لێكۆله‌ران هۆشدارى ده‌ده‌ن كێشى زیاد ته‌مه‌نى ئافره‌ت كه‌م ده‌كات
لێكۆله‌ران هۆشداریان داوه به‌و ئافره‌تانه‌ى كه كێشیان زۆره تا كه‌مێك له كێشیان كه‌م كه‌نه‌وه، به پێى هه‌واڵى"ئیسنا"قه‌له‌وى له ناو ئافره‌تانى به ساڵاچوو ده‌رفه‌تى زێرینیان لێده‌ستێنێ تا نه‌توانن به خۆشى بژین و ئافره‌تى قه‌له‌و 80% ته‌ندرۆستى له ته‌مه‌نى خۆى دخاته مه‌ترسیه‌وه، له‌م لێكۆلینه‌وه‌دا لێكۆله‌رانى ئه‌مریكى زیاترله 17هه‌زار سسته‌رى ئافره‌ت كه ته‌مه‌نیان له نێوان 50ساڵ بووه له ئه‌مریكا خراونه‌ته ژێر چاودێرى و لێكۆلینه‌وه و تاقیكردن به شێوه‌ێك كه له ساڵى 1976وه تا ساڵى 2000 به به‌رده‌وام لێكۆله‌ران 2 ساڵ جارێك به‌گشتى تاقیكردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجام ده‌دا له هه‌موو رۆیه‌كه‌وه لێكۆله‌ران ده‌ریان خست به هۆى هه‌ر خالێك زیاده‌ى كێش له ناو ئافره‌تى قه‌له‌و 12% ته‌ندرۆستى كه‌مترى ده‌بێت به به‌راورد له گه‌ڵ ئافره‌تى كه‌م كێش و باریك كه هه‌تا ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نیشى زیاتر له 70ساڵ بێت،"ئاڤیڤا مۆست" پرۆفیسۆرله زانكۆى"تۆفتس"له‌م باره‌وه ووتى: مرۆڤ له‌وانه‌یه وابیر بكاته‌وه كه ده‌توانێت له ده‌یه‌كانى دووه‌م و سێه‌م و چۆاره‌م به بێ گرفت كێشى خۆى به‌رز بكات، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه بسه‌لمێنێ كه له‌م ماوه‌یه‌دا به‌رزبوونى كێش گرفتى نه‌بێت، ناوبراو روونى كرده‌وه ته‌نها برێك زیاده‌ى كێشیش بێ زه‌ره‌ر نیه.
