به‌مه‌به‌ستی بانگێشتكردنی نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆنگره‌ی گۆرِه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌پارێزگای نه‌جه‌ف وه‌فدێكی سه‌نته‌ری عیراقی نوێ بۆ راگه‌یاندن و لێكۆڵینه‌وه گه‌یشتنه هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌و كۆنگره‌یه‌ی كه‌بڕیاره له 8/10 له پارێزگای نه‌جه‌ف ده‌ستپێبكات. تارق ره‌شید نوێنه‌ری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌باره‌ت به‌بانگێشتكردنی ئه‌و وه‌فده وتی " پێویست وابوو ئێمه بچوینایه بۆ نه‌جه‌ف بۆئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكه‌ین له‌سه‌ر كۆنگره‌كه به‌ڵام به‌باشمان زانی وه‌فده‌كه بانگێشت بكه‌ین بۆ كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه ناوچه‌كاره‌سات باره‌كانی كوردستانیان پێ ئاشنا بكه‌ین. وتی: "ئه‌وه‌بوو وه‌فده‌كه له 7/9 گه‌یشته سلێمانی ده‌ستمانكرد به‌گفتوگۆكردن و ئێمه بۆ به‌شداریكردن له‌و كۆنگریه چه‌ند خاڵێكمان پێشنیاركرد له‌وانه: داوامانكرد وتاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت له‌كۆنگره‌كه‌دا هه‌روه‌ها له‌هه‌موو لیژنه‌كانی كۆنگره‌كه نوێنه‌ری كوردی تێدابێت و راگه‌یاندنی كوردی ئاماده‌ی كۆنگره‌كه‌بێت هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی بانگێشتی كه‌سایه‌ته‌كانیشمان هه‌بێت له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات دیاره له‌سه‌ر ته‌واوی خاڵه‌كانی ئێمه رازیبوون ئێمه‌یش لای خۆمانه‌وه وه‌فده‌كه‌مان برد بۆ ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی كه كاره‌ساتی ئه‌نفالیان به‌سه‌رداهاتووه" دكتۆر تالب رماحی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری عیراقی نوێ بۆ لیكۆڵینه‌وه / به‌ریتانیا به PUKmedia ی راگه‌یاند: مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ كوردستان بۆ ئه‌وه‌یه كه گفتوگۆ و ئاماده‌باشی بكه‌ین بۆ به‌شداریكردنی نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دووه‌مین كۆنگره‌ی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌عیراقی نوێ‌دا، وتیشی: "له‌م سه‌ردانه‌ماندا ته‌واوی ئه‌و ناوچانه گه‌ڕاین كه كاره‌ساتی ئه‌نفالیان به‌سه‌رداهاتووه وچاویشمان كه‌وت به‌چه‌ندین خێزانی پاشماوه‌ی ئه‌نفال. دكتۆر تالب رایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری باشی كردووه بۆ پاشماوه‌ی ئه‌نفال وشه‌هیدان . سه‌نته‌ری عیراقی نوێ بۆ راگه‌یاندن رێكخراوێكی مه‌ده‌نیه له‌به‌ریتانیا ئه‌مه دووه‌مین كۆنگره‌یه كه ده‌یبه‌ستێت، یه‌كه‌م كۆنگره‌ی له‌به‌ریتانیا به‌ست له 16/9/2006 له‌و كۆنگره‌یه‌دا نوێنه‌ری كورد به‌شدارنه‌بوو. | |