ته‌ماته بخۆ تا له شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات و شه‌كره و قۆڵۆن به‌دوور بیت
| ته‌ماته بخۆ تا له شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات و شه‌كره و قۆڵۆن به‌دوور بیت |
دوورگه- به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له زانكۆی (هارڤارد)ی ئه‌مریكی ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌تووه كه ئه‌و پیاوانه‌ی هه‌فتانه 10 ته‌ماته ده‌خۆن رێژه‌ی تووشبوونیان به شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات به رێژه‌ی 35% كه‌مده‌بێته‌وه. شاره‌زایان و پسپۆرانی زانكۆی هارڤارد ئه‌وه‌شیان روونكردۆته‌وه كه ته‌ماته مادده‌ی (لیكۆبین) و (فاتۆمالین)ی تێدایه كه رۆڵیان له پاراستنی مرۆڤ هه‌یه و واده‌كه‌ن كه دووچاری شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات نه‌بێت. وێڕای ئه‌مانه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ته‌ماته بۆ نه‌خۆشی شه‌كره‌ش به‌سووده، چونكه بڕێكی زۆر له ڤیتامین (ئه‌ی) و (بی) تێدایه. جگه له‌مانه‌ش پسپۆران و شاره‌زایانی زانكۆی ناوبراو جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردۆته‌وه كه پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی دووچاری هه‌وكردنی قۆڵۆن یان سووتانه‌وه‌ی گه‌ده هاتوون، ته‌ماته بخۆن، چونكه سوودێكی زۆری بۆیان ده‌بێت |