ڕێم پێبده‌ن له چوار که‌س.. نه‌ء له پینج یان نۆ که‌س ماره بکریم ئه‌گه‌ر بتوانرێ.ڕێم پێبده‌ن لاساییتان بکه‌مه‌وه.ڕێم پێبده‌ن به‌پێی بيروخهياڵی خۆم ههڵيانبژێرم.له‌هه‌موو شێواز‌و قه‌باره‌کان هه‌ڵيان بژێرم. يه‌کێکيان ره‌نگی کاڵ و يه‌کێکيان گه‌نمڕه‌نگ. باڵابه‌رز يان ده‌شێ کورتهبنهبن.له گه‌لان و ئاين و ره‌گه‌زو وڵاتانی جۆربه‌جۆر ههڵياندهبژێرم. پهيمانتان ده‌ده‌مێ که ئاشتی و ته‌بايي باڵاده‌ست بن.جه‌نگێکی ناوخۆيی پياوانه ههڵنهگيرسێ، يهکخهری هه‌موويان ژنێکه.ياسايه‌کی گونجاوم بۆ دابنێن يان ياسايه‌کی ئاسمانی لێکبده‌نه‌وه‌و به‌ندێکی نوێ دابنێن له ناو به‌نده‌کانی فه‌تواو حه‌زو ئاره‌زوودا له‌و چه‌شنه‌ی که لهناکاوێکداو به‌بێ پێشه‌کی لهسهريان کۆده‌بن.هه‌ر وه‌ک چۆن به‌بێ بڕوبيانوو بهکێشيانکردم بۆ متعه‌و عورفی و يارگيری و مصياف و مسيار و جۆره‌ها هاوسهرگيريی شێواو، ده‌با رێگه‌م بده‌ن منيش چوار بهکێشکهم.به‌مجۆره جارێکيان داوای مافی خۆمم کرد له بوونی چه‌ند مێردێکدا هه‌روه‌ک مافی ئه‌و له فرهژنيدا. پڕۆتێست و بێزارييان به‌رانبه‌ر به‌مه ده‌ربڕی، ژنان له‌پێش پياواندا. ئه‌و ئافره‌تانه‌ش که مێرده‌کانيان ژنيان به‌سه‌رهێناون پتر له‌وانه‌ی که بهتاقهژنێک هه‌ڵاواسراون. ژنانی به‌مێرد پتر له‌وانه‌ی که هێشتا شوويان نه‌کردووه. پياوانی ئاين وتاری زۆر‌و پرسياری زۆريان نووسی له‌باره‌ی قوڵايی پێناسه‌م بۆ هاوسه‌رگيری و قوڵايی ئيمانداريم و خوێنهرانيش زۆر نامه‌يان نووسی، له‌هه‌مووی سهيروسهمهرهتر ئه‌وانه‌بوون که ده‌يانه‌ويست له تابوری هاوسه‌ره ئاواتهخوازهکانمدا ريزبگرن.ره‌چه‌ڵه‌کی بابه‌ته‌که ئه‌وه‌بوو که‌من سه‌رسه‌خت و سووربووم له‌سه‌رئه‌وه‌ی په‌يوه‌نديی يهکانهبێت. سه‌رچاوه‌ی ئه‌مه‌ش حه‌زێکی زۆربوو له‌سه‌ر ورووژاندنی پياو به رێگای داوای لاساييکردنهوهی به‌و هه‌سته‌ی که له ناو چوار باوه‌شدا به‌سه‌ری دێت و ( من بهخيلی پێ ده‌به‌م) .. ئايا پياوان ستايشی ئه‌مه‌يان نه‌کرد؟ ئايا به نهێنی و به ئاشکرا به‌ئاواتی ناخوازن؟زۆرجار پرسياری ئه‌وه‌م کردووه که هۆی چييه ته‌نيا پياوان ئه‌م مافه‌يان بۆ خۆيان به ره‌وا بينيوه. به‌ڵام هيچ که‌س نه‌بوو بتوانێ پێمبسهلمێنێت که بۆچی: من بێ به‌شم له فره مێردی؟هه‌ر ئه‌و قه‌وانه ی پرسياريان بهگوێمدادايهوه و هه‌ر هه‌مان بڕوبيانوويان پێشکه‌ش کرده‌وه که به به‌هانه‌ی ده‌زانن.گوتيان تۆ وه‌ک ژنێک ناتوانيت له‌رووی جه‌سته‌ييه‌وه چه‌ند پياوێک پێکه‌وه کۆبکهيتهوه، پێمگوتن ئه‌و ژنه‌ی ناپاکی ده‌کات و له‌شفرۆشی ده‌کات زۆرتر ده‌کات، به‌ڵێ ده‌توانم. گوتيان ژن ده‌روونێکی نييه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ فرهپياوی په‌سند بکات. گوتم: ئافره‌ت سۆزێکی يه‌کجار زۆری هه‌يه، گوناهه به‌فيرۆ بدرێت، دڵێکی هه‌يه، گوناهه بۆ يه‌کێک بێت. ئه‌گه‌ر پياو له لايه‌نی سێکسه‌وه به يه‌کێک داناکه‌وێ ئه‌وا ئافره‌ت له‌رووی سۆزه‌وه به يه‌کێک داناکه‌وێت.. به‌ڵام له‌باره‌ی منداڵبوون و نه‌وه‌وه شيکردنه‌وه‌ی ترشه‌لۆکی ناو‌کی (DNA دی.ئێن.ئه‌ی ) چاری گرفته‌که ده‌کات. پاش ماوه‌يه‌ک بيروڕام له لاسايی کردنه‌وه‌ی پياودا سنووردارنهبوو، يان له‌وه‌دا که فرهژنيی لێ قه‌ده‌غه‌بکرێت، به‌ڵکو بووه بيرکردنه‌وه‌يه‌کی راسته‌قينه له فرهيیدا، ئێمه‌ی ژنان شهرمدهکهين که بيروڕای ناوه‌وه‌ی خۆمانی تێدا ده‌رببڕين.ئه‌و فرهييهی له‌سه‌ره‌تای په‌يدابوونی مرۆڤدا‌و له سه‌رده‌می کۆمه‌ڵگه‌ی دايکسالاری و ئافره‌تی سه‌رکرده‌دا بڵاوبۆوه. فره‌يی که له گه‌ڵ رێکخستنی خێزانداريداو له‌گه‌ڵ په‌يدابوونی کۆمه‌ڵگه‌ی باوکسالاريدا ولهسهرهتاکانی سيسته‌می ئابوری و حه‌زکردن له ته‌رخانکردنی ميرات و پاراستنيدا ونبوو نه‌ما.. له‌پێناو ئه‌و هۆکارانه‌دا مرۆڤايه‌تی گه‌يشته داهێنانی هاوسه‌رگيری. ئاينهکانيش بۆ پشتگيری ئه‌مه هاتن که ئه‌مه دامه‌زراوێکی سۆز‌و به‌زه‌يی و ئامرازێکی زاووزێيهو پاراستنه له په‌شێوی حه‌زه‌کان.ته‌واوی قازانجه‌کانی کۆمه‌ڵگای له‌سه‌ر وه‌ستاوه. زۆريش له به‌رژه‌وه‌نده ئاينييهکان به‌مه مسۆگه‌رکراون. جگه له تاقه‌شتێک که رێکخه‌ره‌کان خۆيان له باسکردنی نه‌داوه. که ئه‌ويش به‌رده‌وامی چێژ وه‌رگرتنه له سێکس..به‌رده‌وامی راکێشان له‌ناو هاوسه‌ريدا به‌مه‌به‌ستی رێکخستنی سێکس دروستکراوه..پاراستنی کاروباری دارايی کۆمه‌ڵ له ئابوری و ره‌وشتدا له‌سه‌ر بنه‌مای تامه‌زرۆيی سروشتی نێوان مێينهو نێرينه بووه. رێکخه‌ره‌کان ئه‌وه‌يان لهبيرچوو که مه‌حاڵه هاوسه‌رگيری بتوانێ هه‌سته‌کانی سێکسی رێکبخات. چونکه نهياساو نه سيسته‌مێکی هه‌يه.سێکس له ناو دامه‌زراوه‌ی هاوسه‌رگيريدا ئه‌رکێکی رۆتينييه.. يه‌کێکه له راهاتنه‌کانی رۆژانه‌ی هاوسه‌رگيری. ئامڕازێکه بۆ منداڵبوون و، سه‌لماندنی پياوه‌تی، هه‌موو شتێکه جگه له‌وه‌ی خۆشيی جه‌سته‌يی و ده‌روونی بێت.پياوان ده‌ڵێن: تووشی وه‌رسبوون ده‌بين، وه‌کو خوشکمانيان لێدێن، له‌رووی سێکسه‌وه وه‌کو سه‌ره‌تای هاوسهرگيريمان مهيلم بۆی نييه ماڵه‌که‌مان وه‌ک دامه‌زراوێکی لێهاتووه، خۆشه‌ويستی تێدا نه‌ماوه.وه‌رسبوون..ئايا چاره‌نووسێکی سروشتييه بۆ زۆربه‌ی هاوسهرگيرييهکان؟ لێره‌وه ئه‌وه ده‌ستپێده‌کات که به ناپاکی ناوی دهبهين و، فره‌ژنی ده‌ستپێده‌کات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش نا که پياو بێ ره‌وشتی بکات، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دووچاری وه‌رستبوون بووه تا ئاستی نه‌خۆشی، نهريتهکان و ئايندارانيش چاکبوونه‌وه‌ی بۆ داده‌ڕێژن.به‌ڵام ئافره‌ت ده‌ست له ناپاکی ده‌پارێزێت، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که وه‌رسبوون نزيکی نه‌که‌وتۆته‌وه، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و هه‌ر له شه‌وی يه‌که‌می ئه‌م هاوسه‌رگيرييه ئاساييه رێکخراوه‌وه هه‌ستی به‌هيچ چێژێک نه‌کردووه. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نهريتهکان و خۆدانی باوه‌ڕ فه‌رمانی پێده‌که‌ن کهکونجی ماڵ بگرن و (لاڵبن- واته قسه‌نه‌که‌ن- وه‌رگێڕ).ئايا هه‌موو ئافره‌ته شووکردووه‌کان له‌کۆمه‌ڵه‌کانی ئێمه‌دا له خۆرهه‌ڵات له‌باری سێکسه‌وه تێرکراون که بهسيانبێت؟ بێگومان نه‌ء.ژن شه‌رم ده‌کات بڵێت چێژ وه‌رناگرێت (يان له‌وه‌دا نه‌ماوه رهحهتبێ)، ده‌ستلێدانی مێرده‌که‌ی هيچ جووڵهيهکی تێناخات..له‌سه‌ر کردنی شتێک به‌رده‌وام ده‌بێ که‌به ئه‌رکێکی ئاينی ده‌زانێت و له‌وانه‌يه له‌وه‌دا به‌شداربێت که بيگه‌يه‌نێته دۆزه‌خ له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ک قايل نه‌بێت و ئه‌وکاته مێرده‌که‌شی و فريشتهکانيش له‌عنه‌تی بکه‌ن. سيمۆن دی بوفوار هه‌تا مرد په‌يوه‌نديی خۆشه‌ويستی له‌گه‌ڵ سارته‌ر مايهوهو شووی پێنه‌کرد جا وێڕای سهرچڵييه جيابهجياکانيان هه‌ر له‌سه‌ر هه‌ستی خۆشه‌ويستی به‌رانبه‌ر يه‌کتر مانه‌وه.ئايا يهکانهيی له‌سه‌رچاوه‌ی مرۆڤانه‌ی خۆي‌دا هه‌ڵه‌يه؟ ئايا ژيان له‌ناو يه‌ک ماڵدا‌و پێکه‌وه نووسانی توند هۆکاری وهرسبوونه؟ديارنهمانی شه‌وق و تامهزرۆيیئايا راسته چه‌ند له‌شه‌کان لێک دوور بکه‌ونه‌وه ئه‌وه‌نده راکێشانيان به‌ره‌و يه‌کتر ده‌چه‌سپێت و،چه‌ند له‌شه‌کان لێک نزيک ببنه‌وه تا ئاستی بهيهکبوونی رۆژانه روحهکان لێک دوورده‌که‌ونه‌وه؟ ئايا هه‌ڵه‌يه هه‌ردوکيان پێکه‌وه لهخانويهکی هاوبه‌شدا بژين؟ له‌به‌رچی زۆر له په‌يوه‌ندييه‌کان له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هاوسه‌رگيريدا بۆ ساڵانی دوورودرێژ به‌رده‌وامده‌بن به‌ڵام کاتێک هاوسه‌رگيری پێکدێت هه‌رچی ئه‌وه‌ی کۆيکردبوونهوه کۆتايیدێت؟ ته‌نانه‌ت ده‌گوترێت (پهيوندييهکهيان به هاوسه‌رگيری کۆتايیهات) وه‌کوو هه‌ر له‌ناوچووبێت. ئايا له هاوسه‌رگيری خۆي‌دا هه‌ڵه‌يه‌ک هه‌يه؟ ئايا ئه‌و ماره‌کردنه‌ی نووسراوه هۆکاره بۆ گۆڕينی هه‌سته‌کان و کردنيان به‌و کاغه‌زانه‌ی دادگا‌و شايهتهکان پهسهندياندهکهن بۆ پێکهێنانی رێکه‌وتنێک که وا چاوه‌ڕوانده‌کرێ روحیبێت؟ ئايا ئه‌مه تێکه‌ڵکردنی خۆشه‌ويستی و بۆ لای يه‌کتر راکێشانه به رێگای وابه‌سته‌بوون به ياساو شته فهرمييهکانهوه.. يان ده‌ستێوه‌ردانی که‌سوکارو مه‌رجی بڕيارلهسهردانی کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێکی زۆری کۆمه‌ڵگه‌و رژێم و جۆره‌ها په‌رستگان هه‌سته‌کان له روحيان به‌تاڵده‌که‌نه‌وه..فره‌يی له باوه‌رێ زۆر که‌سدا چاره‌سه‌رێکه بۆ گيروگرفتی وه‌رسبوون وبێزاربوون و به‌جێ گه‌ياندنی هه‌سته‌کانی پياو، به‌ڵام له‌وه‌دا که پياو مۆنۆپۆڵی فره‌ژنی ده‌کات به‌بێ ئافره‌تان ئه‌مه جياوازکارييهو ده‌رچوونه له‌هه‌موو رێکه‌وتنه‌کان (ڕیکه‌وتنی له ناوبردنی هه‌موو شێوه‌کانی جیاوازیی له دژی ئافره‌تان- سیداو- له وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان/وه‌رگێڕ). چۆن هه‌سته‌کانی ژن بهجێدهگهيهنرێ؟يان فره‌يی بۆ هه‌موومان ياخودههوڵدانی ده‌ستپێکردنی نه‌خشه کێشانێکی نوێ بۆ هاوسه‌رگيری..ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی بێزاری و به‌هانه‌ی هه‌ميشه‌يی پياو چاره‌سه‌رده‌کات.تا ئه‌و کاته‌ش پرسيارهکهم هه‌ر ده‌مێنێته‌وه: چاره‌سه‌ر چييه ئه‌گه‌ر تووشی بێزاری بووم و يان وام هه‌ستکرد که برامه؟ وەرگێرانى: سه‌رکه‌وت جه‌لا
