خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان
دایكم له‌تێك داری كۆنی شكاند و خستیه نێوان ددانه‌كانم، تا گازی لێ بگرم. دواتر منی له‌سه‌ر به‌ردێكی پان درێژكرد و خۆی له‌سه‌رم دانیشت و منی خسته نێوان قاچه‌كانی و ده‌سته‌كانمی به ده‌وری رانه‌كانیدا توند قایم كرد، تا نه‌توانم بجووڵێم. منیش چاوم بڕیبووه ئه‌و ژنه قه‌ره‌جه‌ی كه له به‌رامبه‌رم دانیشتبوو و خۆی بۆ خه‌ته‌نه‌كردنم، ئاماده ده‌كرد. له‌ته تیخێكی ده‌رهێناو به‌رزی كرده‌وه، هێشتا خۆر به ته‌واوه‌تی هه‌ڵنه‌هاتبوو، من خوێنی ره‌ق هه‌ڵاتوم به‌و تیخه‌وه دی كه ده‌یویست منی پێ خه‌ته‌نه بكات. كاتێك كه بیر له رابردوو ده‌كه‌مه‌وه ناتوانم بڕوا به‌و رووداوه بكه‌م. ئه‌وه چیرۆكی راسته‌قینه‌ی( واریس دیری )یه كه منداڵی خۆی له‌ناو عه‌شیره‌ت و خێوه‌تنشینه‌كانی سومالیایی، به قاچی رووت و له‌ژێر خۆره‌تاوی گه‌رمدا به‌شوێن دۆزینه‌وه‌ی ئاو و له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵه‌كاندا تێپه‌ڕكرد و له ته‌مه‌نی پێنج ساڵیدا خه‌ته‌نه كرا. هه‌وڵ و خۆڕاگری، ( واریس)ی گه‌یانده مۆدی له‌نده‌ن، نیۆیۆرك، میلان و پاریس و ناوبانگی جیهانی پێدا، ئێستا ئه‌و باڵوێزی رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌ییه له سوماڵ و یه‌كێك له‌وانه‌یه كه له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا، دژی خه‌ته‌نه‌كردنی كچانه.
گه‌وره‌ترین به‌شی كتێبی (گوڵی ده‌شته‌كی) چیرۆكی پڕ له‌ئازاری ژیانی ئه‌وه. به‌گوێره‌ی ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، رۆژانه هه‌زاران و ساڵانه‌یش زیاتر له دووملیۆن كچ، له جیهاندا خه‌ته‌نه ده‌كرێن و ئێستاش ژماره‌ی ژنانی خه‌ته‌نه‌كراو خۆی له (135) ملیۆن ده‌دات .
خه‌ته‌نه‌كردنی كچان، ئه‌شكه‌نجه‌دانی جه‌سته‌ییی وده‌روونییه، ئازارێكه له‌دوای خۆیه‌وه برینێك جێده‌هێڵێًت. كچان هه‌ر له ( ئه‌نده‌نووسیا) و تا (پیرۆ) دووچاری ده‌بنه‌وه، له 28 وڵاتی ئه‌فریقا، خه‌ته‌نه‌كردنی كچان، یه‌كێكه له نه‌ریته باوه‌كان. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سویدی روونیكردووه‌ته‌وه كه خه‌ته‌نه‌كردنی كچان، ده‌بێته هۆی (نه‌زۆكی)، له كچدا. هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك به‌شێكی دانه‌بڕاو له وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست، به شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ئه‌و دیارده‌یه‌ی تێدا به‌دیده‌كرێت.

بوونی ئه‌و دیارده‌یه له كوردستان، ره‌نگه په‌یوه‌ندی به لاوازی پێگه‌ی ژنه‌وه له باری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوورییه‌وه هه‌بێت. به‌پێی ئامارێك له‌ساڵی 2005-2006، له 116 گوندی كوردستاندا نزیكه‌ی 2043 كچ، خه‌ته‌نه‌كراون. بێگومان رێژه‌ی خه‌ته‌نه‌كردن له گونده‌كاندا به به‌راوورد له گه‌ڵ شاره‌كاندا زیاتره. 72%ـی خه‌ته‌نه‌كردن له گونده‌كاندا ئه‌نجامدراوه و ئه‌م دیارده‌یه له ده ساڵی یه‌كه‌می پێش راپه‌ریندا 90 %بووه، به‌ڵام دواتر ئه‌و رێژه‌یه دابه‌زیوه. رێژه‌كه تا ساڵی 2002 بۆ 2005 له‌پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر بۆ 6% دابه‌زیووه. له ناوچه‌ی گه‌رمیان، له كۆی 1544 خێزان، 310 كچ و له رانیه 207 كچ، خه‌ته‌نه‌كراون. له تازه‌ترین ئاماری رێكخراوی وادیدا، كه رێكخراوێكی ئه‌ڵمانییه له هه‌رێمی كوردستان و توێژینه‌وه‌یه‌كی له 50 گوند ئه‌نجام داوه، ده‌ركه‌وتووه له‌كۆی 3600 ژن،2500 یان خه‌ته‌نه‌كراون كه رێژه‌كه 80%ـی ئافره‌تان، پێكده‌هێنێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌مان رێكخراو له‌گه‌رمیان، له‌كۆی 3981 ژن، 3188، خه‌ته‌نه كراون. لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافه‌كانی ژنان و ئافره‌تان، له په‌رله‌مانی كوردستان ئامارێكی خستووه‌ته‌ڕوو كه له‌شارۆچكه‌ی رانیه ئه‌نجامیانداوه ده‌ركه‌وتووه له كۆی 1733 كچ له 25 خوێندنگه، 1645 كه‌سیان خه‌ته‌نه‌كراون.

له ئامارێكی تردا، كه له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه، كه 62%ی ژنانی كوردستان خه‌ته‌نه نه‌كراون، ئه‌وه‌یشی كراوه ته‌مه‌نی له 50 ساڵ به‌ره و سه‌ره‌وه‌یه، به‌ڵام ئاماری وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، رێژه‌ی 38%ی خه‌ته‌نه‌كردنی كچانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌خاته‌ڕوو.
ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ی رێكخراوی وادی كه له یه‌كێك له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیداوه، ده‌ركه‌وتووه له كۆی 400 ژن 250 یان، خه‌ته‌نه‌كراون.
كه‌واته خه‌ته‌نه‌كردنی كچ نه‌ریتێكی زاڵه و "به‌شێك له كلتووری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانه" وێڕای ئه‌و ئازاره سه‌خته‌ی كه كچان له‌ئه‌نجامی خه‌ته‌نه‌كردنه‌وه پێیان ده‌گات، دووچاری گوشاری جه‌سته‌یی ده‌بن و ده‌شێت زێ و میزه‌ڕۆیان تووشی هه‌وكردن بێت. له‌وانه‌ی ببێته هۆی په‌یدابوونی به‌ردی گورچیله، سێكسكردنیان ئاسان نه‌بێت و كاتی منداڵبوونیشیان ئازاریان له ژنی خه‌ته‌نه نه‌كراو زیاتره. سه‌رچاوه پزیشكیه‌كان ده‌ڵێن كه ئه‌و ژنانه‌ی خه‌ته‌نه‌كراون، ده‌شێت تووشی نه‌زۆكی ببن و رێژه‌ی تووشبوونی ئایدزیش له نێوانیاندا به‌رزه .
هه‌رچه‌ند، خه‌ته‌نه‌كردنی كچان، به‌ر له‌هاتنی ئایینی ئیسلام هه‌بووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆربه‌ی موسڵمانان ئه‌و نه‌ریته ره‌چاو ناكه‌ن، چونكه له قورئاندا تێكستێك نییه، بۆ ئه‌نجامدانی خه‌ته‌نه هانیان بدات. هه‌ندێك پێیانوایه خه‌ته‌نه‌كردنی كچ، په‌یوه‌ندی به شوێنپێ و رۆڵی ژنه‌وه هه‌یه و پردێكه كچ به‌ره و ژن‌بوون ده‌په‌رێنێته‌وه و ده‌یكات به ژنێكی راسته‌قینه.
پزیشكی ده‌روونی له‌بواری نه‌خۆشیه‌كانی ژنان سۆفیا ئه‌كبه‌ر، به‌مجۆره پێناسه‌ی خه‌ته‌نه‌كردن ده‌كات:" خه‌ته‌نه‌كردن، بریتییه له‌لابردنی پارچه‌یه‌كی ده‌ره‌كی له كۆئه‌ندامی زازوزێی ئافره‌ت". ئه‌و ده‌ڵێت:" دوو جۆر خه‌ته‌نه‌كردن هه‌یه، لابردنی پارچه‌یه‌كی ئه‌ستور له‌به‌شی ده‌ره‌وه‌ی كۆئه‌ندامی زاوزێیی ئافره‌ت، جۆرێكی تریش لابردنی ئه‌و به‌شه ده‌ره‌كییه له‌گه‌ڵ لابردنی پارچه‌یه‌ك پێستی ته‌نك و ناسكتره كه ده‌كه‌وێته به‌شی ناوه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی زاوزێ، ئه‌م دوو به‌شه‌ش كۆمه‌ڵێك ده‌مار له‌خۆ ده‌گرێت، له‌گه‌ڵ به‌شێكی زۆر بچووك كه به‌ناوی (كلیتۆریس) هه‌یه‌و كاریگه‌رییه‌كی زۆریان له‌سه‌ر هه‌ستی سێكسی ژن هه‌یه، به‌بوونی كه‌مووكوڕی له یه‌كێك له‌م به‌شانه گرفت له‌ئاره‌زووی سێكسی دروست ده‌بێت". ئه‌م پزیشكه ئاماژه به‌و ئامێره ده‌كات كه خه‌ته‌نه‌ی پێ ئه‌نجامده‌درێت كه پیسه‌و بۆ زیاتر له كه‌سێك به‌كارده‌هێندرێت، ئه‌مه‌ش چه‌ندین كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر كه‌سی خه‌ته‌نه‌كراو داده‌نێت و تووشی نه‌خۆشی ده‌كات.
د. سۆفیا، مه‌ترسی خه‌ته‌نه‌كردن به‌وه ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و كاره ده‌كات ئه‌گه‌ر زۆر شاره‌زا نه‌بێت، له‌وانه‌یه ده‌مارێكی ئه‌و ئافره‌ته ببڕێت و تووشی خوێنبه‌ربوونی بكات. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌نه‌خۆشی ئایدز له‌ناو كچانی خه‌ته‌نه‌كراودا زیاتره، به‌هۆی پیسی به‌كارهێنانی ئامێری خه‌ته‌نه‌كردنه‌وه. ئه‌م پزیشكه، باس له‌گرنگی ئه‌و پارچه‌یه ده‌كات كه له‌ئه‌نجامی خه‌ته‌نه‌كردن، له كۆئه‌ندامی مێینه ده‌بڕدرێت" ئه‌و به‌شه له‌كاتی منداڵبووندا بۆ ئافره‌ت یارمه‌تیده‌رێكی باشه، چونكه منداڵ به شێوه‌یه‌كی ئاسانتر له‌دایكده‌بێت و ئافره‌ته‌كه ئازاری كه‌متری ده‌بێت. ئه‌و پارچه گۆشته‌ش سودێكی زۆر به‌ئافره‌ت ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه ئافره‌ت له‌چه‌ندین جۆر (هه‌وكردن) ده‌پارێزێت و رێگه نادات (ده‌ره‌چه)ی ئافره‌ت كراوه بێت. ناوچه‌ی كۆئه‌ندامی زاوزێش به‌خاوێنی ده‌هێڵێته‌وه، گرنگترین سودیشی زیادكردنی ئاره‌زووی سێكسیه".

د. سۆفیا، باس له‌حاڵه‌تی ئه‌و ئافره‌تانه ده‌كات كه خه‌ته‌نه‌كراون و له‌دوای ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری تووشی گرفت بوون، هه‌ندێجاریش گه‌یشتوونه راده‌ی جیابوونه‌وه.
پزیشكی ده‌روونی كامه‌ران ره‌سوڵ، له‌باره‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان و ده‌رئه‌نجامه‌كانی گوتی:" خه‌ته‌نه‌كردن بریتییه له لێكردنه‌وه‌ی ئه‌و پارچه‌یه‌ی مانای له‌زه‌ت و خۆشی سێكسی له‌لای ئافره‌ت ده‌گه‌یه‌نێت. كاتێكیش كه ئه‌و پارچه گرنگه له له‌شی ئافره‌ت لێكرایه‌وه‌و ئه‌وا له‌به‌شێكی گه‌وره‌ی ژیانی بێبه‌ش، ده‌كرێت". د.كامه‌ران، باس له‌كارییگه‌رییه‌كانی خه‌ته‌نه‌كردن ده‌كات، كه ئه‌و ئافره‌ته چێژ له‌ژیان ناكات. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه تووشی چه‌ندین گرفتی ده‌روونی وه‌ك خه‌مۆكی، دڵه‌راوكێ و چه‌ندین گرفتی ده‌روونی ببێته‌وه، بیركرنه‌وه‌شی له‌و رۆژه‌ی كه خه‌ته‌نه‌كراوه ئازارێكی زۆری ده‌دات به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كاتی خه‌ته‌نه‌كردن، ته‌مه‌نی گه‌وره بووبێت و له‌یادكردنی ئه‌و رۆژه‌ش كارێكی مه‌حاڵه له هزری ژناندا". ئه‌و پزیشكه ده‌رونییه، خه‌ته‌نه‌كردنی به‌یه‌كێك له كاریگه‌رترین جۆره‌كانی توندووتیژی وه‌سف كرد، كه ئافره‌ت رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه كه به‌هۆیه‌وه ئافره‌ت، له‌چێژی سێكسی بێبه‌ش ده‌كرێت. د.كامه‌ران، پیاویش به‌هاوبه‌شی ئه‌و زیانه ده‌زانێت كه خێزانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵی سارد ده‌بێت و به‌و هۆیه رووبه‌ڕووی گرفت ده‌بنه‌وه‌و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی پیاوان، په‌یوه‌ندی ناشه‌رعی له‌گه‌ڵ ئافره‌تی تر، دروست بكه‌ن.
مامۆستا مه‌غدید كه‌ریم، هه‌ڵگڕی بروانامه‌ی ماجستێر و قوتابی دكتۆرا له‌زانسته شه‌رعییه‌كان، مێژووی خه‌ته‌نه‌كردن بۆ سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌كان ده‌گێڕێته‌وه، كه تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامه‌و له وڵاته تازه پێگه‌یشتووه‌كانیشدا زۆر باوه. ئه‌م مامۆستایه ده‌ڵێت، ئه‌و دیارده‌یه له‌سه‌رده‌می ئیسلامیشدا هه‌بووه و به‌ڵام نابێ بگوترێت ئیسلام ئه‌و دیارده‌یه‌ی هێنا،" له ئاینی ئیسلامیشدا هیچ ده‌قێكی قورئانی یان فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر(د خ) له‌و باره‌یه‌وه نییه كه هانی خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان، بدات". مامۆستا كامه‌ران، باس له دووڕای جیاواز له‌ناو زانایانی ئایینی ئیسیلامدا ده‌كات و ده‌ڵێت كه، له‌و باره‌یه‌وه ده‌بنه دوو به‌ش، به‌شێكیان پێیانوایه"خه‌ته‌نه كردن بكرێت باشه" و به‌شێكی دیكه‌ش ده‌ڵێن "ده‌بێت بكرێت"، به‌ڵگه‌ی به‌شی دووه‌م، فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ره، به‌ڵام ئه‌و فه‌رمووده‌یه (صه‌حیح) نییه.
ئه‌و كه‌سه‌ی كه ژن، خه‌ته‌نه ده‌كات ئه‌وا له روانگه‌ی كلتوور و دابوونه‌ریتی میلله‌ته‌كه‌ی خۆیه‌وه ئه‌و كاره ده‌كات، نه‌ك ل روانگه‌ی ئایینی ئیسلامه‌وه. مامۆستا كامه‌ران، پێیوایه خه‌ته‌نه‌كردن، ده‌بێته هۆی ساردبوونی سێكسی و ئیسلامیش ده‌ڵێت، پێویسته ژن ومێرد، پێداویستییه‌كانی یه‌كتر تێربكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه ئاییین، ئه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه.

وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاو ئه‌مریكا، سزای توندیان به زیندانیكردن بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌ستنیشان كردووه كه كچان، خه‌ته‌نه ده‌كه‌ن. له‌سوید، ژنێكی به ره‌چه‌ڵه‌ك سۆماڵی، سزای 3 ساڵ زیندانی و بژاردنی 70 هه‌زار دۆلار، قه‌ره‌بوو بۆ كچه‌كه‌ی، به‌سه‌ردا سه‌پێنرا. ئیتالیا و به‌ریتانیا، ساڵی 2005 یاسای سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كچانیان خه‌ته‌نه ده‌كرد، ده‌ركرد كه به‌پێی یاساكه كه‌سی تاوانبار4تا14، ساڵ زیندانی ده‌كرێت. له هه‌رێمی كوردستان دوای خوێندنه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خه‌ته‌نه‌ی مێیینه و رێگرتن له‌و دیارده‌یه، تائێستا نه‌توانراوه خه‌ته‌نه‌كردن، سنورداربكرێت. عائیشه به‌كر ته‌مه‌نی 63 ساڵانه دانیشتووی ده‌شتی شاره‌زووره، كاری خه‌ته‌نه كردنی ئافره‌تان ده‌كات، خۆی كاتێك كه خه‌ته‌نه كراوه ته‌مه‌نی 4 ساڵان بووه. عائیشه ده‌ڵێت:" پێویسته هه‌موو ئافره‌تێكی موسڵمان هه‌ر له منداڵییه‌وه خه‌ته‌نه بكرێت، چونكه خه‌ته‌نه‌كردنی ئافره‌ت شه‌رعییه‌و هه‌ر ئافره‌تێك خه‌ته‌نه نه‌كرا بێت ئه‌وا نانی ده‌ستی حه‌رام ده‌بێت". ئه‌و ده‌ڵێت رۆژانه چوار تا پێنج منداڵی ته‌مه‌ن 3 تا 4 ساڵ به‌بێ هیچ ده‌سكه‌وتێكی ماددی خه‌ته‌نه ده‌كات و پێیوایه ته‌نیا خێرێكه بۆ خوا ده‌یكات. ئه‌و پێیوایه پێویسته ئافره‌ت هه‌ر ل ته‌مه‌نی بچووكییه‌وه خه‌ته‌نه بكرێت چونكه تا گه‌وره‌تر بێت ئازاری زیاتر ده‌بێت.
له‌باره‌ی چونیه‌تی خه‌ته‌نه كردن عایشه، ده‌ڵێت به مووس پارچه گۆشتێك له میتكه‌ی كچه‌كه ده‌بڕدرێت پاشان كچه‌كه ده‌خرێته ناو ته‌شتی ئاو و بۆماوه‌ی نیو كاتژمێر له‌ناو ئاو ده‌مێنێته‌وه تا خوێنه‌كه‌ی لێ ده‌روات.