له‌م وێنه‌یه‌دا: كام كچ راسته‌قینه و كامه‌ش دروستكراوه؟
| له‌م وێنه‌یه‌دا: كام كچ راسته‌قینه و كامه‌ش دروستكراوه؟ |
دوورگه- له وڵاتی ژاپۆن پڕۆفیسۆرێك به‌ناوی (هێرۆشی ئیشیگۆر) رۆبۆتێكی كچی داهێناوه كه زۆر له مرۆڤی راسته‌قینه ده‌چێت، به‌جۆرێك كه سه‌ره‌تا چاوت به‌و رۆبۆته بكه‌وێت ئه‌وه ناوانیت كه رۆبۆته و واده‌زانیت كه مرۆڤی راسته‌قینه‌یه. ئه‌م رۆبۆته توانای پێكه‌نین و زه‌رده‌خه‌نه‌ی هه‌یه و زۆر به دروستی لاسایی هه‌موو جوله‌كانی مرۆڤ ده‌كاته‌وه‌ز به‌جۆرێك كه تۆ بچیته به‌رامبه‌ری و هه‌رچی بكه‌یت ئه‌وه ئه‌و رۆبۆته لاساییت ده‌كاته‌وه و كاره‌كانی تۆ دووباره ده‌كاته‌وه. ئه‌م پڕۆفیسۆره شێوه‌ی رۆبۆته‌كه‌ی له‌سه‌ر شێوه‌ی كچێكی ژاپۆنی دروستكردووه كه زۆر پێی ده‌چێت، له‌مباره‌شه‌وه ئه‌م كچه ده‌ڵێت (دوای ئه‌وه‌ی چاوم به‌و رۆبۆته كه‌وت كه له‌سه‌ر شێوه‌ی من دروستكراوه، وا هه‌ست ده‌كه‌م كه خوشكێكم هه‌یه و زۆر زۆر له خۆم ده‌چێت). |