براكه‌ی مایكڵ جاكسۆن: گیان له‌ده‌ستدانی براكه‌م پیلان بووه
| براكه‌ی مایكڵ جاكسۆن: گیان له‌ده‌ستدانی براكه‌م پیلان بووه |
دوورگه- لاتۆیا جاكسۆن برای ئه‌ستێره‌ی پۆپی جیهانی (مایكڵ جاكسۆن) رایگه‌یاند كه گیان له‌ده‌ستدانی براكه‌ی پیلان بووه و پزیشكه تایبه‌تییه‌كه‌شی تاكه كه‌س نییه كه به‌رپرسیارێتی له‌ئه‌ستۆدابێت. لاتۆیا ئه‌م قسانه‌ی له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له (ماڵتا) كرد و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه (كۆنراد مۆرای) پزیشكی تایبه‌تی لایه‌نی ده‌روونی مایكڵی برا تاكه كه‌س نییه كه له‌م پیلانه‌دا تێوه‌گڵاوه، به‌ڵكو كه‌سانی دیكه‌ش ده‌ستیان له‌و پیلانه‌دا هه‌یه. هه‌روه‌ها لاتۆیا روونیشی كرده‌وه كه هه‌رگیز مایكڵ جاكسۆن له‌ڕێگه‌ی كوشتنی هه‌ڵه‌وه ماڵئاوایی له ژیان نه‌كردووه. |
| Tuesday, April 13, 2010 |