كورتترین و درێژترین پیاو له جیهان
باو شیشوان كه به درێژترین مرۆڤی سه‌ر زه‌مین داده‌نرێت به‌ر له چه‌ند رۆژێك چووه نێو قه‌فه‌سی زێرِینه‌وه له‌گه‌ڵ كسیا شوگوان كه درێژی بالاَی نیوه‌ی ئه‌و ده‌بێت .
باوشیشوانی ته‌مه‌ن 56 ساڵ درێژی بالاَی دوو مه‌تر و 40 سانتیمه‌تر ده‌بێت
كه‌چی هاوسه‌ره‌كه‌ی ته‌مه‌نی26 ساڵه و درێژی بالاَی ته‌نیا یه‌ك مه‌تر و 70 سانتیمه‌تره، هه‌ر به بۆنه‌ی پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌رێتییه‌وه ، بینگ بانگ كه خه‌ڵكی هه‌رێمی مه‌نگۆلیای چینییه و به كورتترین مرۆڤ داده‌نرێت له جیهان سه‌ردانی كردن بۆ ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی خۆی پێشكه‌شیان بكات ، بنگی ته‌مه‌ن 18 ساڵ درێژی بالاَی ته‌نیا 73 سانتیمه‌تره، مافی گواستنه‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كه له لایه‌ن 15 كۆمپانیاوه كرِا بۆ ئه‌وه‌ی سوود له ناوبانگیان وه‌ربگیرێت، له ئاهه‌نگه‌كه‌دا باو كه جلوبه‌رگێكی حه‌ریری ره‌نگ شینی كۆنی چینی پۆشی بوو له‌ناو چادرێكی مه‌نگۆلی ده‌گه‌رِا كه به وشتر راده‌كێشرا له شاری ئیردۆسی چینی و، به سه‌دان كه‌س له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان راوه‌ستا بوون بۆ بینینیان، باو له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی رۆیته‌رز گوتی:ئه‌گه‌ر منداڵێكمان بوو حه‌ز ده‌كه‌م درێژ بالاَی له نێوان مه‌ترێك و هه‌شتا تا مه‌ترێك و نه‌وه‌د سانتیمه‌تر بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت یاریی تۆپی سه‌به‌ته بكات، شایه‌نی گوتنه درێژی بالاَی باو تا ته‌مه‌نی شازده ساڵی زۆر ئاسایی بوو ، به‌لاَم له‌ناكاو دووچاری حاڵه‌تێكی ته‌ندروستی سه‌یر هات كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر درێژی بالاَی هه‌بوو و له‌ناكاو بالاَی زۆر درێژ بوو و له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵدا گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی ئێستا و، له لایه‌ن ئینسكلۆپیدیا گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان به درێژترین مرۆڤ داده‌نرێت له جیهان، درێژی بالاَی باو تا راده‌یه‌ك گرفتی بۆ دروستكرد به‌تایبه‌تی بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌ری ژیانی ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ڵمه‌تێكی پروپاگه‌نده‌ی به‌رفراوانی ده‌ستپێكرد تا له مانگی ئاداری رابرددودا ئافره‌تێكی ناوچه‌كه‌ی خۆی رازی بوو به‌وه‌ی ببێته هاوسه‌ری