لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك: باڵنده‌كان ده‌توانن قسه له‌گه‌ڵ بێچووه‌كانیان بكه‌ن كه هێشتا له‌ناو هێلكه‌ن
| لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك: باڵنده‌كان ده‌توانن قسه له‌گه‌ڵ بێچووه‌كانیان بكه‌ن كه هێشتا له‌ناو هێلكه‌ن |
دوورگه- چه‌ند پسپۆرێكی بواری زینده‌وه‌رزانی له زانكۆی كامبریدچ له ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا گه‌یشتنه ئه‌و راستییه‌ی كه چه‌ندین جۆری باڵنده له‌ناویشیاندا (كه‌ناری) توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه قسه له‌گه‌ڵ بێچووه‌كانیان بكه‌ن كه هێشتا له‌ناو هێلكه‌ن و نه‌هاتوونه‌ته ده‌ر. ئه‌م پسپۆرانه ئه‌وه‌شیان روونكرده‌وه كه باڵنده‌كان جگه له‌وه‌ی توانای قسه‌كردنیان له‌گه‌ڵ بێچووه‌كانیاندا هه‌یه، هاوكات كاتێك هه‌ڵهێنانی هێلكه‌كانیان نزیك ده‌بێته‌وه به ده‌نووك په‌یامێك له‌سه‌ر توێكڵی هێلكه‌كانیان ده‌نووسن، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه كاتێك بێچووه‌كان له‌ناو هێلكه‌كان دێنه‌ده‌ره‌وه رێنمایی ته‌واوی خۆیان له‌و په‌یامه وه‌ربگرن سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی خوارده‌مه‌نی و چه‌ندین شتی دیكه‌وه |