رجب حاجی ئاکره یی

ره نگاو ره نگ

ناوچە کوردنشینەکانکوردستان (بە واتای وڵاتی کوردان) ناوچەیەکە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە زۆربەی دانیشتوانی کوردن. کوردستان دەکەوێتە خۆرھەڵاتی تورکیا (باکووری کوردستان)، باکووری عێراق (باشووری کوردستان)، باکووری خۆرئاوای ئێران (ڕۆژھەڵاتی کوردستان) و چەند پارچەیەک لە سوریا (ڕۆژئاوای کوردستان) و ئازەربایجان و ئەرمینیا. دیاریکردنی‌ سنووری‌ کوردستان یه‌کێکه‌ له‌ دۆزه‌ پڕ ته‌نگ‌ و چه‌ڵه‌مه‌کان، چونکه‌ ئەو وڵاتانەی‌ جڵه‌وی‌ ده‌سته‌ڵاتی‌ کوردستانانیان‌ به‌ ده‌سته‌وه‌ وەک یەکەیەکی جوگرافی یان نەتەوەیی چاوی لێناکەن، بەڵکو پتر بە ناوچە کوردنشینەکان ناوی ده‌به‌ن.

لە ڕوانگەی ڕامیاریه‌وه‌، باشووری کوردستان تەنھا بەشی کوردستانە کە بە شێوەی نێونەتەوەیی وەک پێکھاتەیەکی فیدراڵی سەربەخۆ ناسراوە. کورد لە ئێراندا بە فەرمی وەک کەمایەتی ناسراون، بەڵام لە ڕووی خوێندن بە زمانی کوردی و مافه‌کانی‌ دیکەی نەتەوایەتیه‌وه‌ بێ
مێژوو
چەرخی کۆن
لە سەردەمی زۆر کۆندا لەم ناوچەیەدا ھۆزەکانی گۆتی، حووری، مانناکان و مادەکان ژیاون[١]. ژینگەی سەرەکیی ھۆزی مانناکان باشوور و ڕۆژھەڵاتی زرێچەی ورمێ بووە، و دەتوانین بڵەین دەوارندەوری شاری ئێستای مەھاباد[٢]. لە سەردەمی داریووش و ئەسکەندەر، مادەکان ھاتنە ژێر فەرمانی پارسەکانەوە.
پاشایەتی کاردۆخ (کاردۆکان) لە باشووری و باشووری ڕۆژھەڵاتی زرێچەی وان کە دەکەوتە نێوان پارسەکان و بەین-نەھرەین (مێزۆپوتامیا)، کاتی لاوازبوونەوەی ئیمپراتووری ساسانییەکان سەربەخۆ بوو و لە ١٨٩ی پێش زایین تا ٣٨٤ی پاش زایین حوکمڕانی دەکرد بەسەر باکووری بەین-نەھرەین و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاناتۆلی. ڕۆمەکان لەکاتی زۆرداری لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا، بە سەر بەشێکی گەورەی ژینگەی کوردەکان، بەتایبەت بەشی ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان حۆکمڕانیان ئەکرد. کاردۆخ بووە ناوچەیەکی باجدەری ڕۆم لە ساڵی ٦٦ی پێش زایین ھەتا ٣٨٤ی دوای زایین. کاردۆخ کەوتبووە ڕۆژھەڵاتی سیلوان کە شارێکە لە ڕۆژھەڵات و باشووری دیاربەکری ئەمڕۆکە.
ھێندێ لە مێژووناسەکان نێوان کاردۆخ و ناوە ئەمڕۆییەکانی کورد و کوردستان پێوەندی ئەزانن.ھەڵبەت ھێندێکیش دژی ئەوەن؛ بەلام لە زانستنامەی کۆلۆمبیادا ئەوە سەلمێندراوە.
یەکێک لە کۆنترین بەڵگە دۆزراوەکان لە بەکارھێنانی وڵاتی کوردەکان، بەڵگەیەکی ئایینی مەسێحی سریانییە کە دەگەڕێتەوە بۆ چەرخی عەتیق، کە گێڕانەوەی گەڕانی کەشەیەکی خەڵکی ئاشوور، بە ناوی ئابدیشۆ دەکات بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست. کاتێ بەرەوە ساسانیان دێت، لە سەر سنوور لێی دەپرسن کە لە کوێوە ھاتووی، وەڵام دەداتەوە کە دایک و بابم لە ھەزا بوون؛ کە ھەزا گوندێک بووە لە ئاشووردا. لە درێژەدا دەڵێت کە لەلایەن بێ دینەکانەوە لەو شوێنە دەرکراون و لە تامانۆن جێگیر بوون؛ کە وەک ئابادیشۆ دەڵێت، لە وڵاتی کوردەکاندا بووە. تامانۆن دەکەوێتە ڕاست سەر سنووری تورکیا و عێراقی ئێستا و ھەزا لە ١٢کیلۆمەتریی باشووری ڕۆژاوای شاری ھەولێری ئێستایە. لە جێگەیەکی دیکە ھەر لەم بەڵگەدا، لە ناوچەی خابوور، بە وڵاتی کوردەکان ناوبراوە

چەرخی نێوانی
لە نیوەی سەدەی ١٠ی زایینیدا، ناوچەکە لە نێوان پەنج دەسەڵاتدارییدا بەش کرا: لە باکووردا شەدادییەکان (٩٧٥ تا ١١٧٤ی زایینی، دەکەوێتە ئەرمەنیای ئێستا)، ڕەوادیدەکان (٩٥٥ تا ١٢٢١ی زایینی لە تەبرێز و مەراغەدا)، لە ڕۆژھەڵاتدا حەسەنییەکان (٩٥٩ تا ١٠١٥ی زایینی) و ئانازییەکان یا عەیاران (٩٩٠ تا ١١١٦ی زایینی لە کرماشان و خانقین) و لە ڕۆژاوادا مەروانییەکان (٩٩٠ تا ١٠٩٦ی زایینی لە دیاربەکر).
لە سەدەی ١١دا ناوچەکە کەوتۆتە ژێر دەستی سەلجوقە تورکەکانەوە و لە سەدەی ١٣ بۆ ١٥ بە دەستی مەنگۆلەکانەوە دوای ئەوە کەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکان تاکو شەڕی جیهانی یەکەم
لە چەرخی نێوانیدا، کوردستان کومەڵێک بوو لە ناوچە نیوەسەربەخۆکان کە بە ناوی "میرنشین" دەناسرێت، کە بە ڕوالەت لە ژێر دەسەڵاتی سیاسی و ئایینی پاشا یان خەڵیفەدا بوون. شی کراوەی مێژووی ئەم میرنشینانە و پێوەندیان لەگەڵ ھاوسێکانیان لە کتێبی "شەرەفنامە" لە نووسینی شەرەفەدینی بەدڵیسی (١٥٩٧) ھاتووە میرنشینەکانی بابان و سۆران و بادینان و گەرمیان لە عێراقی ئەمڕۆکە، بەکران و بۆتان و بەدڵیس لە تورکیا و موکریان و ئەردەڵان لە ئێراندا.
کۆنترین بەڵگەیەک کە بەکاراھێنانی ناوی کوردستان تێیدا دەسەلمێت، دەقێکی مێژوویی ئەرمەنیایە، کەسێک بە ناوی matteos urhayci نووسیوە. ئەو باسی شەڕێک دەکات و دەڵێ کە لە شوێنێک نزیکی ئامێد لە ١٠٦٢ لە کوردستان ڕوو ئەداتبەڵگەی دووھەم پەراوێزێکە لە ئنجیلێکی دەستنووسراوەی ئەرمەنی کە لە ١٢٠٠ی زایینییدا نووسراوە
«Let Christ-God bless Khoja Hovhanes Mughdusi, from Kurdistan, who made a pilgrimage to Jerusalem and took the holy Gospels from the aliens»سێھەم بەڵگەی بەکارھێنانی وشەی کوردستان، لە نوزھات ئەل قلوب حەمدوڵا موستەفەوی (١٣٤٠ی زایینی) بینراوە.
چەرخی نوێ
لە سەدەی ١٦ی زایینیدا، دوای شەڕە سەلیبییەکان، ناوچە کوردنشینەکان، لە نێوان سەفەوییەکان و عوسمانییەکان بەشکرا. زۆربەی پرۆسەی دابەشکردنی کوردستان، دوابەدوای شەڕی چاڵدوڕان لە ١٥١٤ی زایینیدا ڕوویدا کە دواتر تەنھا بە ڕواڵەت، لە گرێبەستی زوھاب (زەھاب، قەسرشیرین) لە ساڵی ١٦٣٩دا فەرمی کرا[١٦]. لەکاتی شەڕی جیھانی یەکەم، زۆربەی کوردەکان لە پارێزگای کوردستان و لەسەر سنووری عوسمانییەکان بوون. دوای لەیەکبوونەوەی ئیمپراتوری عوسمانییەکان، ھێزە یەکگرتووکان، بڕیاریاندا لە سەر سنووری پیشووی عوسمانی، چەن وڵاتی نوێ دامەزرێنن. بە پێی گرێبەستی قەت بەکارنەخراوی سێڤرێس، کوردستان و ئەرمەنیاش یەکێکبوون لەم وڵاتانە. بەھەر شێوە، دوای داگیرکردنەوەی ناوچەکە لە لایەن ھێزەکانی کەماڵ ئاتاتورک، ھێزە یەکگرتووکان لەگەڵ گرێبەستی لۆزان ڕێککەوتن و سنوورە نوێکانی کۆماری تورکیا دیاریکرا و کوردەکان بێ ناوچەیەکی سەربەخۆ مانەوە. بەشێکی لە ناوچە کوردنشینەکان کەوتە ناو سنووری نوێ تورکیاوە و بەشێکی دیکەی لکێندرا بە سوریا و عێراق کە ژێردەسەڵاتی فەڕانسا و بەڕیتانیا بوون.
لە کۆتایی شەڕی کەنداودا، ھێزە یەکگرتووەکان ناوچەیەکی قەدەغەیان بۆ فڕۆکەکان دامەزراند. ئەمە بووە ھۆی ئەوەی بەشی باشووری کوردستان کە دەکەوێتەوە باکووری عێراق بتوانێ لە ساڵی ١٩٩٢دا ناوچەیەکی سەربەخۆ دامەزرێنێت کە دەسەڵاتی ناوخۆ و پاڕلەمان ھەیە.
دانیشتوان
← وتاری سەرەکی: کورد
كورد نەتەوەیەکی سەربەخۆی دانیشتووی ڕوژھەڵاتی ناوەڕاستە و ئەو شوێنەی تێیدا دەژین ناوچەیەکی ھەم تەختایی و ھەم بەرزاییە، کە ڕووبەرەکەی ١٩١،٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە دەبێت. کوردەکانی کوردستان لە وڵاتانی ئێران، تورکیا و سووریاو بەشێکی بچووک لە لوبنان و ئەرمەنیا دابەشکراون. ڕەگەزی کورد ھیند و ئەوروپاییە. وشەی "کورد" تەنھا لە چەن وڵات بە شێوەی فەرمی بەکاردێت؛ تورکیا پێیان دەڵێت تورکی شاخی و لەھەمان کاتدا ئێرانی پێیان دەڵێن ئێرانی چیانشین.
کوردەکان بە لقێک لە زمانەکانی ھیند و ئەوروپایی قسەدەکەن کە زمانی کوردی ناوە؛ ئەگەرچی ناوچەکە، عەرەب و ئەرمەنی، ئاشووری و ئازەری، فارس و تورک و تورکمانیشی تێدایە. زۆربەی کوردەکان موسڵمانن بەڵام ئێزیدی، مەسیحی و جوولەکەش لە کوردستاندا دەژین.
فەرھەنگ و ھونەر
چاندی‌ کوردی کۆمەڵێک جیاکەرەوەی کلتوریی تایبەت بە کوردانە. چاندی‌کوردی میراتی ئەو گه‌له‌ جیاوازانەیە کە کوردەکانی ئەمڕۆ‌و کۆمەڵگەکەیان پێکھێناوە، بەڵام بە گشتی دوو چینی ناوچەیی (حۆرانییەکان)‌و ئێرانییە کۆنەکان (میدییەکان). لەناو دراوسێکانیا، چاندی‌ کوردی زۆرتر نزیکە لە کلتوری ئێرانییەوە. بۆ نمونە جەژنی نەورۆز کە یەکەم رۆژی ساڵە، کە لە ٢١ی‌ ئازاردا ئاھەنگی بۆ دەگێڕن کە یەکەم رۆژی مانگی خاکەلێوەی کوردی و یەکەم رۆژی‌ بەھاریشە.
مۆسیقا
ھەر لە کۆنەوە گۆرانیبێژە کوردەکان بەسەر سێ‌جۆری کلاسیکی دا دابەشبوون: چیرۆکبێژ، سترانبێژ‌و دەنگبێژ.
مۆسیقای‌ تایبەت بە دەباری شازادە کوردەکان نەبووە، لەبری ئەوە، مۆسیقا لە دانیشتنی شەوانەدا پێشکەش کراوە. چەند شێوازێکی مۆسیقا لەسەر ئەم جۆرانه‌ دانراون. زۆربەی‌ گۆرانییەکان لە سروشتیاندا ئەفسانەن، بۆ نمونە لاوک کە ھۆنراوەی قارەمانێتی‌یە‌و چیرۆکی قارەمانە کوردەکانی رابردوو، وەک سەڵاحەدین، دەگێڕێتەوە. حەیرانیش ھۆنراوەی خۆشەویستی‌یە کە باس لە ئازارەکانی دابڕان‌و خۆشەویستی بێ‌ئەنجام دەکات. لاوژەش شێوازێکی میوزیکیی ئایینی‌یە‌و پایزۆکیش ئەو گۆرانییانەن کە بەتایبەتی لە پاییزاندا ئەوترێن. گۆرانیی خۆشەویستیی، ئاھەنگ‌و ھۆنراوەی وروژێنەر‌و گۆرانیی تایبەت بە کار‌وفرما.
جوگرافیا
وەک ئەوەی لە زانستنامەی بریتانیکادا نووسراوە، ڕووبەری کوردستان نزیکەی ١٩٠.٠٠٠کیلۆمەتری چوارگۆش دەبێت و شارە گرینگەکانی لە بەشی تورکیادا دیاربەکر (ئامێد)، بەدڵیس و وان و لە بەشی عێراقدا ھەوڵیر و سلێمانی و لە بەشی ئێراندا کرماشان و سنە و مەھاباد. وەک زانستنامەی ئیسلام دەڵێت، لە ڕووبەری ٣٩٢.٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆش، ١٩٢.٠٠٠کیلۆمەتری لە تورکیا، ١٢٥.٠٠٠کیلۆمەتری لە ئێران، ٦٥،٠٠٠ کیلۆمەتری لە عێراق و ١٢.٠٠٠ لی سوریادایە.
کوردستان لە ئێراندا پارێزگای کوردستان و زۆربەی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا و کرماشان و ئیلام لە خۆ دەگرێت. کوردستان لە عێراقدا بە شەش بەش دابەشکراوە، سێ لەوانە و بەشێک لەوانی دیکەش ئێستا لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندایە. کوردستانی سوریا لە ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتەدایە و بەشێکی زۆری کەوتووەتە پارێزگای ئەل ھەساخ. شارە گەورەکانی ئەم بەشە قامیشلوو و ھەزاکا.
کەش و ھەوا
ھاوینی گەرم و زستانی زۆر سارد و بەفری زۆر، تایبەتمەندیی ئەم ناوچەیە، و لەگەڵ ئەمەش زۆربەی بەشەکانی ئەم ناوچە بەھرەدارن و لە درێژەی مێژوودا شوێنی ھەناردنی دانەوێڵە و ئاژەڵ بووە. ئاستی بارین لە نێوان ٢٠٠ تا ٤٠٠ میلیمەتر لە ساڵدا، لە تەختایی و دەشتەکان و ٧٠٠ تا ٣.٠٠٠ میلیمەتر لە بەرزاییەکاندایە.
دارستان
کوردستان ناوچەیەکی شاخاوییە بە کەش و ھەوای سارد؛ بەڵام بارینی ئەوەندەی ھەیە کە دارستان پەرە بسێنێت. بە سەرجەم مێرگ و دارستانەوە کوردستان، ١٦٠.٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشی سەوزایی تێدایە؛ کاج، سنەوبەر، بەڕوو، چنار، شۆڕەبی و سپیدار زۆرینەی جۆرەکانی دارن لە کوردستاندا.
چیاکان
چیا ھێما و تایبەتمەندییەکی جۆگرافیی ژیانی کوردەکانە؛ ھەر بۆیە وتراوە: "کورد دۆستێکی نییە، غەیری چیا" ، "Kurds have no friends but the mountains". چیاکانی جوودی و ئارارات (کە لە فۆلکلۆری کوردیدا دیارن)، زاگرۆس، شینگەر، قەندیل، شاھۆ، پیرمەگروون و حەمرین ناسیاوترین کێوەکانی کوردستانن.
ڕووبارەکان
بەرزاییەکان و چیاکانی کوردستان کە بارینی باران و بەفری زۆری تێدا ڕوو ئەدات، وەک سەرچاوەی ڕووبارەکانی نێزیک خۆی و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستن، یەکێکن لە سەرچاوەکانی دیجلە و فورات و ژمارەیەکی زۆر ڕووبارە بچووکەکان وەک خابوور، ئاراز، کەرخە و سفیدڕوود. ئەو ڕووبارانەی کە گرینگایەتیی مێژووییان ھەیە بۆ کوردان، ئاراز، خابوور، زابی گەورە، سیراون، جەغەتوو و زەھاب. ئەم ڕووبارانە کە لە بەرزایی سێ تا چوار ھەزار مەتر بەرزتر لە ئاستی دریادان، وەک سەرچاوەی ئاو و سەرچاوەی وەرگرتنی ئەنەرژی بەکاردێن بە دانانی ئاوبەن و تورباین؛ عیراق و سوریا لە زۆربەی ڕووبارە سەرەکییەکان ئەوەیان کردووە و تورکیا بەشێوەیەکی بەرفراوان ئەوەی کردووە.
گۆم و زرێچەکان
کوردستان ھەتا زرێچەی ورمێ لە ئێراندا، لە ڕۆژھەڵاتەوە درێژەی ھەیە و لە لای ڕۆژاواە ناوچە نیوەکوردنشینەکان تا قەراغی مەدیتەرانە درێژەی ھەیە. گۆمی وان لە کوردستاندا گەورەترین زرێچەی ناو تورکیایە و لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا تەنھا زرێچەی ورمێ لە وان گەورەترە؛ ئەم گەورەتربوونە ھەڵبەت تەنھا لە بواری ڕووبەردایە و لە قووڵبوونی ئاو، وان لە ئاستی بەرزتردایە. زرێچەی ورمێ، وان، زرێچەی زرێبار (ڕۆژاوای مەریوان) و زرێچەی دووکان (نزیکی شاری سلێمانی)، لە لایەن گەڕیارانەوە سەردان دەکرێت.
سەرچاوەکان
سەرچاوە بن زەوییەکانی کوردستان خەڵووز، میس، زێڕ، ئاسن، بەردی کەڵس (کەبۆ درووستکردنی چیمەنتۆ بەکاردێت)، مەڕمەڕ و زینک. گەورەترین سەرچاوەی بەردی سوولفوور لە جیھاندا، کەوتووەتە باشووری ڕۆژھەڵاتی ھەولێر.
حکومەتی ھەرێمی کوردستان، نەوتی کوردستانی ٤٥ بلیۆن بۆشکە مەزەندە کردووە کە بەمە کوردستان دەبێتە شەشەمین وڵاتی جیھان. حکومەتی ھەرێم، لە جوولای ٢٠٠٧دا داوای لە کۆمپانیا بیانییەکان کرد تاکوو یارمەتی بدەن لە بەڕێخستنی ٤٠ دەموودەستگای ھەناردنی نەوت، بە ھیوای بردنە سەرەوەی دەسکەوتی نەوت تا ڕۆژی ١ ملیۆن بۆشکە.
سوپا
← وتاری سەرەکی: پێشمەرگە
ێشمەرگە وشەیەکی کوردییە بۆ شەڕکەرە کوردەکان کە ھەندێک بە شەڕکەرانی ئازادی ناویان دەبەن. وشەکە بە مانای "ئەوانەی کە رووبەڕووی مردن ئەبنەوە" دێت‌و ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە نزیکەیی لەو کاتەوە ھەیە کە جوڵانەوەی کوردەکان بۆ سەربەخۆیی لە سەرەتای ساڵانی ١٩٢٠ دا دەستی پێکردووە، ئەمەش دوا بەدوای رووخانی ھەردوو ئیمپراتۆریی عوسمانی‌و قاجاری کە ناوچەکانی کوردستان لەژێردەستیاندا بوو. ھێزەکانی پێشمەرگە رۆڵێکی بەرچاویان بینی لەگەڵ ھێزی ھاوپەیمانان لە جەنگی دژی‌ حکومەتی بەعس لە باکوری.
بەروەردە
زانکۆکانی کوردستان
زانکۆی سەڵاحەدین
زانکۆی سلێمانی
زانکۆی دھۆک
زانکۆی کۆیە
زانکۆی کوردستان، ھەولێر
زانکۆی ئەمریکی عێراق - سلێمانی
زانکۆی پزیشکیی ھەولێر
زانکۆی کار‌و کارگێڕی
زانکۆی کوردستان، سنە
زانکۆی ڕازی، کرماشان
زانکۆی ئیلام

شارەکانی کوردستان
باشوور ئاکرێ - ئامێدی - پردێ - پێنجوێن - تەقتەق - چەمچەماڵ - خانەقین - دەربەندیخان - دھۆک - دووزخورماتوو - دووبز - ڕانیە - زاخۆ - سلێمانی - کفری - کەلار - کەرکووک - کۆیە - موسڵ - ھەڵەبجە - ھەولێر - سيدەكان - سۆران - چۆمان - مێرگەسۆر- ڕەواندز
باکوور ئاگری]- ئامەد - ئێلح - ئەرزرۆم - ئەرزنگان - ئەفرین - ئەلەزیز - بازید - بەدلیس - جۆلەمێرگ - چەولک - دیلۆک - دێرسیم - رھا - سێرت - سێواس - سەمسوور - شرنەخ - قەرس - مدیاد - مووش - مێردین - مەرەش - مەلەتی - وان
ڕۆژئاوا قامشلۆ - جزیر - حەسیچ - سه‌رێکانیێ - عەفرین - کۆبانی
ڕۆژھەڵات بانە - بیجاڕ - دیواندەرە - سنە - سەقز - سەوڵاوا - کامیاران - قوروە - مەریوان - بۆکان - پیرانشار - سەردەشت - شنۆ - مەهاباد - نەخەدە - پاوە - جوانڕۆ - ڕەوانسەر - سونقوڕ - سەحنە - سەرپێڵ - قەسر - کرماشان - کەنگاوەر - گێڵان - هەرسین - ئابدانان - ئیلام - ئەیوان - دەڕەشەهر
س: ویکیپید
+ نۆسراوه‌ له‌  13 Jun 2011کات ژمێر 12 PM  له‌ لایه‌ن رجب  |