ئایا سالی 2012 به راستی دونیا ته واو ده بیت = ناردنی نجیب حاجی له سویده وه
کلیک بکه تکایه له خواره وه سوباس
http://www.aftonbladet.se/webbtv/nyheter/tema/article6996260.ab
بۆچوونه‌کان ده‌رباره‌ی کۆتایی ژیان له 2012دا
له سه‌ره‌تای مێژوو‌ی سه‌رهه‌ڵدانی مرۆڤایه‌تییه‌وه تا ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه زۆرگه‌لێک پێشبینی کۆتایی جیهان به‌دروست زانرا‌وه و ناوی لێنراوه "يوم الحساب" یان "يوم القيامة" یان “يوم الدينونة" و له‌سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی دووهه‌میشدا، ساڵی 2000 یه‌که‌مین ڕێکه‌وتی پێشبینیه به‌هێزه‌کان بووه بۆ تیاچوون و له‌ناوچونی گه‌ردوون و جیهان و ژیان، هاوکات پڕۆگرام سازه‌کانی بواری کۆمپیته‌ریش پێیان وابوو به هۆی که‌مته‌رخه‌می له بواری ته‌کنه‌لۆژیای کۆمپیته‌ردا ئابووری جیهان داته‌پێت، به‌ڵام دواتر ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌کراو ئابووری جیهان به‌هۆی هۆکاری تره‌وه له ئه‌یلولی 2008 ی زاینی‌دا توشی قه‌یران و دارمان بووه‌وه.
دواتر چه‌ندین پێشبینی تر سه‌ریهه‌ڵدا، یه‌کێکیان گوایه کۆتایی ژیان ڕێکه‌وتی ساڵی 2006ه و هه‌ندێک پێیان وابوو که 06/06/2006 زاینی یه‌کێکه له ژماره‌کانی شه‌یتان و ئێستاش پێشبینی ده‌کرێت ساڵی 2012، ژیان و جیهان کۆتایی بێت. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌م پێشبینیکردنه‌ی ساڵی 2012، هه‌ڵاو هه‌رایه‌کی زۆری له‌ناو راگه‌یاندن و میدیاکاندا ناوه‌ته‌وه و خه‌ڵکێکی زۆری به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ کردووه.
بۆچی 2012 گه‌ردوون و جیهان کۆتایی پێ بێت؟!
چیرۆکه‌که له دۆزینه‌وه‌ی ڕۆژمێرێکی کۆنی گه‌لی "مایا"وه سه‌ریهه‌ڵدا، که مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیکه‌ی شه‌ش سه‌ده‌پێش زاین. ڕۆژمێره‌که له ڕۆژێکی دیاریکراو دا کۆتاییدێت و به‌گۆڕینی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه بۆ ڕۆژنامه‌ی زاینی، رۆژی ته‌واو بوون و کۆتایی هاتنی ئه‌و رۆژنامه‌یه یه‌کسانه به 21/12/2012 ی زاینی. ئه‌و به‌راوردکردنه له‌زۆر بڵاوکراو گۆڤار و ته‌نانه‌ت له ماڵپه‌ره‌کانی ئینته‌رنێتیشدا گرنگی پێدراو گه‌وره‌کرا، هاوکات به‌هۆیه‌ی ئه‌وه‌ی فیرعه‌ونه‌کان میحوه‌رێکی گرنگی پێشبینیه‌کانن و خاوه‌نی شارستانیه‌تێکی به‌هێز و کۆنن، ئه‌وانیشیان تێوه‌گلان و پێوه‌به‌سته‌وه، گوایه پێشبینیان کردووه له ساڵی 2012دا گۆرانکاری به‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌ویدا دێت. جگه له‌مانه‌ش چه‌ندین ماڵپه‌ڕ دروست کران تایبه‌ت به‌و بۆچوونه جۆربه‌جۆرانه سه‌باره‌ت به باسکردنی کۆتایی ژیان له‌و رێکه‌وته‌دا و ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ش سه‌رکه‌وتنێکی به‌رچاویان به‌ده‌ستهێنا و له‌لایه‌کی تریشه‌وه کۆمه‌ڵێک به‌رنامه‌ی دۆکیومێنتی که‌ناڵه‌کانیش تاوتویی هه‌مان بابه‌ت ده‌که‌ن که جگه له خورافات و شتی پڕ و پوچ هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی زانستیان تیادا نییه. دواتر گوایه راوێژ به ئاژاسنی ئاسمانی ناسا "NASA"ی ئه‌مه‌ریکی کراوه‌و ئه‌وانیش وتویانه جگه‌له و یازده‌ئه‌ستێره ناسراوه‌ی سیسته‌می خۆر، له ئه‌نجامی توێژینه‌وه زانستییه‌کان ده‌رکه‌وتووه که هه‌ساره‌یه‌کی زه‌به‌لاحی تر به‌ناوی "نایرۆ" که قه‌باره‌که‌ی هێنده‌ی قه‌باره‌ی هه‌ساره‌ی خۆره‌و له خولگه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌و فراواندا مه‌له‌ده‌کات و به 4100 ساڵ جارێک یه‌ک خول به ده‌وری خۆردا ده‌سوڕێته‌وه و به‌وپێیه‌ی که قه‌باره‌که‌ی زۆرگه‌وره‌یه بۆیه کێشی موگناتیسیه‌که‌شی زۆر به‌هێزه و له کاتی نزیکبوونه‌وه‌ی له هه‌ساره‌ی زه‌وییه‌وه، ده‌بێته هۆی پێچه‌وانه‌کردنه‌وه‌ی هه‌ردوو جه‌مسه‌ری باکوور و باشوور و ده‌رئه‌نجامیش به‌هۆیه‌وه لافاوو باوبۆران و بومه‌له‌رزه‌و بورکان و گه‌لێک شتیتریشی لێده‌که‌وێته‌وه و ڕووده‌دات، به‌وپێیه‌ش گوایه پێشتر و 4100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دایناسۆڕه‌کان به‌هۆی پێچه‌وانه‌بوونه‌وه‌ی هه‌روو جه‌مسه‌ری زه‌ویه‌وه و به‌هۆی ڕوودانی ئه‌و کاره‌ساتانه‌وه تیاچوون، بۆیه واده‌ی نزیکبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ش گرێدراوه‌ته‌وه به ڕێکه‌وتی 21/12/2012ه‌وه.
له‌ڕاستیدا ساڵی 2012 چی ڕووده‌دات؟
له 2012 دا له جیهاندا کێشه له په‌یوه‌ندییه بێته‌ل "لاسلکی – wireless" ه‌کاندا ڕووده‌دات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر یازده‌ساڵ جارێک و به‌هۆی چڕی هێزی موگناتیسیه‌وه له جه‌مسه‌ره‌کانیدا هه‌ساره‌ی خۆر هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه، واته جه‌مسه‌ری باشووری ده‌چێته باکوور و چه‌مسه‌ری باکووری ده‌چێته باشوور، ئه‌م گۆڕانکارییه‌ش گۆڕانکارییه‌کی زۆر سروشتییه‌و له‌مێژه د‌رکی پێکراوه و زانرا‌وه.
هه‌ر بۆیه له‌و گۆڕانکارییه ئاساییه‌دا که هه‌ر یازه‌ده‌ساڵ جارێک له هه‌ساری خۆر ڕووده‌دات و هاوکات له‌ئه‌نجامی جێگۆڕکێی جه‌مسه‌ره‌کانی، هه‌ساره‌ی خۆر ژماره‌یه‌کی زۆر تیشک فڕیده‌داته بۆشایی ئاسمانه‌وه و هه‌ساره‌ی زه‌وێش پشکێکی له‌و تیشکانه به‌رده‌که‌وێت و کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه بێته‌له‌کانی "لاسلکی – wireless" وه‌ک ئامێره‌کانی سه‌ته‌لایت و که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیه‌کان و مۆبایل و تۆڕی ئینته‌رنێت و هه‌موو ئامێرێکی تر که به‌شه‌پۆله بێته‌له‌کان کارده‌که‌ن له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا و به‌وهۆیه‌شه‌وه ئابووری جیهان دووچاری قه‌یران و هه‌ڵاوسان و داته‌پینێکی راسته‌وخۆده‌بێت و خۆشبه‌خاتانه‌ش ئه‌و تیشکانه مه‌ترسییان بۆ سه‌ر ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی نیه.
لێره‌دا پرسیارێک دروست ده‌بێت،: بۆچی پێشتر به‌هۆی ئه‌و دیارده سروشتییه‌ی هه‌ساره‌ی خۆره‌وه زه‌ره‌ر مه‌ند نه‌بووین؟
هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م یازده‌ساله‌ی ڕابردوودا ته‌کنه‌لۆژیا و بواره‌کانی شه‌پۆله بێته‌له‌کان و ئامێره‌کانی مۆبایل و سه‌ته‌لایت و تۆڕی ئینته‌رنێت، گه‌شه‌یه‌کی زه‌به‌لاح و گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینی و هیچ کات به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه سروشتییه‌وه ئابووری جیهان زیانیکی ئه‌وتۆی له ڕابردوودا لێ نه‌که‌وتووه.
ئێستاش به‌هۆی زۆری که‌ناله‌کانی راگه‌یاندنه‌وه خه‌لکێکی زۆر پێیان وایه که 2012 جیهان کۆتایی دێت و زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ش بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌وڕۆژه مه‌ترسیداره!. یه‌ده‌گی خۆیان خستووه و له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه که‌ره‌سته‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌کڕن بۆ پارێزگاری کردن له خۆیان له‌و کاره‌ساته و له‌و ڕۆژه‌دا.
زۆربه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی باوه‌ڕیان به‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌یه ئه‌مه‌ریکی و که‌نه‌دییه‌کانن و هاوکات عه‌ره‌به‌کانیش تاڕاده‌یه‌کی زۆر باوه‌ریان پێی هه‌یه‌و له وێبڵاگ و مه‌کۆ عه‌ره‌بییه‌کاندا ڕاویژ و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌که‌ن و لای خۆشمان له‌کوردستان خۆشبه‌ختانه نه‌بۆته دیارده به‌ڵام له‌ملاو لا به‌رچاو ده‌که‌وێت و قسه و باسی له‌سه‌ر ده‌کرێت، چونکه 21/12/2012 ڕۆژی هه‌ینی ده‌کات و موسوڵمانانیش پێیان وایه ڕۆژی قیامه‌ت له هه‌ینیدایه .
چه‌ند ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی گرنگ:
1. مه‌سه‌له‌ی رۆژی قیامه‌ت له‌سه‌ره‌تاکانی مێژووه‌وه هه‌ڵێنجراوی فیکری مرۆڤه‌کان و داستانه کۆنه‌کان و دینه ئاسمانییه‌کانه، هیچ که‌سێک له ئه‌ستێره‌گره‌وه‌و و ئه‌وانه‌شی پێشبینیان کردووه نه‌یان توانییه‌وه ده‌ستنیشانی ڕۆژ و مانگ و ساڵی کاره‌ساتێکی وه‌ها گه‌وره بکه‌ن، بۆیه بێگومان به‌ڵگه‌ی به‌هێزی سه‌رنه‌که‌وتنیان بۆ بۆچون‌و پێشبینییه کانی ئێستاش و پێشتریان ئه‌وه‌یه که تائێستا له‌سه‌ر زه‌وی ژیان ده‌گوزه‌رێت و به‌رده‌وامه.
2. رۆژمێره‌که‌ی گه‌لی "مایا" ئاماژه به مێژوویه‌کی دیاری کراو ناکات، به‌ڵکو ئاماژه به چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک ده‌کات له‌دوای ساڵی دروست کردنی ڕۆژمێره‌که و به‌کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌وساڵانه تاساڵی دروستکردنی و گۆڕینی بۆ ساڵی زاینی ده‌کاته ڕێکه‌وتی 21/12/2012ی زاینی، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه ئاماژه نین بۆ کۆتایی هاتنی ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی، به‌ڵکو ته‌نهاو ته‌نها ئاماژه‌یه به‌کۆتایی هاتنی رۆژمێره‌که.
3. سه‌باره‌ت به فیرعه‌ونه‌کانیش هیچ بابه‌تێکی په‌یوه‌ندیدار نییه ئاماژه به ساڵی 2012 بدات له هه‌موو شارستانیه‌ته‌که‌یاندا.
4. هه‌ندێک له‌که‌ناڵه‌کان و سه‌رچاوه‌کانی ئینته‌رنێت باس له هه‌ساره‌ی "نایرۆ" ده‌که‌ن که به‌هۆی نزیکبوونه‌وه‌یه ده‌بێته هۆی تیاچوون و وێرانکاری له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی، بۆیه گه‌لێک پرسیار ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ری ناسای ئاسمانی کراوه‌و، دیار بوو زۆریان له‌و جۆره پرسیاره له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه ئاڕاسته‌کراوه، بۆیه له یه‌کێک له وه‌ڵامه‌کاندا نوسیویانه:"باش وایه ئه‌مه دواجار بێت له‌سه‌ر ئه‌وبیرۆکه پڕوپوچه پرسیار بکرێت، چونکه ئه‌و هه‌ساره‌یه "واته هه‌ساره‌ی نایرۆ"هه‌ر له‌ڕاستیدا و له ئه‌زه‌له‌وه بوونی نیه".
سه‌رجه‌م پاڵنه‌ره‌کان بۆ وتوێژکردن له‌سه‌ر سالی 2012، ده‌رئه‌نجامی لێکدانه‌وه‌ی گفتوگۆ کۆنه‌کانه که ناڕه‌سته‌وخۆ ئاماژه به‌و ڕێکه‌وته ده‌ده‌ن، و له‌ئه‌نجامی گه‌شه‌کردنی هۆکاره‌کانی ڕاگه‌یاندن و ڕێگای قایلکه‌ر بۆ ده‌رخستن و چه‌سپاندنی راستی پێشبینیه‌کانی که ئاماژه بۆ کۆتایی هاتنی ژیان و جیهان ده‌که‌ن، باوه‌ڕی به خه‌لکانێکی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هێناوه، بۆیه تا ئه‌و ئه‌قڵه لاواز و خۆشباوه‌رانه هه‌بێت که‌باوه‌ڕیان به‌و پێشبینییه پڕوپوچو دوور له واقعی زانستییانه‌وه هه‌یه، ئه‌وا سه‌رمایه‌داران ئه‌و هه‌له ده‌قۆزنه‌وه بۆ فرۆشتنی گۆڤار و ڕۆژنامه و چاپکراوه‌و بڵاوکراوه‌کانیان و هه‌لێکی گونجاوه بۆ سه‌واو سه‌وداکردن و به‌گران فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌کانیان.