دیارده‌ى(سواڵكردن ) له شارى كه‌لار
دیارده‌ى سواڵكردن یه‌كێكه له‌و دیاردانه‌ی كه نه‌ك هه‌ر روخساری كۆمه‌ڵگه به‌ڵكو روخساری ده‌سه‌ڵاتیش به ناشیرینی ده‌رده‌خات و وێنایه‌كی دواكه‌وتووانه له كۆمه‌ڵگه و نادادپه‌روه‌رانه‌ی له ده‌سه‌ڵات نیشان ده‌دات. به‌لاَم هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ى كه سواڵ ده‌كه‌ن هه‌روه‌ك پیشه‌یه‌كى هه‌میشه‌ى فێرى ئه‌و كاره‌بوون و وه‌ك خوَیان ده‌یڵێن جگه له‌وه ناتوانن هیچ كارێكى دیكه بكه‌ن
هه‌ڵبوون -كه‌لار- محه‌مه‌د نه‌وشیروان عه‌لى
ـ گه‌لاوێژ ئه‌و ئافره‌ته بوو كه ته‌مه‌نى سه‌روى 35 ساڵ ده‌بوو، ده‌ى گوت: خاوه‌نى سىَ مندڵم و مێرده‌كه‌شم كوَچى دوایى كردوه و، ئێستا خوَم و سێ منداڵه‌كه‌م له خانووى كرێ داین جگه له مووچه‌ى هه‌تیوانه، هیچ مووچه‌یه‌كى دیكه‌مان نییه ئه‌ویش به‌شى كرێى مانگانه‌ى خانوه‌كه ناكات. به‌لاَم ناوبراو خه‌ڵكى كه‌لار نه‌بوو، هه‌رچه‌نده هه‌وڵماندا شوێنى خوَى پىَ نه‌گوتین، له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا باسى ئیش وكارى روَژانه‌ى ده‌كرد و ده‌ى گوت له به‌یانییه‌وه تاكو ئێواره له سووچێك داده‌نیشم و، خه‌ریكى سواڵكردنم، هه‌ر چه‌ندیشم ده‌ست كه‌وێت ده‌یده‌م به خواردن و ئێواره ده‌یبه‌مه‌وه بوَ ماڵه‌وه. باسى له‌وه‌ش كرد كه خوَشى، نه‌خوَشه و پێویستى به نه‌شته‌رگه‌رییه، چونكه گورچیله‌یه‌كى له كار كه‌وتووه و ده‌یشى گوت له ناچاریدا ئه‌م كاره ده‌كه‌م.
- مام برایمیش یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ى كه له كه‌لار، له‌به‌ر كه‌م ده‌رامه‌تى ســـواڵى ده‌كرد، وه‌ك خوَى ده‌ڵێت: ناتوانم هیچ ئیش و كارێك بكه‌م. ناوبراو له‌كاتى قسه‌كردنیدا بوَ ((هه‌ڵبوون)) زوَر به هێواشى قسه‌ى ده‌كرد جار به جاریش هه‌ناســه‌ى سوار ده‌بوو، ووتى:" من پێشتر مووچه‌م هه‌بووه، ئه‌م كاره‌م نه‌ده‌كرد به‌لاَم ئێستا به هوَى ونبوونى (پێناسه‌كانمه‌وه) بوَنزیكه‌ى 3 مانگه مووچه‌كه‌م برِاوه هه‌ر بوَیه ئه‌م كاره ده‌كه‌م. مام برایم خوَیشى ده‌یزانى ئه‌م كاره كارێكى باش نییه، به‌لاَم ده‌یگوت ناچارم و هیچ كه‌سم نییه ئیشم بوَ بكات ته‌نیا خوَمم و ژنه‌كه‌م، له خانوویێكى كه‌لاوه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ین.
-(جه‌ماڵ عه‌بدولرِه‌حمان مه‌حمود) به‌رِێوبه‌رى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تیى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كوَمه‌لاَیه‌تیى گه‌رمیان سه‌باره‌ت به دیارده‌ى سواڵكردن به‌م شێوه‌یه بوَ (هه‌ڵبوون) وتى:" به‌رِێوبه‌رایه‌تیى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كوَمه‌لاَیه‌تیى گه‌رمیان، پێك هاتووه له چه‌ند به‌شێك بوَ به‌رِێوه‌بردنى ئیش و كاره‌كانى هاوولاَتیانى گه‌رمیان، له درێژه‌ى قسه‌كانیدا ناوبراو وتى ئه‌وه‌ى كه په‌یوه‌ندیى به ئێمه‌وه هه‌بێت لێره دابینكردنى مووچه‌یه بوَ( بێوه ژنان و پیر و په‌ككه‌وتوان و ئه‌وكه‌سانه‌ى كه كه‌م ده‌رامه‌تن) وتیشى: بێگومان ئه‌و كه‌سانه‌ى كه په‌یوه‌ندییان به ئێمه‌وه كردوه و رێنماییه‌كانى ئێمه شموولى كردووه، ئێمه مووچه‌مان بوَ دابین كردووه، ئه‌وانه‌یش كه تاكوو ئێستا سه‌ردانیان نه‌كردوین، هیوادارم له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا سه‌ردانمان بكه‌ن بوَ ئه‌وه‌ى هیچ نه‌بێت بتوانین بژێوى ژیانیان بوَ دابین بكه‌ین. سه‌باره‌ت به دیارده‌ى سواڵكردن به راِى من ئه‌مه دیارده‌یه‌كى نابه‌جێیه، چونكه به‌رِاستى خه‌ڵكى وا هه‌یه ئه‌گه‌ر پاره‌یه‌كى باشیشى ده‌ست كه‌وێت هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و كاره، ده‌توانم بڵێم ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له گه‌رمیان سواڵ ده‌كه‌ن به زوَرى خه‌ڵكى ده‌ره‌وه‌ى گه‌رمیانن.
ئه‌گینا ئه‌و كه‌سانه‌ى كه، كه‌م ده‌رامه‌تن و له ناوچه‌ى گه‌رمیان ده‌ژین ده‌توانن سه‌ردانى ئێمه بكه‌ن بوَ ئه‌وه‌ى مووچه‌یه‌كیان بوَ دابین بكه‌ین هیچ نه‌بێت بتوانین به‌شدار بین له خوَشگوزه‌رانیى ژیانى ئه‌و كه‌سانه‌دا.
