ئه‌م پێنج هۆكاره پاڵنه‌ره بۆ ناپاكی هاوسه‌ری؟ رجب حاجی
|
به‌پێی ئاماره‌كان پیاوان په‌یوه‌ندیان زۆرله‌خانمان زیاتر هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك له‌خانمان ناپاكی ده‌كه‌ن. ژنان، وه‌ك پیاوان په‌یوه‌ندی سۆزدارییان هه‌یه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئاماره‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن پیاوان زیاتر له‌خانمان په‌وه‌ندیان هه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك له‌خانمان په‌ناده‌به‌نه به‌رناپاكی، له‌ڕاستیدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌م چه‌ند ساڵه كه‌مه‌ی ڕابردوودا ڕێژه‌ی ئه‌وژنانه‌ی ناپاكی به‌رامبه‌ر به‌هاوسه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكادا تا ئێستا به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه نوێكان گه‌یشتووه‌ته نێوان 35% ـ 40% كه ژنان ناپاكی له‌مێرده‌كانیان ده‌كه‌ن ، به‌لاَم پیاوان40% ـ 50% ی پیاوان ناپاكی به‌رامبه‌ر ژنه‌كانیان ده‌كه‌ن، لێره‌دا هۆكاره‌كانی پیاوان ئاشكرایه، ئه‌ی چی پاڵ به ژنانه‌وه ده‌نێت ناپاكی بكه‌ن؟ كه‌می گرنگیدان ـ به‌سروشتی خۆی ژن حه‌ز به‌وه‌ده‌كات پیاو گرنگی پێبدات، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و كاته‌ی هه‌ستیكرد پشتگوێخراوه، له‌وانه‌یه بگه‌ڕێت به‌شوێن سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌دا كه گرنگی پێبدات، بۆنمونه، كاتێك پیاو له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی زۆر ده‌مێنێته‌وه، یا شه‌وانه زۆربه‌ی كاته‌كانی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یدا به‌سه‌رده‌بات، كاتێكیش ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه قسه له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا ناكات‌و داوای لێبوردنیشی لێناكات بۆ ئه‌و داواكه‌وتن‌و پشتگوێخستنه، ئه‌و كات ژن هه‌ست به‌پشتگوێخستن‌و گرنگی نه‌دان ده‌كات، بۆیه ده‌كرێت هه‌ر پیاوێكی دیكه گه‌ر ئاست‌و كه‌سێتی زۆر كه‌متر بێت، له‌مێرده‌كه‌ی خۆی به‌لایه‌وه په‌سه‌ندتر ده‌بێت گه‌ر هه‌ست‌و سۆز‌و مامه‌لًه‌یه‌كی باشی له‌گه‌ڵدا بنوێنێت یا وشه‌یه‌كی خۆشی پێبڵێ یا ده‌م به‌پێكه‌نین بێت، لێره‌دا پیاوی پسپۆڕ له‌ڕاوكردنی ئه‌و ژنانه‌ی به ساته ناخۆشه‌كاندا تێده‌په‌ڕن‌و لاواز‌و ته‌نهان به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانیان‌و نێچیركردنیان.
كه‌می بڕوا به‌خۆ بوون ـ به‌تێپه‌ڕبوونی كات، له‌وانه‌یه هه‌ردوولا خاوببنه‌وه له‌یه‌كتری‌و رۆتین‌و بێزاری ئه‌و په‌یوه‌ندییه سۆزدارانه‌ی پێكیه‌وه كۆیده‌كردنه‌وه له‌بیریان بچێت‌و گرنگی به ڕۆمانسیه‌ت نه‌ده‌ن بۆ كۆكۆدنه‌وه‌یان، له‌و كاته‌دا ژن ته‌نها وه‌ك ئامێرێكی كاركردنی لێدێت، له‌هه‌ندێك كاتدا ژن بڕوا به‌خۆبوون له‌ده‌ستده‌دات له‌نێو ئه‌و بێزارییه‌ی مێرده‌كه‌یدا، واهه‌ستده‌كات جوان نیه، وا هه‌ستده‌كات هه‌ست هه‌ژێن نیه، واهه‌ست ده‌كات ژن نیه، بۆیه پیاوێكی دیكه داوای په‌یوه‌ندی لێبكات‌و پێبڵێت زۆر په‌سه‌ندی به‌لامه‌وه، ئه‌وه بڕوای به‌خۆبوونی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و سه‌رله‌نوێ گرنگی به‌خۆی ده‌داته‌وه، به‌داخه‌وه هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌و گرنگیه‌ی پێنادات‌و به‌ته‌واوی له‌بیری كردووه. كه‌می ئاره‌زووی جووتبوون ـ لێره‌دا وته‌یه‌كی كۆنی هه‌ڵه هه‌یه به‌وه‌ی كه پیاو زۆرترله‌ژن خواستی بۆ جووتبوون هه‌یه، له‌ڕاستیدا ئه‌وه ڕێژه‌یه‌كه‌و داده‌نرێت، له‌وانه‌یه كاتێكیش ببێت ژن خواستی سێكسی هه‌بێت‌و داوا له‌هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات هه‌روه‌ك پیاو، به‌تایبه‌تیش كاتێك بێبه‌ش بوو، ئه‌وا ژیانی سێكسی سارد‌و سڕ‌و ماندووكه‌ر ده‌بێت‌و ژن له پێخه‌فی هاوسه‌رێتی هه‌ڵدێت. كێشه داراییه‌كان ـ هه‌ندێك جار‌و به‌گوێره‌ی بار‌ودۆخی دارایی، خێزان ڕووبه‌ڕووی فشارێكی هه‌ڵچوونی دارایی ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر ژن فه‌رمانبه‌ر نه‌بێت‌و وه‌كو ئه‌ندامانی دیكه‌ی خێزانه‌كه‌ی پاره‌ی بدرێتێ، ژن خۆی وا ده‌بینێت دوواین كه‌سه بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌وشتانه‌ی ده‌یخوازێت، هه‌ست به سته‌م‌و پشتگوێخستن ده‌كات‌و واده‌زانێت بوونی نیه له‌كاتێكدا پیاو جگه‌ره‌و پۆشاكی نوێی بۆخۆی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، مندالاَنیش ئه‌وه‌ی ده‌یخوازن بۆیان ئاماده‌كرێت، كه‌سێكیش نیه شتێك پێشكه‌ش به‌و بكات، له‌كاتێكدا پیاوێكی دیكه دیاری به‌رخی پێشكه‌شبكات‌و گرنگی به‌لایه‌نی دارایی بدات هه‌ست به‌گرنگیپێدان ده‌كات‌و ده‌بینێت كه‌سێك هه‌یه ڕێزی لێده‌گرێت. سه‌رباری ئه‌و پێنج هۆكاره پێویست ناكات هه‌ندێك ژن ناپاكی به‌رامبه‌ر به‌هاوسه‌ره‌كانیان بكه‌ن چونكه كێشه‌كان قوڵتر ده‌بێته‌وه له‌نێوانیاندا‌و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نابێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕه‌فتارانه له‌هاوسه‌ره‌كه‌تدا هه‌بوو پێویست به ناپاكی ناكات، ده‌توانیت چه‌ندین جار دابنیشیت‌و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌كان‌و باشكردنی هه‌ڵس‌وكه‌وته‌كانی ئه‌گه‌ر باشیش نه‌بوو ئه‌و كات ده‌توانیت داوای جیابوونه‌وه‌ی لێبكه‌یت.. جارێكی تر ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ناپاكی هاوسه‌ری به‌دروست نازنین‌و پێویسته بیری لێنه‌كرێته‌وه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناپاكی ڕوونه‌دات به‌و هیوایه‌ی سه‌رجه‌م هاوسه‌ره‌كان له‌به‌خته‌وه‌ری‌و تێگه‌یشتن‌و خۆشه‌ویستیدا ژیان بگوزه‌رێنن |
