬لاوانی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و گونجاوی‮ ‬لەگەڵ ئێستای‮ ‬كوردستان و داخوازی‮ ‬لاوان خرایەڕوو،‮ ‬تەئكید لەسەر پێویستی‮ ‬كرانەوەی‮ ‬یەكێتی‮ ‬لاوانی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بە‮ ‬ڕووی‮ ‬كێشەو داخوازییەكانی‮ ‬لاوان و داكۆكی‮ ‬لێكردنیان كرا،‮ ‬لەم‮ ‬ڕووەوە،‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬لە وتەیەكیدا،‮ ‬وێڕای‮ ‬بەخێرهێنانیان،‮ ‬لاوانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بە توێژێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬كوردستان و ئایندەی‮ ‬وڵات دانا كە هەمیشە چالاكە بۆ‮ ‬ڕاپەڕاندنی‮ ‬فەرمان و كارەكان و گوتی‮: ‬ئەگەر بە دروستی‮ ‬مامەڵە لەگەڵ لاوانی‮ ‬خۆشەویست بكرێ ئەوا سەركەوتن مسۆگەر دەبێ و ئایندەش دەبێتە ئاسۆیەكی‮ ‬ڕەنگین‮. ‬بۆیە لەسەر‮ ‬یەكێتی‮ ‬لاوانی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬كوردستان پێویستە هەموو كارو ئەركەكانیان لە خزمەت قازانج و بەرژەوەندی‮ ‬لاوانی‮ ‬كوردستان بێت‮. ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬لە وتەیەكدا داوایلێكردن كە بواری‮ ‬تەواو بۆ كچانی‮ ‬لاو برەخسێنن و لاوان دەوڵەمەند بكرێن بە هەستی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و زانستی‮ ‬سەردەم و تێكەڵكردنیان لەگەڵ ژیانی‮ ‬نوێی‮ ‬سەردەمانە كە دەبێتە هۆیەك بۆ‮ ‬ڕیشەكێشكردنی‮ ‬سستی‮ ‬و تەمبەڵی‮ ‬و دواكەوتوویی‮. ‬ئەمەو بەڕێزیان پشتگیری‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ داواكارییەكانی‮ ‬یەكێتی‮ ‬لاوانی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬كوردستان لە پێناو خزمەتكردن بە لاوانی‮ ‬كوردستان دووپاتكردەوە‮.‬