ته‌نها له كاتژمێری یه‌كه‌مدا: 72 هه‌زار شووشه له بۆن (عه‌تر)ی هونه‌رمه‌ند بیونسی فرۆشرا
| ته‌نها له كاتژمێری یه‌كه‌مدا: 72 هه‌زار شووشه له بۆن (عه‌تر)ی هونه‌رمه‌ند بیونسی فرۆشرا |
دوورگه- كاتێك هونه‌رمه‌نده دیاره‌كانی جیهان ریكلام بۆ كاڵا و كه‌لوپه‌له‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌وه ئه‌م كاڵایه یان ئه‌و كه‌لوپه‌له بره‌وێكی زۆر په‌یداده‌كات له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا. به‌م دووایه بۆن (عه‌تر)ی خانمه هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی (بیونسی) كه‌وته‌بازاڕه‌كانه‌وه و ئه‌م بۆنه بره‌وێكی یه‌كجار زۆری په‌یداكرد، به‌جۆرێك كه ته‌نها له یه‌كه‌مین كاتژمێری كه‌وته بازاڕه‌وه 72 هه‌زار شووشه له بۆنه‌كه‌ی (بیونسی) فرۆشرا كه به هیتheat ناسراوه. هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی (ئان ستایل)ی تایبه‌ت به بواری كه‌لوپه‌لی ئافره‌تان رایگه‌یاند كه له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا داهاتی ئه‌م بۆنه گه‌یشتۆته سێ ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی |