پێکهاته‌یه‌کی ناو ڕه‌گی زه‌رده‌چه‌وه ده‌توانێت وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ی
ماوه‌یه‌کی زۆره توێژه‌ران ده‌زانن، که "Curcumin"، پێکهاته‌یه‌کی دواده‌رمانی زه‌رده‌چه‌وه‌یه، توانییه‌کی به‌هێزی به‌رانبه‌ر زۆربه‌ی نه‌خۆشییه‌کان هه‌یه. توێژه‌ران بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشییه‌کانی وه‌ك نه‌قره‌س و ئه‌لزه‌هایمز لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر کاریگه‌ری "Curcumin" کردووه.
ئێستا توێژه‌رانی "Cork Cancer Research Centre" نیشانی ده‌ده‌ن، که توخمی ناوبراو له لێکۆڵینه‌وه‌کانی ناو تاقیگادا توانیوێتی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌کانی سورێنچك له‌ناوبه‌رێت. پاش 24 کاژمێر له دانانی "Curcumin" که‌وتۆته کوشتنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌کان. بێجگه له‌وه‌ش خانه‌کان خۆیان که‌وتوونه‌ته هه‌رسکردنی خۆیان.
دکتۆر "Sharon McKenna" سه‌رپه‌ر‌شتیاری تیمی لێکۆڵینه‌وه پێیوایه، که "Curcumin" ڕێگاچاره‌سه‌رێکی نوێیه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه. ئه‌نجامه‌کان هیوایه‌ك ده‌به‌خشن، که "Curcumin" بتوانرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی سورێنچك به‌کاربهێنرێت.
له‌ساڵه‌کانی هه‌فتای سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه ژماره‌ی تووشبووان به شێرپه‌نجه‌ی سورێنچك ڕوو له به‌رزبوونه‌وه کردووه. هۆکاری به‌رزبوونه‌وه‌ش له‌وانه‌یه بۆ قه‌ڵه‌وی، ئه‌لکهول و تووشبوون به سووتاندنه‌وه‌ی گه‌ده بگه‌ڕێته‌وه. به‌ڵام هۆکاری ڕاسته‌قینه تاکو ئێستا نادیاره.