پیاوێك 120 ملیۆن دینار بۆ بانك ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه به هه‌ڵه خرابووه سه‌ر حیسابه‌كه‌ی
| پیاوێك 120 ملیۆن دینار بۆ بانك ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه به هه‌ڵه خرابووه سه‌ر حیسابه‌كه‌ی |
دوورگه-پیاوێكی تونسی كه له یه‌كێك له چێشتخانه‌كانی شاری (سوس) كارده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی كه بڕی 120 ملیۆن دیناری به هه‌ڵه چووبووه سه‌ر حیسابی بانكییه‌كه‌ی، هه‌مووی بۆ بانك گه‌ڕانده‌وه. له‌مباره‌وه رۆژنامه‌ی (شروقی) تونسی بڵاویكرده‌وه كه ئه‌م پیاوه ناوی (حه‌بیب عمرانی)یه و دوای ئه‌وه‌ی كه به هه‌ڵه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی چووبووه سه‌ر حیسابه‌كه‌ی، ویژدانی قیبوڵی نه‌كردووه كه پاره‌كه بۆ خۆی گڵ بداته‌وه، بۆیه هه‌موو پاره‌كه‌ی راده‌ستی بانكی تونس كردۆته‌وه. هه‌روه‌ها حه‌بیب ده‌ڵێ كه خزم و كه‌سوكار و هاوڕێیانم زۆربه‌یان پێیانگوتووه كه ئه‌مه پاره‌ی حكومه‌ته و با بۆخۆت بێت، به‌ڵام ئه‌و ویژدانی ئه‌م كاره‌ی قبوڵ نه‌كردووه. |